نامەیەكى كراوەبۆ بەڕێز نورى مالیكى

Thursday, 24/09/2009, 12:00

1645 بینراوە


جەنابى سەرۆك وه‌زیران ....سڵاوى خواى گەورەت لێ بێت

پیرۆزبایى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز لەبەڕێزت وسەرجەم گەلانى عیراق دەكەین.

جەنابى سەرۆك وه‌زیران ..دیارە بەڕێزتان وەك كەسایەتى یەكى سیاسى و ووشیارو دووربین و بەوەفا بۆ كەسانى شۆڕشگێڕو خاوەن ڕابردووى پاك وخاوەن قوربانى وزیان لێ كەوتوو لەێناوى ڕزگار بوون لە دكتاتۆریەت و زوڵم وچەوساندنەوە.زۆر حەكیمانە بڕیارێكتان دەركردبۆقەرەبووكردنەوە بەبەخشینى منحەیەك بەزیندانیانى سیاسى سەرجەم شارەكانى عیراق و بودجەشتان بۆ ئەومەبەستە دیارى كرد.بەڵام بەداخەوە تەنها لەشارەكانى كوردستاندا پەیڕەوى ئەمە نەكراوەو جێ بەجێ نەكراوە .وەدواى فشارێكى زۆر كە بەهۆى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە سەرانى دەسەڵات لەكوردستان تازە بەتازە دەیكەن بە منحەو پیاوەتى خۆیان كەتەنها بۆ 403 كەس بەهیوان سەرف بكەن و بڕەكەشیان كردووە بە390000 دینار هەرچەندە تا ئەمڕۆش كە23/9/2009 یەهەر هیچ سەرف نەكراوە .وە ئەو 403كەسەش ئەڵقە لەگوێ ى خۆیانن وئەوكەسانەن كە دەنگى زیندانیانیان كپ كردۆتەوەو نایەڵن دەنگیان بگاتە دەرەوەى كۆمكارى زیندانە سیاسى یەكان .وە ئەو بڕ پارەیە لاى بەڕێزتانەوە هاتووەتە دەستى حكومەتى هەرێمى كوردستان و ئەوانیش ئەو بڕە پارەیە یان خواردووە كە دوو ساڵە خەڵك چاوەڕێن و بڕەكەشى زۆرە. وەئەمەش بوەتە هۆى ناڕەزایى ونیگەرانى زیندانى یە سیاسى یەكان و بەمەش سەلمێنرا كە ئەمانە دڵسۆزى گەل نین ولەمەودوا جێگەى متمانەى ئێمەنین.وە ئێمە هەوڵى زۆرمان داوە لەگەڵیاناو ئەوان ڕەفتارى وەڵامدانەوەیان زۆر خراپە .بۆیە داواكارین لەخواى گەورە كە بەڕێزت بكاتە سەرۆكێكى دادپەروەرو پشت وپەناى لێ قەوماوان وهەقەكانمان بۆ وەرگریتەوە لەم سەر لێ شێواوانە كەوادەزانن ئەوان بۆ ئەوە درووست بوون كە كارەكانى سەدام حسێن تەواو بكەن و درێژە بدەن بە زوڵمەكانى سەدام وحوكمەكانمان پێ تەواو بكەن .

جەنابى سەرۆكوه‌زیران ئەوانە نازانن كە ئێش وئازارى ناو زیندان وسزا دەروونى یەكانى ئەوساو ئێستاو داهاتووش دەروونمانى داگیر كردووەو ئێستا ئێمە دەیان كێشەى گەورەمان هەیە كە پارەى هەموو دنیا تەنیا یەك سات لەبیرمان ناباتەوە.ئەوانە چاویان وەكو دەستیان سوور بووە بە تاوان وپارەخواردن و غەدر .میللەت زۆر نازى كێشان بەڵام ئەوان هەر خراپتر بوون وكار وابڕوات ئیرادەى گەل لەدژیان یەك دەگرێت و ئەوسا پەشیمانى و پوول و پارە بەخشینەوە دادیان نادات .

دواجار ...تكات لێ دەكەین كە بڕیارەكەى خۆت (مادەى ژمارە4) جێ بەجێ بكە و ئەو بڕە پارەیە لەبودجەى ئەمساڵ دەربكەو مەیەڵە هەقى ئەو دووساڵەمان بفەوتێ و ئێمە خۆمان دێین بۆ بەغداد لەوێ بما ندەرێ و هەموو ئەوەلیاتێك لاى خۆتان ماوە وهەیە با ئەمانە كەسى نەشیاوو وەهمیمان تێكەڵ نەكەن. هیوادارین كە ئەو سەرۆكە داد پەروەرە بیت كە ئێمەو سەرجەم گەل متمانەت پێ ببەخشن ولە ژێر سێبەرى عەرشى خواى گەورەدا حەشر بكرێیت وبكەویتە بەر شەفاعەتى پێغەمبەرى خۆشەویست (درودى خواى لەسەر بێ)....

داواكارین لە سەرجەم زیندانى یە سیاسى یەكان و هەموو ئەوانەى كە لایەنگریمان دەكەن بۆ سەندنەوەى مافەكانمان بەهەر جۆرێك كەدەتوانن هاوكاریمان بكەن لەگەیاندنى ئەم پەیامە مان بە بەڕێزنورى مالیكى و ئەوانەى كەدەتوانن بیگۆڕنە سەر زمانى عەرەبى وبینێرن بۆ هەر سایتێك كە بكەوێتە بەر دیدەى بەڕێز نورى مالیكى بۆ ئەوەى چیتر هەردوو بنەماڵە یارى بەعەقڵ وخوێن و سەروسامانى گەنج ولاوى ئەم گەلەوە نەكەن.

بەناوى كۆمەڵێك لەزیندانیە سیاسى یەحوكم دراوەكان كە زیندانەكانى سزادراولە ئەمن و ئەمنى عام وئەبووغرێب ژیانى گەنجێتیمان بەسەر برد ومحكمەى سەورەى سەدام حوكمى ئەبەدى و 20ساڵ و15 ساڵ حوكم دراین و هەندێكیشمان لەژوورى ئیعدام بووین كە ئازاد كراین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە