لە پێنجەمین ساڵیادی بەردبارانكردنی دوعادا، هەموومان دەڵین ئیتربەسە بۆ كۆمەڵكوژی ژنان

Friday, 08/04/2011, 12:00

2872 بینراوە


عەقڵیەتی پیاوسالاری بەهەموو دڕندایەتی خۆی كەبەردەوام لەسەر ڕۆحی ژن دەخوێنێت هەموو كونجێكی ئەم جیهانەی گرتۆتەوەو بە هەموو شێوازەكان توندوتیژی كوشتن و بەردەباران ولەسێدارەدان و بەكاڵاكردن پەرە بەسیستەمە دڕندەكەی دەدات.
پێنج ساڵ پێش ئێستاو لەبەرواری (7-4-2006) كچە كوردی ئێزیدی بەبێتاوان و لە ژێر پەردەی عەقڵیەتی ناموسپەرستی بەشێوەیەكی هۆڤانە بەبەرچاوی هەموو كەسێكەوە بەردباران كراو زۆر تراژیدیایانە گیانی لەدەستدا. لەگەڵ ئەوەی ئەم كێشەیە وەك كێشەی كۆمەڵایەتی ناوزەدكرا، بەڵام دەستی سیاسیش لە پشت ئەم مەسەلەیەوە هەبوو. بەتایبەتی هێزی دەرەكی بە پشتیوانی هێزی ناوخۆی ئیراق كاریان دەكرد بۆ ناوزڕاندنی كوردی ئێزیدی تاناچاری دەركردنیان بكەن. ئەم سیاسەتە تاڕۆژی ئەمرۆش بەردەوامە. بێگومان ئەوەی جێگای سەرنجە لەتەواوی كێشەكاندا ژنان قوربانی یەكەمە. بۆ شەرمەزاركردنی ئەو دیاردەیە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران چەندین چالاكی نارەزای وكەمپین و كۆنفرانس و داوا پێش كەش كران لەلایەن ڕێكخراوەكانی ژنان و كەسایەتی دیموكراتخوازو یاساناسەوە، بەڵام ئەمرۆشی لەگەڵ دابێـت كەسانی تاوانبار نەگیران و سزانەدران.
رَێكخراوە كانی ژنان و كەسانی ئازادیخواز
لەباشوری كوردستان و ئێراقدا ئەوەی ڕۆژانە ڕوبەروی دەبنەوە زیادبوونی ژمارەی دوعاكانەو بەكوشتن و سوتاندن و لەسێدارەدان جا چ لەناو كونجی ماڵدا یان بەدەستی دەسەڵاتدارێك بێت ڕۆژنییە ژنێك نەبێـەقوربانی عەقڵیەتی ناموسپەرستی. لەساڵی پاردا دووخوشك و سێ خوشك و دایك و كچ و بەیەكەوە كوژران. تائێستا نەمانبینی ژنكوژێك بگیرێت و بەبەرچاوی خەڵكەوە دادگای بكرێـت و بەسزای خۆی بگات. لەگەڵ ئەوەی خاوەنی كۆمەڵێك یاسای كۆنەپارێزین كەتەواو لەخزمەتی عەقڵیەتێكی كۆنگیردان. ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەتا ئێستا بڕیاری لەسەر یەك یاس نەداوە كە بكەوێتَـەخزمەتی ماف و ئازادی ژنانەوەو كەمێك ڕێگربێت بۆ ئەو توندوتیژیانەی كە ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بووندایە. دەسەڵاتی جێبەجێكردن(حكومەت) بەبێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ دەنگە ناڕزاكانی ژنان بكات بەبەردەوامی لەجیاتی سنوردانان بۆ ئەم دیاردەی كوشتنی ژنان. ژنكوژان ئازاد دەكەن بەبەرتیل و رەشوە.
ئێمە وەك ئەنجومەنی ژنانی ئازاد و رَێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان لەكاتی كوشتنی بەخویندنەوەی قوڵمان بۆ ئەم رەوشەو رَیگەگرتن لە هەمووشێوازەكانی كوشتنی ژنان لەكاتی كوشتنی دوعاو هەر ژنێك لەژێر ناوی هەربیانویەكدا بووبێت خاوەن هەڵوێست بووینەو بۆ بەرفراوانكردن و چڕكردنەوەی چالاكیەكانمان هەموو ساڵێك كۆمەڵیك زنجیرەچالاكی و كەمپین ڕادەگەیەنین. لەساڵانی ڕابردوودا بەناوی ئێمەی ژنان ناموسی كەس نین ناموسمان ئازادیمانە، لەپێناوی تێپەڕاندنی كەلتوری دەستدرێژی باتێكۆشانی ئازادیمان بڵند بكەین، نابۆ بازرگانیكردن بەژنانەوە. لە8ی مارسی ئەمساڵیشدا كەمپینێكمان رأگەیاندووە بەناوی "نابۆ كۆمەڵكوژی ژنان". داوا لەهەموو ژنانیش دەكەین لەدەوری ئەم كەمپینە كۆببنەوەو باهەموومان دەنگە ناڕەزایەكانمان بگەیەنینە لای یەكتری و بۆ خاوەن دەركەوتن لە هەموو ئەو ژنانەی بەبێ تاوان دەكوژرێن و هەڵدەدرێنە ناو زبڵدانەكان. بۆ رَیگەگرتن لەهەموو شێوازەكانی دەستدرێژی و توندوتیژی دژبەژنان با هەموومان بەیەكەوە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان بڵند بكەین و سیستەمی پیاوسالاری لەناو سیستەمی دەسەلات و خیزان و كۆمەڵگادا ڕیسواو شەرمەزار بكەین. لە پێنجەمین ساڵیادی بەردبارانكردن و كوشتنە تراژیدیاكەی كچەكوردی ئێزیدیدا دەڵێین ئیتربەسە بۆ كۆمەڵكوژی ژنان. و پێشمانوایە تەواوی كێشە و گەندەڵی و جیاوازی چینایەتی و زۆردارییەكان سەرچاوەی خۆی لەو عەقڵیتی جیاكاری رَەگەزییەوە سەرچاوە دەگرێت كە ڕۆژانە ژن دەكاتە كۆیلە و موڵك و كاڵا و لەو ڕێگەیەوە هەموو كۆمەڵگا ئیفلیج دەكات. هەربۆیە جیگیركردنی سیستەمی دیموكراتی و گۆڕانكاری ڕیشەیی لە چارەسەركردنی كێشەكانی ژنانەوە دەست پێدەكات.
نا بۆ كۆمەڵكوژی ژنان
بژی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان لەپێناوی ئازادی كۆمەڵگا

(ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان) و (ئەنجومەنی ژنانی ئازاد)
8-4-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە