گەندەڵیەكی نوێی دڵشاد عبدالرحمن ی وەزیری پەروەردە لە ڕێی پەروەردەی سلێمانیەوە

Friday, 29/05/2009, 12:00

3349 بینراوە


گەندەڵیەكی نوێی دڵشاد عبدالرحمن ی وەزیری پەروەردە لە ڕێی پەروەردەی سلێمانیەوە
هەروەك ئاشكرایە ئەم وەزیرە پڕوپاگەندەی ئەوە دەكات كە بەرنامەی خوێندنی سویدی لە كوردستان پیادە دەكات , ئاگاداری حاڵ و ئەحواڵی ئەو قوتابیە نەگبەتانەی كوردستان نیە لە چ بارێكدا گوزەرانی خوێندن بەسەر دەبەن ,وە ئێستا سەر قاڵی ماستاو كردنە بۆ ئاغاكەی كۆسرەت رەسول بەڵكو بە مەرجی تایبەتی نێوان خۆیان (.......) وەزارەتێكی تری بداتێ لە كابینەی حكەمەتی نوێدا وگەندەڵی نوێی تیا پیادە بكات.
ئەوەی لێرەدا دەمەوێت ئاشكرای بكەم ئەو دزو گەندەڵیەی كۆمەڵێ لە كارمەندانی بەڕێوبەرێتی پەروەردەی سلێمانی پیادەی ئەكەن بۆ ئەم وەزیرە بەڕێزە :
1.گواستنەوەی مامۆستا لە دەرەوەی شار بۆ ناو شار لە ڕێی لیژنەی گواستنەوە داوای بڕێ پارەی زۆر دەكەن هەر لە ئێستاوە (كۆمەڵێ مامۆستا وەعدیان پێدراوە بۆ ئەو كارە) نەك بە خاڵ بەندی .
2.گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەرانی پیشەیی بۆ مامۆستا بە ئاشكرا وەستێنراوە بەڵام دوو فەرمانبەر لەم بەڕێوبەرایەتیە هەڵئەسن بەكاری وەرگرتنی بەرتیل بۆ جەنابی وەزیر بۆ گۆڕینی ناونیشان بۆ مامۆستا (ناوی ئەو مامۆستایانەمان لایە كە تازە گۆڕاون بە پارە....لە نوسینەكانی داهاتوماندا بڵاوی دەكەینەوە) .
3.لییژنەی دەرماڵەی ئەم بەڕێوبەرایەتیە داوای بڕێك پارەی زۆر دەكەن وەك بەرتیل بۆ خۆیان و جەنابی وەزیر بۆ بەستنی دەرماڵەی مەترسی بۆ فەرمانبەرانی پیشەیی سنوری ئەم بەڕێوبەرایەتیە ,لە گەڵ ئەوەشدا سەرجەم كارمەندانی ئەم حكومەتە لە مانگی 7 ساڵی 2008 وە بۆیان خەرج دەكرێت كەچی ئەمانیش هەر جارەی بە بیانویەك دوای دەخەن وتائێستا جێ بە جێ نەكراوە...تا بەرتیلەكە نەبرێت بۆ جەنابی وەزیر جێ بە جێ نابێت .



*فەرمانبەری پیشەیی
5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە