بنەماڵەی بارزانی بەردەوامن لەسەر گەندەڵیی و راووڕووتی خەڵکی

Sunday, 18/03/2012, 12:00

1327 بینراوە


كوردستانپۆست_ پەیامنێری (4) هەولێر
راپۆرتە هەواڵ:
سەرچاوەیەكى نزیك لە سەمیر بارزانى كوڕى عەبدولموهەمەن بارزانى ئامۆزاى مەسعود بارزانى بە كوردستانپۆستى راگەیاند، کە سەمیر بارزانی وتوویەتی ئەگەر مەسعود بارزانى دەیەوێت چاکسازیی بکات، دەبوو وەك سەرەتا لە تەمەر كۆچەر پارێزگاری دهۆك دەست بە چاكسازى بكات، كە ناوبراو ئێستا یەكێكە لە ملیاردێرەكانى كوردستان.
سەرچاوەكە ئەوەشى بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا كرد، سەمیر بارزانى وتویەتى لە كابینەى پێنجەم لە سەر داواى مەسعود بارزانى تەمەر كۆچەرى راسپاردوە شوێنێك بۆ فرۆكەخانەیەكى نێودەوڵەتی لە دهۆك دەستنیشان بكات، تەمەریش چووە لە رێى مشیری براى و محەمەد بێخاڵ كە كاری بازرگانى بۆ دەكەن، 8 گوندى نێوان زاخۆ و دهۆك لە رێى سێمێل دەدۆزنەوە و دەستنیشانى دەكەن، پاشان مشیر و محەمەد بێخاڵ دەچنە ناو خەڵكى گوندەكە و رازیان دەكەن كە موڵكەكانیان بفرۆشن بەوان.
هەمان سەرچاوە گوتیشى ئەو دوو كەسە واتە مشیر و محەمەد بێخاڵ بە بڕى یەك ملیۆن و 30 دەفتەر دۆلار ئەو 8 گوندەیان بە ئەرز و ئاوەوە كڕیوەتەوە لە خەڵكە هەژارەكە و پێشیان نەوتوون ئەوە بۆ حكومەتە و پڕۆژەى دروستكردنى فڕۆكەخانەى لێ دەكرێت، كە دەبوو ئەو كارە حكومەت بیكردایە و لە بری ماددیش قەرەبووى زەوی ئەو خەڵكانەیان بكردایەتەوە.
سەرچاوەكە باسى لە چۆنیەتى بازرگانى كردنى تەمەر كۆچەر كرد كە ئێستا لیژنەى دروست كردووە بۆ كڕینەوەى ئەو گوندانە و قەرەبوو كردنەوەى خەڵكەكە، بەڵام لەبەر ئەوەى بە پێى گرێبەستى رەسمى خەڵكەكە فرۆشتوویانە بە مشیری براى تەمەر و محەمەد بێخاڵ، لیژنەكە چوونەتە لاى ئەو دوانە، بەڵام ئەو دوانە داواى 3 ملیار دۆلاریان لە لیژنەكە كردووە!
سەرچاوەكە ئەوەشى وت دواتر تەمەر كۆچەریان لەوە ئاگادار كردوەتەوە و لیژنەكە وتوویانە ئەو بڕە پارەیە زۆر خەیاڵییە، بەڵام تەمەر كۆچەر وتوویەتى ئەوانیش مافى خۆیانە و دەبێت حكومەت كارێك بكات ئەوانیش رازى بكات، واتە لێرەوە تەمەر كۆچەر فێڵى لە حكومەت و خەڵكى گوندەكە بە تایبەتى كردووە، لە بەرامبەریشدا فێڵى لە خاك و نەتەوەى كورد كردووە بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن پەناى بۆ كارێكى نا ئەخلاقى و نا ویژدانى لە رێى براكەیى و محەمەد بێخاڵەوە بردووە.
هەمان سەرچاوە باسى لە بەنزینخانەكانى شاری دهۆك كرد تەمەر كۆچەر لە سەدا نەوەتى بەنزینخانەكانى ئەو شارە شەریكە بەشیەتى، گەر شەریكیش نەبێت لە رێى مشیری برایەوە بڕى 40 بۆ 50 دەفتەر دۆلار لە هەر كەسێك وەردەگرێت كە داواى بەنزینخانە بكات لەو شارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە