KURDISTANPOST
ئیحسان مەلا فوئاد
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هەڕەشەى فەسڵكیردنی پۆلیسەكان دەكات
Monday, 11/05/2009, 12:00
1632
بینراوە
پاش ئەوەى (حسێن مەنسور) كە پێشووتر بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری گەرمیان بووەو چەند رۆژێكە بە قودرەتی خواو یەكێتێكەیان گواستراوەتەوە بۆ پۆلیسی هاتوچۆو لەو فەرمانگەیە كراوە بە بەڕێوەبەر، دوێنێ پۆلیسەكانی كۆكردووەتەوەو لەكۆبوونەوەیەكدا پێی وتوون ئەوەى دەنگ بدات بە لیستی گۆڕان (نەوشیراوان مستەفا) فەسڵی دەكەم و دەینێرمەوە ماڵەوە، وەك ئەوەی جەنابی خاوەن بۆرییە نەوتەكە بێت و بە رەنجی شانی جەنابیان ئەو موچەیەی خەڵكانی هەژار دابین بكات، بۆیە لێروە پێی دەڵێن جەناب كە خۆت و نموونەى وەكوو تۆو سەركردەكانت خۆتان كردووە بە خاوەنى كوردستان و خواى سەر عەرز، مێژوو لێتان دەپرسێتەوەو هەر رۆژێك دێت دەبنە میوانی بەر دەرگاى دادگا.
ئیحسان مەلا فوئاد
© 2019- Kurdistanpost