پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


دوای کۆبونه‌وه‌که سه‌نگی خۆپشاندان هه‌ڵده‌کشێ

Wednesday, 06.15.2011, 12:00

900 بینراوە


گریان له‌وێوه‌ ده‌ستی پێکرد ! ئه‌و وشه‌یه‌ له‌کوێیه‌ که‌کۆتایی پێ دێنێت ؟
ئه‌م کۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌ که‌ده‌کرێت ئامانجی خۆی ناپێکێت بۆ سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانی خۆپشانده‌ران، به‌ڵکو ئاینده‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ خۆپشاندان دروست ده‌کاته‌وه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌ویش به‌جێبه‌جێ نه‌کردنی سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانه‌ له‌لایه‌ هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار . ئه‌وان له‌ هۆڵی په‌رله‌ماندا زۆرینه‌و که‌مینه‌ به‌کاردێنن و گره‌وی خۆیانیان لێره‌دا له‌ده‌ستدایه‌، به‌ڵام بۆ ؟ زۆرینه‌و که‌مینه‌ نه‌خرێته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان ؟؟؟ گه‌رهه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ڕێگه‌ بدات به‌ جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆپشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ئاشتی لێره‌دا زۆرینه‌و که‌مینه‌ ده‌رده‌که‌وێت !
کۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌که‌ له‌خوارو هه‌موو داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌یه‌ وه‌ هیچ نیه‌تێکی نیه‌ بۆ چاكسازی به‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت ئاوات و ئامانجه‌کانی خۆپشانده‌ران به‌رچه‌سته‌ده‌کات ، بۆبه‌دی هێنانی مافه‌کان ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن پێداگری بکات له‌سه‌ر هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا که‌زۆر له‌داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر ماناو پێناسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار مه‌به‌ستی کات به‌فیڕۆدانیانه‌‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌به‌ستی چاكسازیان نیه‌!
ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵات داران له‌سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆپشانده‌ران و سه‌ره‌تای ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام پێش کوشتنی 10 شه‌هیده‌که‌ی ناوجه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان ده‌ستیان بکردبایه‌ به‌ خۆئاماده‌کردن بۆ جێ به‌جێ کردنی داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان خۆی لێره‌دا پرسیار دروست ده‌بێت، بۆ له‌سه‌ره‌تای خۆپشاندانه‌کاندا به‌ده‌نگ داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ نه‌هاتن سه‌ره‌تای ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام بۆ چاكسازیبوو ئه‌وان له‌مانای چاكسازی نه‌گه‌یشتبوون هه‌ربۆیه‌ به‌دوادا چونیان بۆده‌کرد تابزانن کار بۆچاك سازی کردن چیه‌و چی ده‌گه‌یه‌نێت .
کشانه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران له‌ شه‌قامه‌کان کاریگه‌ری خستۆته‌ سه‌ر هه‌رسێلایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن بۆداواکاریه‌کانی خۆیان و خه‌لکی ناوچه‌که چونکا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دار هه‌رپێشێل کاریه‌ك بکات دژبه‌ هاوڵاتیان ڕێگری لێ نه‌کراوه‌ ، وه‌لێشی ناکرێت له‌ داهاتودا ده‌بێت خۆپشاندان ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ ، ده‌ست پێکردنه‌وه‌یه‌ك که‌ کاریگه‌ری سیاسی بله‌قێنێت و ڕوباری ئاشتی به‌رقه‌رار کات. ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی خۆپشاندان کۆڵنه‌دانمان ده‌سه‌لمێنێت بۆ مافی شه‌هیدان و برینداره‌کانی 17 شوبات و خۆپشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان.
له‌کاتێکدا که‌خۆپشاندان دروست ده‌بێت گه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌بو‌ ته‌نها به‌ڕاگه‌یاندن نابێت پشت گیری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ی که‌ له‌شه‌قامدا داواکاریاکانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵکو ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌ژداری بکات ، له‌هه‌رێمی کوردستان ، به‌م کۆبونه‌وانه‌ی که‌وا له‌ئارادایه‌ بۆ کارپێکه‌وه‌ کردن . گه‌نده‌ڵیه‌کان به‌زیندوی ده‌مێننه‌وه‌و بنه‌بڕناکرێن. ئه‌م ده‌ست پێش خه‌ریانه‌ گه‌رلێیان وردبین بونی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لمێنێت که‌ له‌قه‌یراندایه‌!! ئۆپۆزسیۆن چه‌ند خاڵێکی گرنگی له‌ده‌ستدایه‌ که‌زۆرینه‌ی داواکاری خۆپشاندارانه‌ وه‌ داواش له‌ ده‌سه‌ڵات دار کراوه‌ هه‌ڵوێستی هه‌بێت بۆ ئه‌و داواکاریانه‌ به‌ڵام ناوبراو له‌شێرزه‌مینی په‌رله‌ماندا ئێستا به‌ره‌و خنکاندنی ده‌به‌ن ، بونی ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ ته‌نها مانه‌وه‌ی هه‌ردولایه‌ن به‌ئامانج ده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم به‌زۆرینه‌ .
له‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری گشتی به‌ڵێنه‌کان ده‌وترێن ته‌نها له‌و ژوره‌داخراوه‌دا به‌ڵام به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێن ئه‌وان خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نین چۆن بڕیاری ڕه‌واده‌ ده‌ن له‌سه‌ر داواکاری ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجومه‌نه‌نه‌کان ، لایه‌نی ئه‌وان زه‌حمه‌ته‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بێت سه‌رجه‌م داواکاریه‌کان قبوڵ بکه‌ن .
ئۆپۆزیسیۆن ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کۆتایی پێ هێنا نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ماوه‌ری کوردستان مل که‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌بون تا سڵ بکه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ر هێرشێکی نامرۆڤانه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی ئۆپۆزیسۆنه‌وه‌ نه‌تواندرا خۆپشاندان به‌ئاقاری ڕاپه‌ڕیندا تێپه‌ڕ بێت.