خەت و مافیاكانی ناو شارەوانی سلێمانی

Sunday, 14/06/2009, 12:00

2590 بینراوە


بەشی دووەم

ئێستا شارەوانی بۆتە یاریگایەكی مافیا و پەت پەتێن. ئەم یاریە وای كردوە لە ناو شارەوانی كە بەدوای خۆیدا كارە ئەخلاقیەكانیش سەر هەڵبدات لەناو شارەوانی و بۆتە فرسەتێكی باش بۆ هەندێك بەرپرسی ناو شارەوانی كەبەردەوام چی كچی جوانە لەدەوری خۆیان كۆدەكەنەوە و بۆ مەبەستی خۆیان بەكاری دەهێنن و ژەمە هەواو ئارەزوەكانی خۆیانی پێ تێر دەكەن (بەڵام لەبەر شعوری ئەو كچانە ناویان نابەم. بەڵام ئەمەش بە زەنگێكی زۆر ترسناك بزانن. چونكە لەناو نادیەكانی شاردا شەوانە لەزمانی بەرپرسەكانی ناو شارەوانی ناوی چەندین كچی ئەم دەزگایە دەهێنرێ كەچۆن پێیان رادەبوێرن چونكە كچەكان داوا دەكەن مەرامەكانیان بۆ جێ بەجێ بكەن دواتریش كچانە ناچار دەبن ملكەچبن بۆ هەموو شتێكی بەرپرسەكانی ئەو دەزگایە) ئەمەش لە دوای بونی ئەو خەت خەتێنەی ناو شارەوانی ئەم روداوانە بەردەوام وەكو بوركان دەتەقێتەوە و هەرچی كارە قێزون و بۆگەنەكانی ناو ئەم دەزگایە هەر وەكو خوری شیتاڵ شیتاڵ دەبێ. دیراسە كردن لەسەر ئەم شارەوانیە وەكو ئەوە وایە بە پاچێك شاخێك بڕوخێنی. چونكە ئەوەندە قوڵە بەملیار ساڵ دەخایەنێ لەهەمو رویەكەوە هەر پەرەیەك هەڵ دەدەیتەوە بۆ خۆی كۆمەڵێ دۆسیە بەدوای خۆیدا دێنێ و دەكەویتە ناو دنیایەك لەدزی و فزی و سەرشۆڕەكان و مافیا خۆرەكانی ناو ئەم شارەوانیە. كوتلەكانی ناو شارەوانی و بەتایبەتی پیاوەكانی مەڵەبەند كەیەكێك لەوانە مونیرە قادرە كە بەرپرسی بەشی خۆیەتی ئەم شارەوانیە. ئەمە ئافرەتێكی نەخوێندەوارە. تائێستا نازانرێ شەهادەی چی هەیە. ئەمە لە سەردەمی حاكم قادروە لەو شوێنە قتیسماوە. بە هەزاران كوڕ و كچی شەهید و ئەنفال كراوان زانكۆ تەواو دەكەن هیچی ناتوانێ بچێتە ئەو شوێنە بۆچی؟ چونكە ئەمە یەكێكە لەكاسە لێسەكانی ناو مەڵەبەند. ئەمە لەژێرەوە دنیایەك لە ریشوەت و بەرتیلی لول داوە. دنیایەك پۆخڵاواتی بە دوای خۆیدا هێناوە. دنیایە دزی و نا یاسای كەڵەكە كردوە. . سەیر بكەن. بزانن لە كاتی ئەو ژینگە پارێزانەی كە بەكاتی دادەمەزران ئەمە چی ڕیشوەت و بەرتیل وەرگرتوە. ئەمە بە ئارەزوی خۆی كێ نەوتی زیاتر و پاروی چەوری زیاتر بدایە ئەوە دەچوە شوێنی ئەوە. ئەمە بە چەندەها كەسی لەژێرەوە بەناوی كاری بێ بنماو پڕوپوچ نەقڵ كردوە تا پاروە چەورەكانی خۆی بهێنێتە شوێنی. كارەساتی فرتو فێڵ و پارە خواردنی ئەمە لەلای ئەو ژینگەپارێزو كارمەندە كاتی یانە بو كە دادەمەزران كە چی پێ كردون. چەندین كاری نا پەسەند و نایاسای و نا بەجێ كردوە. بەبێ ئەوەی بهێڵێ سەروی خۆشی بزانێ. چونكە باش دەزانێ ئەوانەی سەروی خۆی تەنیا ئیمزا كردنیان لەسەرە. بڕۆ سەیری ئەوەلیاتی ژێر دەستی ئەم پۆخڵەواتە بكەن بزانن چی كردوە چەند كاری پێچەوانەی كردوە و چی كردوە لە ژێرەوە. ئافەرین پیاوەكانی مەڵەبەند بۆ خۆتان و كارتان. ئایا خەڵكی شاری سلێمانی دەنگ بدەین بەدزو بەرتیل خۆر یان لەناوچوونی دزو ریشوەت خۆر، دەبا بڕوخوێت شارەوانی و مافیا و كاسە لێسەكانی مەڵەبەند.

رەوشی خەتەكانی ناو شارەوانی

لەناو شارەوانی بەهۆی بونی ئەو خەتە خەتێنە شارەوانی ڕوبەڕوی زۆر كێشەی ئاڵۆز بۆتەوە و كێشەكانیش تابێ گەورەتر دەبێ و نهێنی باندەكانیش زیاتر ئاشكرا دەبن و ململانێ خەتە كانیش توند تر دەبێ. تەنانەت مەڵەبەند و سەرۆكی شاروانی پێشوترو عیماد ئەحمەدیش ناتوانێ ئەم كێشانە چارەسەر بكا. دەست دەكات بەلابردنی هەر بەرپرسێ دنیایەك نهێنی ناو شارەوانی ئاشكرا دەكا و دەچێتە ناو باڵەكانی تر. هاتنە ناوەی پارتیش ئەوەندەی تر شیكاری هاوكێشەكەی شارەوانی ئاڵۆزتر كردوە. شارەوانی كەپتر لە (9) فەرع پێكهاتوە. لەناو ئەم هەمو فەرعانەدا لە شكرێك لە باندو مافیا سەری هەڵداوە هەركەس بۆ خۆیەتی و سەر بەیەكێ لەخەتەكانە. ببینن شاری سلێمانی چی لێ هاتوە. بوە بەمەهەزلەیەكی زۆر سەیر. هیچ یەكێ لەو فەرعانە لەخەمی ئەم شارەدا نین. تەنها لەخەمی دووشتن:

1-گیرفان پڕكردنی خۆیان و مانەوەیان لەسەر كورسی (باشترین بەڵگە بۆ ئەوە بزانە ئەم ناوانە لەناو شارەوانی چەند ساڵە لەو پۆستانە ماونەتەوەو باوشیان كردوە بەكورسیەكانیان و چۆن دەی پەرستن) لەوانە (ئەندازیار بەختیار عەلی قادر (8)ساڵە لەسەر ئەو كورسیە بۆ راو روتی، ئەندازیار نیاز سەعید (6) ساڵە خەریكی پرۆژەیەكی ئیفلیج و سەقەت و وێرانكاری یە ئەویش ماستەرپلان. بزانن چەند ملیۆن پارە لەو پرۆژەدا سەرفكرا. ئەمە كەسێكی مادە پەرست و كورسی پەرستە، رزگاری خدەمات ئەمە شاری بۆگەن كردو ئەڵقەیەكی جوانیشی لەگوێ شار كرد. بەناوی پاك كردنەوەی شارو هێنانی كۆمپانیا. ئەمە شاری هەڵكێشا لە رو رەشی و وێرانكاری و گەنی و پیسی خۆیان.) بەدەر لەمانەش چەندین كەسی تر هەیە كە زۆر لەوانە خراپترن لەناو شارەوانی. یەكێتی زۆر زەلیلی دەستی ئەمانەن. چونكە ئەگەر لاببرێن: چوار رێگا هەیە، یەكەم/ یان دەچنە ناو باڵی ریفۆرم.

دووەم/ یان دەچنە ناو پارتی.

سێەم/ یان دەبێ لێ گەڕێن بەئارەزوی خۆیان مافیای خۆیان بكەن و یەكێتی ناشیرن بكەن.

چوارەم/ دەبێ بوەستن تا دوای هەڵبژاردن.

كەواتە بەرای زۆرێ لەكادران و بەرپرسانی یەكێتی شارەوانی لەدەست یەكێتی دەرچوە دەبێ بۆ چارەسەری ئەو كێشانە (80%) بەرپرسەكانی ناو شارەوانی بگۆڕن و ئەمەش لەم كاتەدا ئەوەندەی تر هاوكێشەكەی ئاڵۆزتر كردوە. ئێستا بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی كەهەیە یەكێتی لەناو شارەوانی زۆر روی لەكزی كردوە. ئەمەش بەهۆی ئەو دزی و پارە خواردنەی كە لە رۆژنامەكانی ئاوێنەو هاوڵاتی و دۆسیەكانی دادگا كەهەیە و دەخرێتە روو كە بەرپرەسەكانی ناو شارەوانی چی دەكەن. ئەمەش رەنگی داوەتەوە لەناو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دا. هەر چەندە بەرپرسێكی زۆر ناودار وتی، تازە زۆر مومكینە چارەسەر ئەم كێشەیە بكرێ. تەنها لەیەك كاتدا دەبێ لە بەرپرسی بچوكی ئەو دەزگایەوە لێ پرسینەوە بكرێ تا سەرەوەو پاشان هەموشیان بگۆڕرێن و نەوەی نوێ دابمەزرێنرێ و بچێتە ئەو شوێنانەو كاریان پێ بدرێ. ئەگینا یەكێتی جارێكی تر ناتوانێ شارەوانی بكا بەموڵكی خۆی بۆ هەتا هەتایە.

2-جێگری كردنی ئەندامانی مافیاكانی خۆیان لە پۆستدا.

تێبینی/ لەبە شی سێ یەمدا باسی لق و پۆپی مافیاو خەتەكانی ناو شارەوانی دەكەین كەچۆن لەگەڵ تاپۆ و مەحكمەو باخچەكان ئەو پەیوەندیە دروست بوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە