لە 15 ئابەوە بۆ ئێستا ڕوبارێك لە خوێن,قەڵایەك لە سەركەوتن

Friday, 14/08/2009, 12:00

2001 بینراوە


ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژگارێكدا كورد بوون لە باكووری كوردستان ببوو بە ڕابردوو ,ژیاندنەوەی بە ئەفسانە,پۆلێك تێكۆشەر بە بیروباوەڕی سۆسیالستی زانستی و موتوربە كردنی بە ئێش و ئازارەكانی نەتەوەی بن دەست بە ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان ,خەباتی چەكدارییان دژی ستەمی نەتەوایەتی و چینایەتی لەو پارچەیەی كوردستان ڕاگەیاند,وڵاتێك بەرەو ڕویان ببوەوە بەشێك بوو لە گەورەترین هاوپەیمانی سەربازی كە ملی بە تەواوی وڵاتەكانی ناوچەكە دا,یۆنان و سوریای تەسلیم بە ئیرادەكانی خۆی كرد,وەلێ لە ئاست پشو درێژی و ورەی پۆڵاینی 15 تەباخییەكاندا ناچار بە گفتوگۆ كرا, لە كۆمەڵگەیەكدا بڕیاری جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك درا نوقمی باڵا دەستی كۆنەپەرستی و پەیوەندی دوا كەوتوویی دەرەبەگایەتی و عەشایەری ببوو,لەم كۆمەڵگایەوە نەخشە ڕێگای پرسی زیندووكردنەوەی نەتەوەو ڕێكخستنی درا,لەوێوەوە بەرەو نەخشە ڕێگای چارەسەری هەموو پرسەكە لەسەر خۆ هەنگاو نرا.
لەو مێژوەوە بۆ ئێستا یەك ڕوبار خوێن بەخت كرا,شارێك لە كچان و كوڕان بوون بە قوربانی,وڵاتێك لە دایكان ڕەشپۆش بوون , گەلێك سەرتاپا هاتە سەر شەقام,یەك دنیا حەماسەت تۆمار كرا,هەنگاو بە هەنگاو و ورد ورد ملیان نا بەرەوە زیندووكردنەوەی كەرامەتی نەتەوەیەك كە هاشا لە بوونی دەكرا.
بە ئەلبوومی حەماسەتەكانی ئەم بزووتنەوەیەیا بچینەوە,بۆ ڕابردوو و ڕاگەیاندنیا بگەڕێینەوە,پەنجە لە سەر خۆڕاگری و بەرگریكردنیا دابنێین,چاوێك بە داستان و قارەمانیەكانیدا بخشێنین,دەڵێین ئەوەی ملی بە ملهوڕترین دەوڵەتی شۆفینی ناوچەكە دانا,15ی تەباخی1984بوو,ڕۆژێك بۆ زیندووكردنەوەی نەتەوە بەرەو ئاقاری سەركەوتن.
چارەكە سەدەیەك تێكۆشان گەلی گەیاند بە لێواری سەركەوتن.دوای چارەكە سەدەیەك لە گوێنەگرتن ئەمڕۆ ئیتر توركیا ناچارە داوای بێدەنگ كردنی ئەو تفەنگانە بكات لە ئاستیا بەزی,بۆیە دەبێت لە گەڵی دابنیشێت.
ئەگەر دوێنێ لە گەڵ دەتەپە دانیشتن,ئەمڕۆو سبەی نۆرەی ئیمرالی و قەندیلە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە