یەکێتی بەرەو لێکترازان دەروات

Saturday, 01/02/2014, 12:00

2413 بینراوە


دوای ئەوەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکەتبی سیاسی یەکێتی بە پەلەپروزێ و لە مێدیاکانی یەکێتی بڵاوی کردەوە کە کێشەکانی ناو یەکێتی کۆتایی هاتووە ، ئەمەش بەوەی کە دەستەڵات و سەڵاحیاتەکانی تاڵەبانی دەدرێن بە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد. بەڵام رێکەوتنە تەنیا چەند دەقەیەکی خایاندووە و دواتر هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد پەشیمان دەبێتەوە، چونکە ئەو رێکەوتنە یان بڵین دابەشکردنە چەند خالێک لە خۆی دەگرێت وەک، دیاری کردنی کاتی کۆنگرە واتا یتر کۆنگرە دوا نەخرێت، پاشان بە زووترین کات لە مەکتەبی رێکخستن و دەزگای هەڵبژاردن و زانیاری گۆرانکاری بنەرەتی بکرێن و بسپێردڕین بە کەسانی شارەزا و دوور لە ململانێکانی ناو یەکێتی. پاشان بتوان سەردانی تاڵەبانی بکەن و لە نزیکەوە بیبینن. بەڵام هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دواتر دەزانێت ئەم رێکەوتنە لە بەرژەوەندیدانیە پەشیمان دەبێتەوە، هەردوو خاڵی کۆتایی جیبەجێ ناکات وەک گۆڕانکاری مەکتەبەکان و هەروەها سەردانکردنی تاڵەبانی لەلایەن هەردوو جێگرەکەیەوە.
هەر بۆیەش هەردوو جێگری سکرتێری یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتیان نەکرد.
لە ئێستادا مەکتەبی سیاسی یەکێتی دابەش بوونە بەسەر سێ بەشەوە بەشیکیان پشتیوانی جێگرانی سکرتیر دەکەن و بەشیکیان بێلایەنیان هەڵبژاردووە و بەشیکیان سەرسەختانە پشتیوانی لە هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد دەکەن کە پێکهاتوون لە رەفعەت عەبدوڵڵا و شۆڕش ئیسماعیل و دکتۆر نەجمەدی.
ئەندامێکی دیکەی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە