تاڵه‌بانی مابێت یان مردبێت چی گرنگیه‌کی هه‌یه‌؟

Sunday, 05.19.2013, 12:00

987 بینراوە








ئه‌وه‌ گریمان تاڵه‌بانی باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌، ئایه‌ هیچ له‌ بارودۆخی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته‌ ئه‌گۆڕێت؟ به‌ دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر. من بۆ خۆم مان و نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی هیچ ئه‌همێتێكی ئه‌وتۆی نیه‌ به‌لامه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ویش مرۆڤێكه‌ وه‌ك ئه‌و ملیارها مرۆڤه‌ی كه‌ له‌م سه‌ر زه‌میندا ئه‌ژین و رۆژانه‌ش ده‌یان كه‌س له‌ دایك ئه‌بن و ده‌یانی دیكه‌شی لێی ده‌مرێت،ئه‌گه‌ر به‌ مردنی سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی جیهان به‌ سته‌مكار و دیموكراس خوازیانه‌وه‌ ژیانی مرۆڤ به‌ره‌وه‌ ئوێرانه‌ بڕۆشتایه‌، ئه‌وه‌ ده‌مێكبوو ژیان كۆتای پێ ده‌هات و ئه‌م كه‌ونه‌ ته‌فروتونا و كاول ده‌بوو. هه‌ربۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند مانگه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر جێگادا كه‌وتووه‌، كه‌چی نه‌ دونیا كاول بووه‌ و نه‌ ژیانیش وه‌ستاوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌شی ماوه‌یه‌ك شین وشه‌پۆڕ ده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌كیش خۆشی درده‌بڕن بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی هیچ نین جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك مرۆڤی كۆیله‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوێك شین و شه‌پۆڕ ده‌گێرن و تاوێكیش خۆشی ده‌گرێن كه‌ سبه‌ینێ تاڵه‌بانی مرد ئیتر ئه‌مان وه‌ك كۆیله‌یه‌ك كه‌سێكی تر ده‌كه‌ن به‌ خوای خۆیان و ئه‌یپه‌رستن، چونكه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ رقیان له‌ئازادبوونی بیرو هۆش و مێشكی خۆیانه‌، ئه‌و كۆیلانه‌ هه‌میشه‌ پێیان خۆشه‌ كه‌سێك هه‌بێت ئیهانه‌ به‌ كه‌رامه‌تیان بكات، چونكه‌ نانی ئه‌وان له‌وه‌دایه‌ له‌ بێكه‌رامه‌تیدا بژین. ئه‌گه‌ریش كه‌سێك هه‌بێت بیه‌وێت وبیرو هۆش و مێشكیان له‌و بێكه‌رامه‌تیه‌ رزگار بكات، ده‌ست به‌جێ ئه‌وان دژایه‌تی ده‌كه‌ن و بۆیان بكرێت له‌ ناوی ده‌ده‌ن.

له‌ رووی مێژویشه‌وه‌ تاڵه‌بانی هاوشێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی پشكی شێری هه‌یه‌ له‌ خیانه‌ت كردن به‌م نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌، بۆیه‌ مان و نه‌مانی شتێكی زۆر بێ بایه‌خه‌ و نابێت هاونیشتمانیانی كوردستان كاتی خۆیانی پێوه‌ بكوژن و دوای سیناریۆ و سینارۆكاری كۆمه‌ڵێك كۆیله‌ی مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌و حیزبه‌ تۆپیوه‌ نه‌كه‌ون.
باشتریشه‌ یه‌كێتیه‌ پاشكۆكه‌كانی پارتی واز له‌م یارییه‌ ناشرینانه‌یانه‌ بهێنن و خه‌ڵك‌ به‌ شتی پڕوپوچه‌وه‌ خه‌ریك نه‌كه‌ن و نه‌یانكه‌ن به‌ قوربانی سیناریۆیه‌كی پوكاوه‌وه‌ وكه‌ هی سه‌رده‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌ و ئیكسپایه‌ر بووه‌ و ئه‌یانه‌ووێت به‌زۆر مێشكی خه‌ڵكی پێ ژه‌هراوی و پیس بكه‌ن هه‌روه‌ك و مێشكی ژه‌نگاوی و پوكاوه‌ی خۆیان. ئێوه‌ی كۆیله‌ی پاره‌ و پۆست وه‌ك لاده‌ شڕه‌كانی جارانی سلێمانی فڕێبدرێنه‌ نێو زبڵادانه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی شارتان پیسكردووه‌.