دكتۆر بەرهەم یەك زەڕە ئابرووى هەبوایە دەستی لەكار دەكێشایەوە

Thursday, 24/02/2011, 12:00

1624 بینراوە




لەدەوڵەتێكى وەك كوەیتدا كاتێ كۆمەڵێ پۆلیس هەڵیانكوتایە سەر دیوەخانى سەركردەیەكى ئوپزسیۆن و بەهۆیەوە بڕێك توندوتیژى لێكەوتەوە .. راستەوخۆ پەرلەمان هاتە زمان و بووە هەرایەكى دیموكراتى و بەهۆیەوە وەزیرى ناوخۆ دەستیلەكاركێشایەوە و پاشتریش سەرۆكى حكومەت كابینەكەى هەڵوەشاندەوە و چووە ماڵى خۆى ، بەڵێ ئەمە لەدەوڵەتى كوەیت كە كەسێكى وەك دكتۆر بەرهەمى زەلیلى بنەماڵە ئەشێ گاڵتە بەسیستەمى حكومڕانیەكەیان بكات .

لەهەرێمى كوردستانى گەندەڵستانیش نەك بەتەنها چەند پۆلیسێك داركارى چەند هاوڵاتیەكیان كردووە بـــــەڵكە سێ گەنجى هەرزەكار بەخوێنى ساردەوە لەلایەن پۆلیس و ئەمن و ئیستخباراتەكەى دەزگا و شێخ جەعفەرى دەست و داوێنپیسەوە دەكوژرێن و زیاتر لەسەد كەس بەفیشەك برینداردەكرێن .... زانكۆ وەك بڵێى نانەوخانەیە بەبڕیارێكى حیزبى دادەخرێت بێ ئەوەى حسابى پاتەیەك بۆ دكتۆر بەرهەم بكرێت كەبەناو سەرۆكى حكومەتە .... كەناڵێكى ئاسمانى هێرشى دەكرێتە سەر و دەسوتێنرێت و پاشتر وەك رۆژى رووناك ئاشكرا دەبێت كە سكرتاریەتى جەلال تاڵەبانى و دەزگا بەدناوەكەى زانیارى سووتانویانە و بێگومان بەفەرمانى خودى جەلالى خائین نەبێت كەس نیە زاتى تاوانى لەمجۆرە بكات ... لەلایەكى ترەوە رۆژانە هەزاران كەس بەچین و توێژە جیاوازەكانەوە دێنە سەرشەقام و داواى هەڵوەشاندنەوەى حكومەت دەكەن و متمانەى خۆیات لەدكتۆر بەرهەم و تاقمەكەى دەكێشنەوە ....كەچى دكتۆر بەرهەم كەرامەت و ئابرووى ئەوەى نیە دەستبەردارى پۆستە چەورەكەى بێت كە لێواولێوى گەندەڵى و دزى و مەحسوبیەت و تاڵانیە
... لەهەمووشى سەیرتر شار خرۆشاوە و خوێنى گەنجەكانى كراوەتە كاسەوە و گرتن و تۆقاند و سووتاندن رووخسارى شارى شێواندووە .. كـــــەچى جەلال تاڵەبانى خائین و سیخووڕ و سووك و تاوانبار لەبەغداد سەرقاڵى ماچكردنى ئەملاولاى عەگالبەسەرەكانى ئەوێیە و ئەوەى لاى گرنگ نەبێ شارى سلێمانى و خوێن و كێشەكانێتى كەچى نەدكتۆر بەرهەم و نەكۆسرەتى زەلیل و نە غەیرى ئەمانە غیرەتى ئەوەیان نیە نیو دێڕ قسە لەمبارەیەوە بكەن .

بەهەق دكتۆر نابەرهەمى كاسەلێس بووە سومبولى كەسێكى سووك و رسوا و دوژمنى ئەم میللەتە بۆیە ئەبێ دڵنیابێ لەوەى قسە لووسە رەنگاورەنگەكانى نیو ئینج دادى نایات و ئابرووى خۆڵاوى پاكناكاتەوە .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە