ئەرسەلان بایز، ڕێژەی٧٠% بەتەزویر دەزانێت!

Monday, 10/08/2009, 12:00

1950 بینراوە


ئەرسەلان بایز، لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ژمارە ٤٩٤٥ لاپەرە ٣ ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.٨.٩ ، لە گۆشەی پەنجەدا، هاتووە تیشکی خستۆتە سەر چەند خاڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان. گوایە هەستی بەکەموکوڕی کردووە و لەژێرلێوەوە دەریبڕیوە و نەیشاردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی بەلیستەکەی خۆیداوە.
ئەوەی لەو ستونەدا جێی سەرنجە ئیسپاتی ئەو دیدە دەکات کە پرۆسەکە پڕ بووە لەکاری ناشەرعی و نایاسایی، لەسەرزاری یەکێک لەسەرانی لیستی کوردستانییەوە دەردەبڕدرێت ئەم پەرەگرافەیە:
... نابێت ئێمه‌ وه‌كو هه‌ندێك له‌ولاتانی دواكه‌وتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌ یاری میزاج و چه‌واشه‌كردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان و به‌دڵی خۆمان سندوقه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی (75-80%)ی ده‌نگی ده‌نگده‌ر كه‌متر نه‌هێنین، به‌مه‌ش خۆمان بكه‌ینه‌ جێی ره‌خنه‌و گاڵته‌جاڕی رای گشتیی دنیا، چونكه‌ گه‌لێكجار له‌ولاتانی شارستانی و پێشكه‌وتووی دنیادا (51%)یش به‌ئاسانی مسۆگه‌ر ناكرێت...
ئەمە ڕێک وەک ئەو قسەیە وایە کە دەڵێ بە کورد بڵێ چیت؟ شەرعی خۆیت بۆ دەکات. کەواتە ئەو ڕێژەی ٧٠% سەرۆکی هەرێم م . بارزانی لە پرۆسەی دەنگداندا بەدەستی هێناوە، تەزویرێکی شارەوە و ناڕاست و درۆ و گاڵتەجارییە. بەدوورە لە پرۆسەیەکی ئازاد، لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا قابیلی قبووڵ نییە بەڵام ئەوا لای ئێمە ڕوویدا! تەشبیه نەبێت تۆزێک لەخوار ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی کۆنی عێراقەوەیە!!

ئەو پەرەگرافەی ئەرسەلان بایز فاوڵە یان ڕاستگۆیی؟ تۆ بڵێی ئەو لەخەت لادانە موحتەرەمە، نەبێتە هۆی سەرەکۆنەکردنی ناوبراو؟ یان سەرکەوتنی بێوێنەی ئۆپۆزسیۆنە فەرخەکەی موعجیزە خولقێن، وا لێکردوون لاشعورانە شایەتمان بەدیار قسەکانی نەیارانی خۆیاندا بهنن. هاوکاتیش دەکرێت بە جۆرێک لەبادانەوە بەلای ئۆپۆزسیۆندا بژمێررێت؟ ٢٠٠٩.٨.٩
--------
بابەتی ئاماژە بۆ کراو، لێرەدایە:
 http://issuu.com/kurdistaninwe/docs/09_august_2009?mode=embed&layout=http://skin.issuu.com/v/color/layout.xml&backgroundColor=5A0000&showFlipBtn=true


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە