خۆراکی بەسەر چوو ..!

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

13078 بینراوە


بە پێ ی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوە وە هەندێ زانیاریمان بەدەست گەیشتوە کە لەم چەند مانگەی ڕابووردودا بە لێشاوێکی زۆر خۆراکی بەسەر چوو هاتۆتە کوردستانەوە کە لە ڕێگەی ئێران و تورکیاوە هاتوە گەرچی هەندێکێشیان وای بۆ دەچن کە بەشێکی لە خواروی عێراقەوە هاتبێ . ئەو خواردنانەش پێک هاتوون لە مریشکی بەسەرچوو و شەربەت و هەندێ شلەمەنی تر . وە ئێستاش لە ڕێ ی هەندێ کەسی هەلپەرستی بێویژدانەوە بە شێوەی تایبەت بە پارەیەکی کەم دەفرۆشرێت بە تایبەتی بۆ چێشتخانەکان . لە بەر ئەوە داوا دەکەین ک هاوڵاتیان زۆر هوشیار بن لەو جۆرە خۆاکانە لە پێناوی سەلامەتی تەندروستیاندا . وە داوا لە لایەنە بەرپرسە حکومیەکانیش دەکەین کە کارێکی جدی ئەنجام بدەن بۆ ڕێگری لەو دیاردە پڕ لەمەترسیە و بەویژدانەوە بەتەنگەوە چونیان هەبێت و ئەو کەسانەی هەڵدەستن بەو جۆرە کارانە بخرێنە بەر لێپێچینەوە و سزادانێکی یاسایی توند
وەلێرەشدا دەپرسین بۆچی ؟ لە بارو دۆخێکی ئاوا نا ئاسایی وەک ئێستا ئەو دیاردە پڕ مەترسیە سەر هەڵئەدا کە وادەی نزیک بونەوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستانە ، هەڵبەتە گومانێک دروست دەکات . کە ئەمە جۆرێک لە پلانی داڕێژراو بێت ، وەهیوادارین کە واشنەبێت و تەنها چاوی تەماعی هەندێ بازرگانی بێڕەوشت و بێویژدان بێت .

ڕۆشار \ لەندەن
25 5 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە