شەڕە قسە لە نێوان مەلا بەختیار و کۆسرەت رەسوڵ روو دەدات

Wednesday, 03/04/2013, 12:00

1383 بینراوە


سەرچاوەیەک له‌ بەرپرسێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستانپۆستی راگەیاند: دوێنی رۆژی سێشەممە 2 / 4/ 2013 پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەی نێوان هه‌ردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر شەڕە قسە لە نێوان کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیاردا دروست دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە وتی: مەلا بەختیار بە کۆسرەت رەسوڵی وتووە جاری مام جەلال نەمردوە، که‌چی تۆ رێکەوتننامەی دەباشانت پشتگوێ خستووە و ده‌ته‌وێت هەڵی بوه‌شێنیته‌وه‌ و قسەی مام جەلالت شکاند، ئەمە لە کاتێکدا بوو، تۆ ئەو کاتە هاندەرێکی گەورەی مام جەلال بوویت کە لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئێمه‌ رێک بکەوین، ئەو کاتە من دوو دڵبووم لە رێکەوتن لەگەڵ گۆڕاندا، ئەی ئێستا خێرە تۆ پەشیمان بویتەوە؟
پاش ئه‌م قسانه‌ هه‌ردوولا زۆر بە توندی بەرپەرچی یەکتریان داوەتەوە و قسه‌یان به‌ یه‌کتر وتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە