په‌رله‌مانتار هیوا میرزا ێابر وه‌ك ناره‌زاییه‌ك بایكۆت كردنی خۆی راگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مان له‌ب

Monday, 05.25.2009, 12:00

13864 بینراوە


له‌باره‌ی بایكۆت كردنی خۆی له‌به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی وئابوری په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ناوخۆ له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه‌وه‌ك ناره‌زایی به‌رێز هیوا میرزا ێابر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی وئابوری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند :

من وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌وه‌ی كه‌له‌دوو ساڵی رابردوودا 2007 - 2008 ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌وا لیژنه‌ی دارایی و ئابوری ئاراسته‌ی حكومه‌تی كرد و په‌رله‌مان بۆ قه‌بول كردنی بودجه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حكومه‌ت وه‌كو مه‌رج داینا له‌به‌ر ئه‌وی حكومه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌و ئه‌و داوایانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد وه‌هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ئێمه‌زۆر جه‌ختمان له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌كرد یه‌ك نه‌خرایه‌وه‌، بۆیه‌من وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك و ئه‌ندام له‌لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مان و ئه‌ندام له‌لیژنه‌ی ناوخۆ بریاری بایكۆت كردنی به‌شداری خۆمم له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه‌، وه‌كو ناره‌زاییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ده‌نگ ناده‌م به‌و بودجه‌یه‌و به‌و پرۆژه‌یاسایه‌چونكه‌به‌شێكی زۆر له‌و داوایانه‌ی له‌حكومه‌ت كراوه‌له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌