له 23 گه‌نجی هه‌ولێره‌وه نامه‌یه‌ک بۆ کۆسره‌ت ره‌سول
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
931 بینراوە
به‌رێز کاک کۆسره‌ت من به‌ناوی 23 گه‌نجی شاری هه‌لێر که بۆ خۆت باش ده‌زانی له‌به‌ر مه‌ترسی سه‌ر ژیانمان ناوه‌کانما بلاو ناکه‌ینه‌وه،چونکه له‌شاری هه‌لێر ده‌سه‌لاتدارانی بنه‌ماله‌ی بارزانی شوین نه‌ماوه که جاشه‌کانی تیادا بلاو نه‌که‌نه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی که خه‌لکی هه‌ولێر هه‌ستی وخۆپیشاندان بکات.
به‌رێز ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت به‌بیر بێنمه‌وه که له 31ی ئاب چۆن ئێمه‌ی هه‌ولێری خۆمان به‌قوربانی تۆ ده‌کرد وسنگی خۆمان ده‌کرده‌وه بۆ گولله‌ی تفه‌نگه‌کانی جاشه‌کانی مه‌سعود.هه‌ر له‌دوای گرتنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌مان لی بی سه‌رو شوین کرا و که‌س نیده‌توانی کراسی سه‌وز له‌به‌رکا ت و ته‌سبیحی سه‌وز به‌ده‌سته‌وه بگرێت..
به‌رێز کاک کۆسره‌ت ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ی 31 ی ئاب بنه‌ماله‌ی مه‌سعودی خائین ده‌یانه‌وێت هه‌ناسه‌ی ئازادی له شاره‌که‌مان قه‌ده‌غه بکه‌ن وئازادیمان به‌ته‌واوه‌تی لێ زه‌وت بکه‌ن..ئیمه چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که به‌رێزتان له راستی ئه‌و ده‌نگ کپ کردنه‌ی خه‌لکی هه‌ولێر بێ ده‌نگ نه‌بی وهه مان هه‌لوێستی 31 ی ئابت هه‌بوایه..به‌لام به‌داخه‌وه تاکوئیستاش هیچ بیرت له گه‌نج ولاوه‌کانی هه‌ولێر نه‌کردۆته‌وه ..ئه‌و هه‌ولێره‌ی که به‌گیان وبه‌دل له‌گه‌ل تۆ دابوون وه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌لکی هه‌ولێر ئومیدی به‌تۆیه قه‌ت ئه‌وه‌ند ئومیدیان به مام جلال نیه..
به‌ریز ئیستا کاتی ئه‌وه هاتووه فریامان که‌وی تاکو ئه‌و ده‌سته ره‌شه له قورگمان که‌یه‌وه جونکه زۆر نزیکه بمان خنکێنن..کاتی ئه‌وه هاتووه به‌رێزت بێیه‌وه مه‌یدان وجاریکی تر ئیمه‌ی هه‌ولیریبه‌شانازیه‌وه بلێین ئیمه له‌گه‌ل کاک کۆسره‌ت داین...تکایه له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌و داگیر که‌رانه وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئریخه‌ک بۆ خۆت تۆمار بکه‌ی وه‌ره بۆ پشتیوانی گه‌ل و واز له‌ده‌سه‌لاتیکی بنه‌ماله‌یی بێنه‌که‌له‌ده‌ستیان به‌ناو ده‌ست ریژی بیکه‌یسی خۆت له‌ده‌ستیان نه‌جاتدا که‌چی پشتت له‌و خه‌لکه کردووه که ده‌یان پاراستی ورووت له‌و دوژمنانه کردووه که ده‌یان ویست ئیمه‌ش وتۆش بخه‌نه‌ژێر زنجیری ده‌بابه‌ی به‌عسیه‌کان.
بۆیه دوا جار پر به‌دل هاوار ده‌که‌ین واز له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌ودوو بنه‌ماله بینه ،جاوه‌روانی تۆین ئه‌ی گیڤاراکه‌ی هه‌لێریان.
23 گه‌نجی هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست