پلانێکی بێ ئەخلاقانەی دەزگای پاراستنی پارتی دژی بزوتنەوەی گۆڕان

Monday, 02/05/2011, 12:00

1579 بینراوە






ماوەیەک دەزگا بەدناوەکەی پاراستن کۆمەڵێ خەڵکی کۆکردوەتەوە ،کە شارەزاییان لە چەندین بواری وەکو میدیا ، ڕۆژنامە و هەواڵی چەواشەکاری ، کۆمپیوتەر هەیە .ئەمانەیان خستوەتە گەڕ تەنها دژی ئۆپۆزیسێۆن بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان ..
بە پێێ هەواڵی سەرچاوەیەکی زۆر باوەڕپێکراو لە هەولێرەوە ، پاراستن بە نیازە چەندین کرتەی ڤیدێویی سێکسی دۆبلاژکراو بەڵام زۆر بە شارەزاییانە لە سەر چەند ئەندام پەرلەمان و هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاو بکاتەوە ..بۆ زڕاندنی کەسایەتی ئەو هەڵسوڕاو و ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان ... هەمو گەلی کورد ئاگادار ئەکەینەوە کە ئەم کارەیان یەکێکە لە چەپەڵترین و ناشرینترین کارەکانی پارتی ،کە بە نیازە هێرش بکاتە سەر کەسایەتی یە ئازاکان کە ناوێرن لە پەرلەماندا ڕوبەڕویان ببنەوە ..ناوی چەند کەسێک ئاشکرا بوە کە ئەم کرتانە بڵاو ئەکەنەوە لە کاتی پێویستدا ، ئێمەش دڵنیایان ئەکەینەوە کە لە ئەوروپا ئەو کەسانە ئەدەین بە دادگا ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە