هه‌واڵێکی گرنگ :جه‌لال و به‌رهه‌م به‌ دزییه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ وه‌فدێکی ئیتلاعاتی ئێران کۆبوونه‌وه‌..

Saturday, 05/09/2009, 12:00

1584 بینراوە


ئەمرۆ شەممە 5/9 جلال تاڵەبانى بەیاوەرى بەرهەم ێاڵح بەسەردانێكى تەمومژاوى وپڕ لەگومان ودور لەچاوى كامێراو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن سەردانى شارۆچكەى تەوێڵەیكرد.پاش ماوەیەك چاوەڕوانى وفدێكى ئیرانى بە4ئۆتۆمبێلى ڕەش دەگەنە تەویڵَەو لە ماڵى (جمیل هەورامى) كۆبونەوەیەكى 3كاتژمێرى دەكەن.شایانى باسە تیمێكى تایبەتى پاسەوانى ئێرانى كەپێك هاتبون لەپاسدارو ئیتلاعات پاسەوانى وەفدەكە بون ولە مەرزەوە تا ناو شارۆچكەى تەوێڵە ئەمبەرو ئەوبەرى ڕێگاكەیانگرتبو تائێستا نازانین سەرۆكى وەفدى ئیرانى كى بوە بەڵام لەهەوڵداین لەرێگەى چەند سەرچاوەیەكى تایبەتەوە لە سكرتاریەتى جلال تاڵەبانى ناوى سەرۆكى وەفدەكەو هۆكارى كۆبونەوەكە دەستبخەین ولەسەكۆى ئازادو سەربەخۆى كوردستانپۆست بڵاوى بكەینەوە.

ئەمجۆرە كارانە كەجلال پێى هەڵدەستێت.لەكارى باندەمافیاوتلیك فرۆشەكان دەچێت نەك سەرۆك كۆمار.ئەمجۆرە دانیشتنانە كارى جاسوسیە نیودەوڵەتیەكانە نەك سەرۆكى وڵات.

هەولدەدەین لەداهاتویوكى نزیكدا شیكاریەك بۆئەم سەردانەو بردنى بەرهەم ساڵح بۆتەوێڵە بكەین وبۆ خوێنەرى بەڕێزى ڕونبكەینەوە كەئەم جۆرە لەپەیوەندى دەكەویتە كوێى پرۆتۆكۆڵاتى نیودەوڵەتى و ئەتەكێتى دبلۆماسیەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە