سێ هەواڵی ترسناکی زانستی

Monday, 09/04/2012, 12:00

3541 بینراوە


لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سەراپای ڕۆژنامەکانی سویدی، تێڤیەکان، ماڵپەڕەکان بەخەستی باسی مەترسی خواردنی گۆشتی سوریان کرد،کە هۆکاری تووشبوونە بە شیرپەنجە، بەتایبە شیرپەنجەی کۆڵۆن، هەروەها خواردنی گۆشتی سووری دەستکاریکراو وەکوو کۆرڤ و شێوازەکانی دیکە، کە توخمی زیادەی تێدەکرێت، تا خواردنە بەگری لە تێکچوون بکات، لە ئالودەبوونی بە بەکتریا. بەتایبەت خواردنی گۆشتی سووری دەستکاریکراو، بە ڕێژەی٧٥% مەترسی تووشببون بە شیرپەنجە زیاد دەکات، هەروەها خواردنی گوشتی سووری دەسکاری نەکراو، واتا ئەو گۆشتە سوورەی کە داو دەرمانی هەڵگرتنی تێنەکراوە، تا بەرگری زیاتربێت، کە بۆگەن نەکات، بە ڕێژەی١٥% مەترسی تووشببونی شیرپەنجەی هەیە. هەروەها لینکی دوەم ئەڵئ: کە لێکۆڵینەوەکیان ئەنجام دراوە کە ١٣٠٠٠٠ کەس بەشداری لەو تاقیکردنەوەدا کردوەو هەمان ئەنجمایان دەست کەوتوە، کە خواردنی گۆشتی سوور هۆکاری توشبوونە بە نەخۆشی شیرپەنجە.
Rtt ktt orsakar cancer
Red meat causes cancer
هەروەها بەکارهێنانی ئەزبێست و کارکردن لەگەڵ ئەسبێستدا مەترسی توشبونی شیرپەنجەی لێدەکەوێتەوە، ئەوەش وای کردوە کە ژمارەی مردن بەهۆی بەکارهێانی ئەسبێستەوە، هەرچەند دەبوو کەکەمی بکردایە، بەلام ئەفسووس بەپێ ئەو ئامارەی خوارەوە، زیادی کردوە.


ئەو ئامارە ئەوە دەردەخات کە ساڵی ١٩٧٧ تەنها ٩٦ تووشی شیرپەنجە بوون، بەهۆی کار کردنو بەکار هێنانی ئەسبێستەوە، بەڵام ساڵی ٢٠٠٢ ژمارەی تووشبوەکان گەیشتە ١٢٠ کەس.
نزیکەی دوو ساڵ زیاتر پێش ئەمڕۆ، بابەتێکی دیکەم بڵاو کردەوە،ئەویش هەر لەسەر تووشبونی سەرەتان بەهۆی خواردنەوەی بیپسی کۆلاوە، بێگوومان هەر ئەو کاتە لینکی بابەتەکە، هەروەها نوسینەکەشم بڵاوکردەوە، بۆ ئاسانکردنی وەگێران لە گۆگلەدا.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=99a59e2c
بەڵام ئەفسوس کەسێک کە ناوی خۆی ناوە کوردی عەیارە ٢٤، وەک خۆی ئەڵی ٢٤ ساڵە لە لە کۆلانەکانی ستۆکهۆڵم پیاسە دەکات، لەو ڕۆژانەدا ئەم برادەرە، هاتەسەر پاڵتاڵکو گاڵتە ئامێزی بۆ خەڵکەکەی باسکرد، هەهەهەهەهەهه، تەها ئەڵی: کۆکە کۆلا خەڵک تووشی سەرتان دەکات، جا نازانم ئەم بەڕیز خاوەن کۆمپانییای هاوردنی خواردنی بەسەرچووی تورکیە بۆ کوردستان، یان نازانم بۆ هێندە داخ لە دڵبوو! بەڕاستی بە بیستنی ووتەکانی کاک کوردی عەریارە ٢٤ لە دڵەوە گیریاندمی، چونکە هەرنەبێت دوو ڕۆژنامەی لە سوید هەیە، کە زۆرینەی هەوالە زانستی و سیاسی و کۆمەڵاتیەکان، بە خۆڕایی بڵاودەکاتەوە، هەموو ڕۆژێک. زۆر جارێش خودی ڕۆژنامەکە، کرێکار بەکرێ دەگرن و ڕێگە بە ڕێبوارن دەگرن، ڕۆژنامە پێشکەشی ڕێبوارانی نزیک وێستەگەکانی پاش و شەمەنەفەر، دەکەن، جگەلەوەش سەدان ڕۆژنامەی و ڕادێۆ و تێڤی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی دیکە، کەچی ئەو کوردە کە عەیارەکەی ٢٤، لەهەرهەمووی بێئاگایە.
بۆیە ترسانکترین هەواڵ، کە تائێستا هەستی پێکراوە و دۆزراوەتەوە، کەلە نەخۆشی سەرەتان ترساناکترە، نەخۆشی جەلالی و مەلالیە، چونکە خواردنی گۆشتی ڕەش یا سوور، وەک مانگا، بزن، بەراز، هەرگۆشتێکی دیکە کەماسی و پەلەوەر نەبێت. دەتوانین نەیخۆین، ئیتر تووشی سەرەتان نابین. بەڵام نەخۆشی جەلالی و مەلایی، چارەی، نیە. چونکە خودی مەسعود بەرزانی گووتی: خۆزگە دەمان توانی ٣١ ئاب لە مێژوودا بسڕینەوە. کەچی دەروێشەکانیان هێشتا ئەڵێن ٣١ ئاب شانازیە!
هەروەها جەلال تالەبانیش بە زمانی خۆی ووتی: ئێمە ڕیسوا بووین، چونکە ئەوەندە شەڕییەکتریمان کردوە، کەچی هێشتا جەلال تاڵەبانی لە دیدی جەلالیە چەورەکاندا، مەندێلایە.
بۆیە گووتوویانە، دەروێشێک کردویە بە هەرا، کە گوایە شێخەکەی خۆی دیوە بفڕێت، پاشان کەسانی ئیسلام ناس دەچنەلای شێخ و پێی ئەڵێن، ئێمە دەزانین کە لە مێژوودا یەک پڕوپاگەندە هەیە، کە تەنها محەمەد کوڕی عەبدوڵای ئیسلام فڕیوە بۆ ئاسمان، جا یا شێخ تۆ بۆ بێدەنگیت کە دەروێشکەت ئەڵێ تۆی دیوە کە فڕیویت بۆ ئاسمان، شێخ ئەڵی باوەڕبکەن من ئاگام لێینیە. ئیسلام ناسەکان ئەڵێن باشە لەدوای نوێژ باسی ئەم بابەتەکە بکە. پاش نوێژ شێخ ئەچێتە سەر مینبەر و ئەڵێ ئەی خەڵکی موسڵمان تەنها محەمەدی پێغەمبەر توانیویە بفڕێت بۆ ئاسمان و هێج بەندەیەکی تر ناتوانێت بفڕێت بۆ ئاسمان. پاشان بە دەروێشەکە ئەڵێن خۆ گوێت لێبوو، کە شێخ ئەڵی نەک من بەڵکو هیچ بەندەیەکی دیکە ناتوانێت بفڕێت. پاشان بەدەروێشەکە ئەڵێن خۆ گوێت لێبوو شێخ چی گوت؟
دەروێشەکە ئەڵێ: شێخ ناماقوڵی کرد من خۆم دیم، کە شێخ فڕی بۆ ئاسمان.



http://www.expressen.se/halsa/forskare-rott-kott-orsakar-cancer

http://svt.se/2.53311/1.511352/fler_dodsfall_i_asbestcancer_oroar

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=99a59e2c

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە