بە هۆی یەك رۆژ دواكەتنەوە دادگاى كەلار رۆژنامەنووسێك غەرامە دەكات

Tuesday, 08/06/2010, 12:00

1649 بینراوە


بەهۆی رۆژێك دواكەوتنى لەوادەى دیاریكراودا،دادگاى كەلار سەدو پەنجا هەزار دینار غەرامەى رۆژنامەنوسێك دەكات.
رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانى،بە هاوڵاتى وت"لە سەر ئیشێكى رۆژنامەوانى لەدادگاى كەلار سكاڵام لەسەر تۆماركرابوو،بەهۆی ئەوەى تەنیا رۆژێك لەوادەكە دوا كەوتم،سەدو پەنجا هەزار دینار غەرامەكرام".
وتیشی"لەكاتێكدا پێشتر سێ جەلسە چووبووم دادوەر نەهاتبوو."
ئەو رۆژنامەنوسە،روونكیردەوە كە غەرامەكردنى بەهۆى دواكەتنى بۆ ماوەى یەك رۆژ،لەكاتێكدایە جەمال عەبدوڵڵاى سەرنوسەرى بەڵگە،بەبەڵگەى ساختە تۆمەتى داوەتە پاڵی و ئەویش ماوەى دوو مانگە سكاڵاى لە دژ تۆماركردووە.
جەختیشیكردەوە"تا ئێستا رێوشوێنى پێویست بەرانبەر جەمال نەگیراوەتەبەر،لەكاتێكدا نوسراوى شارەوانى لەبەردەستدایە لەسەر ساختەكارییەكەى."
پ.هاوڵاتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە