شەهید سەردەشت و سۆران بوونە سمبوڵى قبوڵ نەكردنى ئەم ڕه‌وشە سیاسییه‌.

Wednesday, 04/08/2010, 12:00

1768 بینراوە


لەگەڵ تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووس و خوێندكارى زانكۆ، تاوەكو ڕۆژى ئەمڕۆ ئەم تاوانە بەسەرماندا تێدەپەرێت و بكوژان و تاوانباران ڕووبەرووى دادگایى ئەم ئاسایش و بەرقارەیى گوتەنى ئێمەو مانان نابوونەتەوە. لەگەڵ هەر نووكە قەلەمێكیش كەباسى سەردەشت وسۆرانى تێدابێت ، هەندێك لە ڕۆژنامەنووس و نووسەرى سەر بە دەسەڵات ، بە گێلە شێوێن و تێك دەرى ئاسایشى هەرێم، كە بۆتە ووشە خۆشى ئەوان ، مەرگیش بۆ ئەم گەنجانەیى كە بە ڕەنگى ئەوان بیر ناكەنەوە .
ئەوەى كە لێرەدا ئێمە نابێت لە بیرى بكەین دۆسیەیى سەردەشت و سۆران نیە!! بەڵكو ووشەكانە كە لە زارى شەهیدان بۆمان جێماوە، بووەتە تۆقاندنى بكوژان و تاوانباران، كە دەڵێت مەترسیى تێپەر بوونى ئەم ڕۆژگارە هەڕەشەیەكى گەورەیە بە سەر نەوەیى داهاتوومان. چونكە ئەمڕۆ لەم گۆرەپانەدا ئەركى هەرە گرانى مێژووى لەسەر شانى ئەم گەنجانەیە كە لەم مەترسى و تێپەڕ بوونى ئەم ڕۆژگارە دا تێدەگەن و بەرهەڵسكارى لێدەكەن. بەدڵنیایەوە ئەم ڕۆژەمان لەنێو نەوەكانى داهاتوودا بە قۆناغى بێ روح و بێ هەستى مرۆڤ لێك دەدرێتەوە. بۆیە هەر ووشەیەكمان لەم ڕۆژەدا شانازیەكى گەورەیە بۆ ئێمە ، چونكە باش دەزانین ئەم ووشانەى كە ئەمرۆ دەنووسرێت بۆ مێژوو، هەندێك لە تاوانەكانمان كاڵ دەكاتەوە لەبەردەم نەوەیى داهاتوودا . بۆیە بێترسى و تۆقاندنە فەشەلەكان ، لەم بیركردنەوەیەدا سەرچاوەیى گرتووە. لە بیر كردنەوەكاندا خاڵى گرینگى ئێمە كە لەپێناویدا بژین، ئەم جۆرە مردنەیە كە خیرە كردنە لە شەهیدانى قەلەم كە پێیدا تێپەر بوون. ئەم مردنە شەرەف مەندانەیە كە ئەمرۆ هەندێك تاوانەكانمان كەم دەكاتەوە، بۆیە دڵنیاین ئەم جۆرە بیر كردنەوانە كە كاكەسەردەشت و سۆران هەیان بوو نەك تەنها خۆ پاك كردنەوە بوو لە نەفرەتەكانى داهاتوو، كە لە ئێستادا گوێچكەیى ئێمەیى پڕ كردووە، بەڵكو بووە سمبوڵى تێكۆ شانى ئێمە لەبەرامبەر بەربەست كردنى ئەم سیستەمە و ئەم جۆرە ڕۆژە ڕەشانەیە كە بۆتە هەڕەشەیەكى گەورە بەسەر نەوەكانى داهاتوو. ئەوەى كە بیرى لێدەكرێتەوە سێبەرى شەهیدانى قەلەم و وشەكانمانە، كە دەبێت لەم نەفرەتیانەى مێژوو دەربازبین؟ یاخوود كەمێك جیاواز تر تێمان بڕوانێ ؟ چونكە ڕۆژەكانى ئەمڕۆمان ئەوەندە ڕەش بووە كە ناتوانین ڕەنگەكانى ترى تێدا ببینین، دەبێت نەوەكانى داهاتوومان لەم ڕەوشەمان تێبگەن، كە ئێمە كاتێك هاتین هەموو شتەكان بێ نرخ و بێ بەهاو، ئەخڵاق و ویژدان لەناو ئەم ناوچەیەدا نەت دەتوانى بیان بینى و پێیان بڵێیت ئا ئەها ئەوەتەیە. كاتێك ناوچەیەك بەم ڕەنگە ڕەشكرا بێت، دەبێت تێبگەن كە دروست كردنى ناوچەیەكى ڕووناك بۆ چاوى مرۆڤەكان ئەوها ئاسان و سادە نیە. هەر ئەوەندەمان توانیومانە كە تێبگەین و كار بۆ تێگەیاندنى كۆمەڵگا بكەین و بڵێین ئەوەتا ڕاستیەكان. چونكە دوور كەوتەنەوەیى گەنجان مێژووێكى دوور و كاركردنێكى زۆرى لەسەر كراوە كە بەیەك گەیاندنى گەنجان ئەوها ئاسان نیە، تاكو گەنج بەیەك بگەینێت و لە چوار چێوەیى یەكتر كۆیان بكەیتەوە ، بۆ ئەوەیى كە بتوانین بەلایەنى كەم بۆ مێژوو بڵێین ئەوەتا هەین و بۆ نەوەكان و گەلەكەمان دەنووسین. ڕێگایى ئەم كۆلەكە ڕێگایە لەبەردەم گەل دا بەشێوەى جودا باسى لێوە دەكەین، بۆ تێگەیاندنى ئەوان و ئاگادارى مێژوو. هەر ئەوەندەش دەزانین دەبێتە جێگایى توورە كردنى ئێوە، بەڵام ئەم سیستەمە پریەتى لە درۆ و بێ بەڵێنى، چونكە هەر كات گەیشتین بە سەرە داوەكان و رق و كینە لە ڕێگایى چەند وە سیلەیى گەورەتر لەقەلەمەكانى ئێمە وەك فلیم بە سیناریۆیەكى چەواشەكارانە بەڕووى ئەم گەلە بەدبەختە دەكەنەوە و گەلى ئێمەش بەپێى ساویلكەیى خۆیى دێتە قەناعەت.
بۆیە هەڕەشە و تۆقاندنەكانى ئەمڕۆ لەسەر ئەم گەنجانەیى كە مەودا بیركردنەوكانیان بۆ داهاتوو و نەفرەتیەكانى نەوەیى داهاتوو فراوانە، باكیان بەژیان نیە و نمونەشیان سۆران و سەردەشتە ، چونكە ئەم هەرەشانەیى كە سۆران و سەردەشتى كردە نمونەیى بێدەنگ نەبوون، تەنها ناتوانى كاتژمێرێك ئەم دەنگە نەفرەتیانەى كە ڕۆژانە گوێچكەیى ئەم گەنجانەیى كە لە مێژوودا هەستیارن و نەوەیى داهاتوو دەبینن پر كردووە، دووریان بكاتەوە. بۆیە نەترس لە كۆتایى مۆلەتى هەناسەدانە لەم ناوچەیەدا،. تەنها دەنگى مێژووە و نەفرەتى مێژووە ڕێگایى ژیانمانى سەخت كردووە، دەنا نە دەم بە گوللە ئەوەستێ و نە ڕوح بە تیرۆر دەشڵەژێ. تەم و مژاویى كردنى دۆسیەكەى سەردەشت ڕێگاكان ڕاناگرێت، سۆرانیش بەدوو ساڵەیى یاد كردنەوەیى بێ بوونى تاوانباران لەبەردەم دادگا، ئازادى و تێكۆشان دیموكراتیزە بوون ناوەستێ . چونكە دڵنیاین ئەمڕۆ بە هەزاران گەنج خاڵێكى تێگەیشتنى واقعیى ژیانیان داناو بە تێگەیشتنێكى فراوانتر چوونە سەر دێڕێك و گوتیان ووشە بۆ ئاگایى گەل و هۆشیارى گەل دەنووسین. تاوان كردن هەندێك جار مۆلەتى تاوانبارەكان كەم دەكاتەوە و دەرفەتى درێژەكان دەشكێنێت. ئەمڕۆش نمونەیەكى باش هەیە بۆ ئەوەیى ئەم ناوەیى لێبنێین.

سەردەشت و سۆران ئەو ناوانەن كە هەموومان كۆكین لەسەر ووشە جوانەكانیان شەهید بوون. بە هەموو هێزەكانى ئەم ناوچەیەش ناتوانرێت ئینكارى لە ڕادیكال و خەمى داهاتووى شەهیدانى قەلم بكرێت. هەموو قسەكانى هێنا زمان و دەرفەتى بەگۆڕەپانى ڕەوشى ژیانى بێدەنگ بوون نەدا بەسەرى دا زاڵ بێت. بۆیە بووە ئسمبول و مۆركى لەم ناوچەیەدا و توانى ناویى خۆیى لەمێژوودا تۆمار بكات ، سەردەشت و سۆران بوونە سمبوڵى تێكۆشانى ئەم نەوەیە. واتا ئەمڕۆ گەنجان دوو شەهیدیان هەیە خاوەن لێى دەركەون، لە بیر و كردنەوەیى ئەم شەهیدانە لەم ڕۆژگارەدا كە قۆناغێكى هەستیارە!! بەئامانج گەیاندنى گەلە بۆ مافە ڕەوا كانیان دەبێت تێبگەین. گرینگى ئەم قۆناخەش هەست كردنە بە بەرپرسیارەتى گەنجان لەم دۆخەدا. چوونكە ئەمڕۆش ئەم گۆڕەپانە دەرزى بێ ڕۆڵى گەنجى پێوە دیارە و ڕۆلى ئەم داینەمۆیە نابینرێت لە ناوەندەكەدا، بۆتە هەڵێكى گرینگ بۆ دووژمنان و محافەزە كارەكان كەبتوانن ئەمرۆ فەڕاغێكى سیاسى و بێئرادەیى لەناوماندا دروست بكەن ، لەناوچەكەدا كە گەنجان نەیان توانیوە لە پڕۆسەكانى سیاسەت و بڕیارى سیاسى لە ناو ڕێكخراوەكانى سیاسى دا جێبگرن و خۆیان بە بازنەیەكى سیاسەت بۆ پێشەوە بردنى ڕۆژگارى گەلەكەمان خەریك كەن، ئەم زهنیەتەى كە چەندین ساڵە بەپارچە گەرى ماوەتەوە دەرباز بكەن . هەڵبەتە ئەم بیر كردنەوەیە قورس دەبێت بەسەر گەنجدا، بەڵام ئەوەیى كە بزر كراوە هێزى گەنجە، هەموو هەنگاوێكى پێ گران دەبێت. چوونكە توانایى گەنجان لەڕابردوو بینراوە لە شانۆكانى ژیانى . گەلى كورد لەم قۆناخەدا هەست كردن بە بەرپرسیار خۆمان دەبینین ،
ئەوەیى كە سەردەشت و سۆرانى شەهید كرد ، ئەم زەهینیەتەیە كە سەدا حەفتایى ژنانى ئێمەى خەتنەكردووە، هەمان ئەم زهینیەتەیە كە فرەژنى دەكاتە یاسا، هەمان ئەم زهنیەتەشە كە تەنها ماددە و پارە بەژیانى دوونیا دەبینێ و درێژە پێدەر ئەم ڕۆژگارەیە ، ئەم زهنیەتەیە كە (32)هەزار ژنى لەماوەیى هەژدەساڵەیى دا كوشت، ئەم زهنیەتەیە كە دووژمن بە هێزو بەپشت و پەنا دەبینێ .
ئەمرۆ زیاتر لە سێ مانگ سەردەشت و دووساڵى سۆران بەسەر شەهیدان تێدەپەرێت، كەچى تاوەكو ئێستا ئێمەنەمان دیت، نە تاوان بار و نە بەهێزى ئاسایشى هەرێمیش ئەم تاوانبارانە ڕوو بەڕووى دادگا بكاتەوە، لەم ڕۆژەدا كێشەیى ئێمە نەدۆزراوەیى تاوانباران نیە ، بێئیرادەیى گەنجانە كەناتوانن خۆیان بۆ رێگە گرتنى ئەم ڕۆژگارە مەترسیدارە ئامادەبكەن، چوونكە ئەمرۆ لەم بێ ئیرادەیەدا چیاكانمان تۆپباران دەكرێت و هێزە سیاسیەكانمان كۆنابنەوە، كە فشار دروست بكەن و داهاتووى ئەم گەلە مسۆگەر بكەن، ئەوەش بەو پێشەنگایەتى گەنج دێتەدى ، كەچى گەنجانیش دوورن و هێشتا خۆیان رێك نەخستووە و خالێك لە كۆتایى دێڕەكە دابنێن و بێنە سەردێڕو دەست پێبكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە