KURDISTANPOST
شهماڵ بێخاڵی
زۆر بە کورتی سهر مهخهنه ژێر لم خەڵك بە ئاگایە
Thursday, 11/06/2009, 12:00
2233
بینراوە
سایتی چاودێر ئمڕۆچاوپێکەوتنێکی ئەنجام داوە لە گەڵ محەمەد
قەراخی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وەلە میانەی وڵامدانەوەی
ئەم بەرێزە نەفامەچۆن خۆی گێل دەکات وپاز دەدات بە ســـــــــەر
بەشی یەکەمی پرسیارەکەی خۆیان و ەنە لە نزیك و نە لــــە دوور
نەی توانیوەنکۆڵی لەم راستیە بکات و سەری خۆی ئەخاتە ژێـــــر
لم وپەنا ئەباتە بەر سەد بارە کردنەوەی پرۆژە سەقەتەکانــــــــــــی
ئەم حکومەتە سەرتاپا گەندەڵ وخیانەتکار فەرموون ئەمــــــــــەش
پرسیارەکەیە: زۆرێك لەلایەنەکان ڕایدەگەیەنن حکومەتی هەرێـــم
بۆتە دەزگایەکی سەربە یەکیەتی وپارتی ،بۆیە لەم کاتــــــــــــــــی
هەڵبژاردنەدا دەستی کردوە بە پڕۆژە جێبەجێ کردن بەمەبەستـــــی
ڕاکێشانی دەنگی خەڵك .
ئەمەش دەقێ وڵامەکەی ئەم زاتە ناپیرۆزەیە فەرموون خەڵکینـــــە
بیخووێنەوە : ئەم قسانە بەپێچەوانەوەیە.....چونکە تاکە ساڵ کـە
پرۆژەی تیا نیە ئەم ساڵە تا ئێستا هیچ پرۆژەیەك نەبووە میزانیـــــە
تازە نەکراوە وئەم پڕۆژانە کە هەیە هی 2 بۆ 3 ساڵ لەمەوپێشـە
بەڵام ئێستا ڕاگەیاندن بەسەر پڕۆژەکانەوە ئەگەرێن و باســـــــــــی
ئەکەن. لێرە نامانەوێت زۆربەدرێژی وڵامی ئەم گەندەڵە بدەینـــەوە
چونکە خۆی وڵامی خۆی داوەتەوە بەڵام پێویستی ئەکرد تۆزێ بـە
ووردی باسی پێجەوانەکەی بۆ کردباین و راسیتەکە ئەبێ چیبێــــت
ئەگەر حکومەتی هەرێم هی ئەم دوو بنەماڵە نەبێت هی کێیــــــە ؟
لەکۆتایی چاوەرێین کاکە حەمە قەراخێ وڵامان بداتەوە و بۆمـــان
شێکاتەوە چونکە ئەمە هەژدە ساڵە ئێمە خەوتوووووین و ئاگاداری
ففتی بە ففتی 92 و رێکەوتنی ستراتیژی نێوان ئەم دوو حزبە نیین.
شەماڵ بێخاڵی
7-6-2009
شهماڵ بێخاڵی
© 2019- Kurdistanpost