مـامۆستاى تایبەت كێشەیەكى بەردەوام...

Thursday, 22/11/2012, 12:00

1570 بینراوە





سەروەر قەرەداغى/ دەربەندیخان
كێشەى گرانى نرخى خولى مامۆستا تایبەتەكان كبَشە یەكە بەگشتى لەدواى كۆتایى هینانى تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵەوە دەست پێ دەكات هۆكارى ئەمەش بەپلەى یەكەم كەم تەرخەمى وەزارەتى پەروەردە و بەپلەى دووەم و سێیەم مامۆستا و خوێندكار خولقینەرى ئەم گرفتەن, لەگەڵ ئەوەى تائیستا ئەو مامۆستا خۆبەخشانەى كە بەبێ بەرام بەر وانە دەڵینەوە هەیە,
بەڵام ڕیژەكەیان زۆر كەمە و لەكەم بونەوەشدایە لەم ڕاپۆرتەدا دەردەكەوێت كەنرخى زۆریى خولەكان و مامۆستا تایبەتەكان زۆر بەرزەو خویندكاران و مامۆستایانش سەرنجى خۆیان هەیە.

(ئینریكى) ناوى خوازراوى خوێندكاریكەو نەى ویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتى: ئیستا من دەبێت بۆ دوو وانە مامۆستاى تایبەت بگرم كە بۆهەریەكەیان زیاتر لە(100) دۆلارى دەوێ بەڵام ویستم (30) هەزار لەباوكم وەرگرم و ئەوەشى دەمینێتەوە قەرزى بكەم و لەیەكێك لەو دوو وانەدا بەژدارى بكەم, بەڵام باوكم وتى پارەم نیە و تازە خانووم كردووە و ناتوانم هاوكاریت بكەم, مامۆستاكانیش هەندێكیان هێندە بێویژدانن ئەبێ دەیان نمونەی وەك من بەخەون بچیتە خولە تایبە تیەكانیانەوە , بەڕاستى ئیستا زۆر بیزارم نازانم تاقیكردنەوەكەم بكەم یان دواى بخەم بۆساڵیكى تر؟!!

(ڕێژەن نەریمان) خویندكارى قۆناغى ئامادەییەو دەڵێ: بەڕاستى ئەوپارەیە ى مامۆستایان وەرى دەگرن خوێندكار زۆر زۆرە و لەتواناى خویندكاران دا نیە, بۆنمونە ئێستا خول كراوەتەوە دەبێ سەد دۆلار بدەیت, ئەم شارەش زۆر بەى كوڕى فەقیر و هەژارە ئەو توانایەیان نیە تەنها بۆ وانە یەك وەرەقەیەك بدەن, دەربارەى مامۆستاكان و وانە بێژیان هەندێكیان باشن وهەندێكیان
خراپن وەهەندێكیان لەبەر ئەوە پارە زۆر وەردەگرن لەخوێندكار بۆ ئەوەى ناوبانگ پەیدا بكەن كەئەمەش زۆر خراپەو دژى هەموو بنەما ئینسانى و ویژدانى ونەتەوایەتیەكانە, بەراِستى چارەسەرى ئەم گرفتە كەمێك گرانە بەڵام بەهەمان هەنگى وەزارەت وبەڕیوبەرایەتیەكان و مامۆستایان ئەتوانن چارەسەرى ئەو گرفتە بكرێت و ڕێگە چارەى بۆ بدۆزریتەوە بەڵام ئەوە گرنگە لێپرسینەوە
هەبێت و بەدواداچون بۆ مامۆستا تایبە تەكان بكرێت و چاودیرى بخرێتە سەریان, شتێكى تریش كە زۆر گرنگە سەنتەرەكان, سەنتەرەكان پارە لەحكومەت وەردەگرن, كەچى بۆ كردنەوەیى خولیكیش پارە لەخوێندكار وەردەگرن!!؟
بەداخەوە هەموو كەسێك لەم وڵاتەدا خەمى گیرفانى خۆیەتى و بەبەرامبەر نەبێت ئامادەنیە زەڕەیەك لەزانستى خۆى ببەخشێت
بەكوڕى هەژاریك.

(م.حسین محمد) یەكیكە لەو مامۆستایانەى كەبەردەوام هاوكارى خوێندكارانى كردوە بەبێ بەرامبەر خولى بۆكردوونەتەوە
ناو براو لەوەڵامى پرسیا رەكانمانداووتى: دە بێت مامۆستا خوێندكار هان بدات بۆ خوێند ن وخو ێند نەوەو هاوكارى شى بكات وەدەبێ مامۆستا هانبد رێت كە ئەو وانەى لە خولى تایبەتیدا دەیڵێتەوە ئەوالە قوتابخانەكانیشدا بەهەمان شێوەبێت بێگومان ئەم هاندانەیش دەبێ پەروەردەپێى هەستێت كەئەمەش كرا بێگومان خوێندكاریش ناچارنابێت كەمامۆستاى تایبەت بگرێت بەڵام كێشەكە لەوەدایە چ وەزارەتى پەروەردەچ بەڕێوەبەرایەتیەكانیش لێپرسینەوە لەتواناى زانستى مامۆستاو بڕى وەرگرتنى پارە ناكەن هەر بۆ یەڕەنگە تاچەند ین ساڵى تریش بەردەوام بێت و زەرەرمەندى پلەیەكیش چینى هەژار و كەمدەستى كۆمەڵگەیە..

(م سیروان شەفیق) ووتى: ویژدان زۆرپێویستە بۆ مرۆڤ چى تێدایە ماموستا لە هاویندا بەبێ بەرامبەر وانەبڵێتەوە كێشەكە لە وەدایە هەند ێك مامۆستا بۆ ئەوەى بڵێن مامۆستایەكى باش و بەئەزمونە دەچێت پارەیەكى زۆر وەردەگرێت لەخوێندكار بەڵام لاى من جۆرێكى ترە پێم وایە ئەگەر بۆ وانەیەكى وەك ئینگلیزى كەسێكى ئینگلیز لەگەل كوردێكدا هیچ جیاوازى نییە چونكە هەردوكیان مامۆستاى یەك وانەن لە هەموو دنیادا سانسۆر هەیە هیچ مامۆستا یەك بۆى نییە لەخۆیەوە وانە بڵێتەوە و بەهەموو جۆرێك قەدەغەیە بەڵام لێرە ئاساى یە لەگەل ئەمەشدا مامۆستا هەیە دەڵێ من گرەنتى(100)% ى تۆ دەكەم كەدەربچێت بەڕاستى ئەمە درۆیەكى گەورەیەو من بڕوا بەوقسەناكەم هۆكارى ئەم كێشەیە بەشێكى پەیوەندى بە خوێندكارە كانەوە هەیە چونكە هەندێكیان ئەم گرفتەیان دروست كردوە یان هەندێكیان 120 هەزار دەدەن ئیتر لە ترسى ئەوەى بكەون و لەماڵەوەسەرزەنشت بكرێن بەباشى گوێ دەگرن بەبۆچونى من پێویستە مرۆڤ ئەوزانستەى كە هەیەتى بیدات بە خەڵكى چونكە ئەگەر ئەوەنەكات پێم وایە لە ژیاندا ئاسودەنابێت چونكە مرۆڤكاتێك ئاسودە دەبێت كەخزمەت بكات......




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە