وەزارەتى پەروەردە یا وەزارەتە شاراوەكە

Monday, 01/04/2013, 12:00

2053 بینراوە


لەهەمو دونیادا سیستەمى پەروەردە یاخود بڵێم پەروەردەكردنى منداڵان لە پێش هەموو شتێكەوە دانراوە تەنانەت لە پێش پەروەردەكردنى ئاینیشەوە.
 ئەو كەسانەى كە لە وەزارەتى پەروەردە كاردەكەن هەموویان شارەزایەكى تەواویان لەو سیستەمەدا هەیە و بەو پەڕى توانایەوە هەوڵ بۆ سەرخستنى سیستەمەكە دەدەن جگە لەمەش سەرجەم بەرپرسانى ئەم سیستەمە لەلاى خەڵك ناسراون ئەگەر كەسێك لەڕووى ئەخلاقیەوە یا كۆمەڵایەتیەوە كەمیەكى هەبێت لە سیستەمى پەروەردە دەردەهێنرێت. بەڵام لە هەرێمى كوردستان سەرەڕاى ئەو هەموو كەموو وكوڕیەى كە وەزارەت بۆ خۆى هەیەتى زۆربەى كارمەندەكانى هەر لەوەزیرەوە بكرە تا كارگوزارى قوتابخانەیەك دوورن لە سیستەمى پەروەردەوە و تەنانەت یاساكانى پەروەردەشیان پێناگات. ئەمەش بەهۆى خۆ بەگەورەزانى بەرپرسانى پەروەردەوەیە.
 بۆ نمونە بەرپرسانى پەروەردە جگەرە دەكێشن بەڵام جگەرەكێشانیان لە فێرخوازان قەدەغەكردوە خۆیان تەزبیحێكى 200 دانیى قەزوانیان پێیە بەڵام لە فێرخوازانیان قەدەغەكردوە ئەمانەو دەیان شتى تر .
ئەوەى من دەمەوێت كە لێرەدا باسى بكەم وەزارەتە شارەوەكەى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستانە. خوێنەرى بەڕێز لە هەموو ماڵپەڕەكاندا بەشێكى تایبەتى تێدایە بەناونیشانى (دەربارە یا دەربارەى ئێمە یا ئێمە) شێوەیەك لەم شێوانە كەزانیارى تەواوى لەسەر ماڵپەڕەكە و بەڕێوەبەرانى ماڵپەڕەكەى تێدایە بەڵام وەزارەتى پەروەردە كە وەزارەتێكى بەكارهێنە و هیچ داهاتێك بۆ حكومەت پەیداناكات دەبوایە لە هەموویان زیاتر شەفاف بوایە بەڵام ماڵپەڕى ئەم وەزارەتە بەشێكى سەرەكى تێدایە بەناوى (دەربارەى وەزارەت) كە دەكاتە سێیەم بەشى سەرەكى ماڵپەڕەكە و پێك دێت لە چەند بەشێك كە بریتین لە (وەزیر ڕاوێژكاران بەڕێوەبەرەگشتیەكان- شارەزایان پەیكەرى وەزارەت یاساى وەزارەت) لەهەر یەكە لەم بەشانەدا دەبوایە كۆمەڵێك زانیارى ورد لەسەر هەریەكە لەكەسایەتى و ئەركەكان هەبوایە بەڵام لەم شەش بەشەدا تەنها یەك شت دیارى كراوە یاخود بڵێم دەستنیشان كراوە ئەویش پەیكەرى دەستەڵاتە واتە لەم وەزارەتەدا گرنگ نیە كێ دەبێت بە وەزیر گرنگ نیە كێ دەبێت بە شارەزاى بوارى پەروەردە گرنگنیە هەركێ دەبێت بە هەرچى لەم وەزارەتەدا بەڵام گرنگ تێنەپەڕاندنى پۆستە، گرنگ بەدەست هێنانى پۆستە كێ لە كێ بەرزترە بەداخەوە بۆ ئەم شتانەى وەزارەت. لەهەموو خراپتر پێدەچێت ئەم وەزارەتە هیچ یاسایەكى نەبێت وا لەبەشى یاساى وەزارەتدا هیج نەنوسراوە.
 ئێستا ئەگەر من بمەوێ سەردانى وەزارەت بكەم دەبێ چى بكەم ئەگەر كەسێك پرسى ڕاوێژكارانى وەزارەت كێن بڵێم چى یا دەبێت لە بەرامبەر ئەو بۆشایانەدا بڵێم چى. بۆدەبێت وەزارەتى پەروەردە هێندە نهێنى پارێزبێت بۆ دەبێت كەسانى شارەزا لە بوارى پەروەردەدا نەناسین ئەگەر شارەزان و شوێن پلەو پارەى وەزارەت نەكەوتون بۆ دەبێت فێرخوازان وەزیرەكەیان نەناسن ئەگەر ئەمانە خاوەن ڕابردویەكى پاكبن یاخود خاوەنى شارەزاى پەروەردەیبن بۆ خۆیان ئاشكراناكەن تەنها باوێنەكانیان لە ماڵپەڕەكان و لەبەشى تایبەت بەخۆیاندا دابنرێن. یاخود بڵێم بەڕێوەبەرى ئەم ماڵپەڕەى وەزارەت بۆ ئەوەندە كەمتەرخەمە ئەو زانیاریانە بڵاوناكاتەوە یاخود خۆشى بەشێكە لە پارێزەرانى نهێنى كەسایەتى ئەوان . بۆیە لێرەوە پێشنیار بۆ وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەم كە بۆ شایەكانى ئەو ماڵپەڕە پڕبكەنەوە كە تایبەتن بە وەزیرو ڕاوێژكاران و یاساكانى وەزارەتیشیان لەبیرنەچى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە