قسه‌و ڕه‌فتارى سیاسه‌تنه‌داره‌كان

Thursday, 04.28.2011, 12:00

353 بینراوە


پێش ئه‌وه‌ى بچمه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم، یه‌كه‌میان له‌ ووڵاتان خه‌ڵكانى ئاسایى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌ چونكه‌ نه‌ خۆیان و نه‌ به‌ڕێوه‌بردنى ووڵاتیان پێویستى به‌ سیاسه‌تى له‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ى ئێمه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر پێویستیشیان بیًت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى سیاسه‌ت ده‌كات ده‌توانێت نوێنه‌رى هه‌موو گه‌له‌كه‌ى بێت و له‌ جیاتى هه‌موویان سیاسه‌ت بكات، چونكه‌ له‌به‌ر رۆۆشنایى به‌ دیموكراتی بوونیان و به‌ تایبه‌تیش هه‌ڵبژ‌اردنیان له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كى شه‌فاف و یه‌كسان و داد په‌روه‌رانه‌وه‌ ده‌نگه‌ شایسته‌كانى خۆیان به‌ ده‌ست دێنن، دووه‌میش ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م سیاسه‌تنه‌دارانه‌ى ئێمه‌ هه‌موومانى كرد به‌ سیاسه‌تمه‌دار، به‌و پێیه‌ى كه‌ من خۆم هه‌رگیز به‌ نیاز نه‌بووم ده‌رباره‌ى سیاسه‌ت ته‌نها ووشه‌یه‌كیش بنووسم چونكه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ سیاسه‌ت له‌ چوارچێوه‌ى پسپۆڕى مندا نییه‌ و له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ وه‌ك ووتم سیاسه‌تنه‌داره‌كانمان له‌ ماوه‌ى ڕابوردوودا سیاسه‌تیان قێزه‌وون كردووه‌ له‌ لامان.
به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسى بكه‌م دوو نموونه‌ى بچوك و به‌رچاوه‌ له‌ سیاسه‌تى ئه‌م سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ى ئێمه‌، یه‌كه‌میان پاش ڕاونان و ده‌ركردنى پارتى له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر پێش ساڵى 1996 مام جولالى سیاسه‌تنه‌دار ووتبووى مه‌سعود مه‌گه‌ر به‌ دووربین جارێكى تر هه‌ولێر ببینێته‌وه‌، ئه‌وه‌بوو له‌ به‌رامبه‌ردیشدا مه‌سعودى سیاسه‌تنه‌دار به‌و 31 ى ئابه‌ جوانه‌ وه‌ڵامى مام سیاسه‌تنه‌دارى دایه‌وه‌.... دووه‌میش مه‌سه‌له‌ى كه‌ماله‌ كه‌ركوكییه‌كه‌یه‌، ئه‌و ڤۆج و ئیفلیج و بێ ئوسلوبه‌ى كه‌ كورد له‌و زیاتر كه‌سی تێدا نییه‌ ببێته‌ سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى، خۆ له‌ سه‌رێكیشه‌وه‌ ئاوها په‌ڕله‌مانێك هه‌ر شایه‌نى كه‌ماله‌ سه‌رۆكى بێت، جه‌لال ووتبووى ئه‌مه‌ نه‌ دكتۆره‌ و نه‌ كه‌ماله‌ و نه‌ كه‌ركوكیشه‌، ئێ ئاخر مامه‌ پیره‌ى ئاخر شه‌ڕى له‌ كۆتاییدا به‌ پارتى بوو پاشانیش به‌ ته‌واوكه‌رى به‌رنامه‌كانى به‌عس بوو تۆ چ پێویستییه‌كت به‌م قسه‌یه‌ هه‌یه‌؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆت هه‌زه‌لى بكه‌یت و بڵێن مامه‌ قسه‌شى خۆشه‌؟؟؟؟ وه‌ڵا ئه‌ویش نه‌یكرد به‌ نامه‌ردى له‌ په‌ڕله‌مان تۆڵه‌ى خۆى كرده‌وه‌و كاكه‌ به‌رهه‌مى خسته‌ پاقله‌كه‌وه‌ ووتى 67 كه‌س له‌گوڵه‌ خه‌ریك بێته‌ سه‌ست و سه‌س هى هى هى، ئیوه‌ سه‌یرى ئه‌م سیاسه‌تنه‌داره‌ به‌رزانه‌ كه‌ن، بێ گومان به‌رهه‌میش ئه‌وه‌نده‌ فه‌قیر نییه‌ جوابى پێ نه‌درێته‌وه‌، به‌ڵام چونكه‌ یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژ‌ه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندایه‌و دووه‌میش جه‌نابیان گڵۆڵه‌یان له‌ لێژ‌ى دا بوو نوتقى لێوه‌ نه‌هات به‌ڵكوو خه‌نییه‌وه‌.





(دەنگدراوە: 0)