ئۆباما و ئیخوان موسلمین*

Saturday, 08/10/2011, 12:00

3032 بینراوە






لەعەرەبیەوە: هێمن مەحمود دەربەندیخانی

ئیدارەی ئەمریكی هەوڵدەدات بەر لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی میسر خۆی بگەیەنێت بە كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر، بەپێی قسەكانی سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی كە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشكرا بكات و قسەی بۆ رۆژنامەی (بۆلتیكۆ)كردووە رایگەیاندووە" دیمەنی سیاسی لەمیسردا گۆڕاوە، لەبەرژەوەندیمانە كە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەدا تێكەڵاوبین كە كێبڕكێ لەسەر پەرلەمان و سەرۆكایەتی دەكەن".بەپێی ئەوەی كە هەوڵەكانی پێشوتری سەرۆك ئۆباما بۆ بەردەوامبون لەگەڵ ئیسلامیەكاندا شكستی هێناوە، كەواتە هیچ شتێك نیە بڕوامان پێبكات كە هەوڵەكانی ئەمجارەش سەردەگرێت.
حزبە سیاسیە ئیسلامیەكانی میسر وا پێدەچێت كە ئامادەیی ئەوەیان تێدابێت كە لەحكومەتی تازەدا رۆڵ بگێڕن، چونكە بەپێی ئەو راپرسیانەی كە بڵاوكراونەتەوە و لەلایەن پەیمانگای ئاشتی نێودەوڵەتیەوە (ipi) بڵاوكراونەتەوە حزبە ئیسلامیەكان پشتگیری لە19% دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە، لەكاتێكا حزبە عەلمانیەكان 25%ی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە، ئەوانەشی دەمێننەوە هێشتا خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە یاخود وەڵامیان نەداوەتەوە.ئەوەش شتێكی ئاشكرایە حزبە عەلمانیەكان لەلایەن ئەمریكاوە پەسەندترن چونكە ئەم هێزە خوێندەوارترن و لەتوێژێكی ڕاقی و مام ناوەندن و لەداهاتودا هیوای ئەوەیان لێدەكرێًت لە گەشەپێدان و ئاشتی و لێبوردەیی ناوچەكەدا رۆڵیان هەبێـت.
لەبری لاواندنەوەی ئیسلامیەكان پێویستە لەسەر ئیدارەی ئەمریكی كە زۆر بەچالاكی كار لەسەر گەشەپێدانی توێژە عەلمانیەكان بكات، هەروەها پشتگیری هێزە سیاسیە میانڕەو و پشتگیریكەرەكانی رۆژئاوابكات، چونكە گرەوكردن لەسەر گەشتن بەكۆمەڵە تائیفیەكان ئەوانەی كەلەگەڵ بەهای ئەمریكی و بەرژەوەندەكانیا یەكناگرنەوە بەخراپ لەسەر هێزە لیبراڵییەكان دەكەوێت، بەپێچەوانەی عەلمانیەكانەوە، هەرگیز حزبە ئیسلامیەكان ناكەونە بەرەی ئەمریكاوە.
وادەردەكەوێت ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا توشی دژیەكییەكی وەها هاتبێت كە هەستی پێنەكات، ئۆباما لەكاتێكا كە داوای پەیوەندییەكی باش دەكات لەگەڵ ئیسلامدا، لەهەمانكاتدا پشتگیری لەو سیاسەتانە دەكات كە زیانیان بۆ ئەخلاقی ئیسلامی راستەقینە هەیە.لەم دواییانەدا نەتەوەیەكگرتوەكان بەیانێكی ئاراستەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان كرد و داوادەكات سنورێك بۆ توندوتیژی حەزی جنسی وناسنامەی جنسی دابنرێت، تاكە دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش كە ئیمزای لەسەر بەیانەكە كرد ئیسرائیل بوو.
بەرگریكردن لە هاوڕەگەزبازی جنسی زۆر زەحمەتە لەناوچە ئیسلامیەكاندا هاوپەیمان و هاوڕێی بۆ پەیدا ببێت، ئەمەش لەكاتێكایە كە بەڕێز ئۆباما دەیەوێت بەرامبەر بۆچونە چەپەكانی بەوەفا بێت، ئەمەش ئەوەیە كە هەرگیز بزوتنە ئیسلامیەكان و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ناگەیەنێت بەیەكتری.
ئیسلامیەكان هەرگیز هەوڵ بۆ چارەسەری مام ناوەند یاخود سازشكردن نادەن، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت هەوڵەكانی كۆشكی سپی لەدواین ساتدا شكست دێنێت.
ئوسامە بن لادن لەنامەیەكیدا لە ساڵی 2002كە ئاراستەی گەلی ئەمریكی كردوە دەڵێت" زۆر بەداخەوەم ئەوەتان پێبڵێم كە ئێوە خراپترین شارستانیەتتان هەیە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا" دواتر هۆكارەكان ریزدەكات : پشتگیركردنی مافی ئافرەتان و مافی هاوڕەگەزبازان و لێبوردەیی و فرەچەشنی و مافی ئیختیاركردن.
بەهاكانی ئەمریكا هاوشێوەی بەهاكانی رۆژئاوایە، وەك ئازادی فیكر، هەمەجۆری ئاینی و سەرمایەداری، شانبەشانی چەندین بەهای تر كە لەكارنامەی بەرێز ئۆبامادا هەیە، بەرێز ئۆباما هاورێكانی لەمیسردا كەمترە لەوەی كە حەزیدەكرد هەیبێت،بەپێی راپرسیەكانی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەگەری، جەماوەرێتی ئۆباما لەمیسردا لە ساڵی 2008 لە25%بوە،بەڵام ئەمرۆ بوەتە لە 12%، ئەمە لەكاتێكا متمانە بون بە بن لادن و نامەكەی لە 18%ەوە بەرزبوەتەوە بۆ 21%.
ئەمەش فرسەتێك نیە بۆ بەردەوامبون، بەڵكو گرفتێكە كە بە بەهێزكردنی شانسە سیاسیەكانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین گرفتەكە زیاتر دەكات.

[email protected]
* ئەمە یەكێكە لەوتارەكانی رۆژنامەی (واشنتۆن تایمزە) و (لمى شمری) كردویەتی بەعەرەبی

سەرچاوە/ سایتی (الاتحاد)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە