وەزیرى تەندروستى تۆ ئاگات لە نەخۆشخانەكانى ڕانیە نیە

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

7806 بینراوە


من پێم خۆش نیە كەوابنوسم و گلەیى ئاراستەى جەنابت بكەم بە س بە داخەوە من ڕاستى دەڵیم و چاو لە باوكى خۆم ناپۆشم .كاك دكتۆر زریان تۆوا باس دەكرێیت كە دڵسۆزى لە كارەكانت و كەسیكى لە ئەوروپا هاتویتەوە.كاكە بۆ نایت سەردانى نەخۆشخانەكانى ڕانیە بكەى بۆئەوەى ئەگەر هیچ نەبێت بزانە تۆ چەند لە بوجەى وەزارەتەكەت دێت بۆئەم بە ڕیوەبەرایە تیە كاكە جگە لە نەبونى پیلان و بەرنامە لەهیچ لەم نەخۆشخانانە وەرەبزانە نوێ ترین هەواڵ و تۆ بڕۆ لێكۆڵینەوەو بە دواداچون بۆئەم هەواَە بكە بزانەڕاستە یان نا ئینجا وەرە لەم سایتە تۆوەڵامم بدەوە بلێ درۆزن دەرچووى،كاكە هەواڵەكە زۆر سەیرە دواى ئەوەى یەكێك لە كۆمپانیاكان لەسەر حیسابى خۆى وەك كارێكى خێرخوازى هەڵدەستێ بە لێ دانى بیرێك بۆیەكێك لە نە خۆشخانەكانى سەربەم بەڕیوەبەرایەتە ،دواى سەرەمانگ وكاتى مووچە كۆمەڵیك كەس ئەم بیرە لەسەر میلاكى نەخۆشخانە حیساب دەكەن و (40)گەڵا لەگیرفانى وەزارەت دەردێن و بیرە ئاوەكەش لەسەر حیسابى خێرخوازێك بوو نەك وەزارەتى تەندروستى .باشە جەنابى وەزیرتۆچۆن لەمە ئاگادارنیت.یاچۆن لەمە ئاگادارنیت كە مانگانە چەند موچە دێتە ئەم بەڕیوەبەرایەتیەو چى لێ دیت كاكە بەڕیوەبەرى ئەم بەڕیوەبەرایتە شەو هەرخەریكى خواردنەوەو قومارە بەیانیش تاكو كاتژمێریانزە خەبەرى نابێتەوە.ئەى چۆن ئاگاى لەنێو دائیرەكەى دەبێت.وەرجەنابى وەزیر بزانە لەنێوبەڕیوەبەرایەتى نەخۆشخانەى گشتى بزانە مانگانە چەند پارە دەدزرێت بۆچەندەها لیتر بانزین و مختەبەرو دیارنامینێ كەس نازانێ چیان بەسەرهات؟تۆ هەرخەوتوى كاكە تاكو زوە وەرە سەردانێك بكە ئەگەر بۆشت ناكرێت ئێمە لە جیاتى تۆ كەسێك كەسەر بە لیستى گۆران بێت لە شوێنەكەت دادەنێین و دەوامى تۆڕادەگرین.بە هیواى پێیچینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە