بۆ پێشه‌وه‌ پێشمانکه‌وه‌ بارزانی

Monday, 31/08/2009, 12:00

2434 بینراوە


نووسینی : بابۆ بارزانی





ئەگەر هەورە و كرێوەیە و بارانە
ئەگەر پارتی , چەتری بەعس و خائینانە
تۆ شارەزا و سەری ڕمی جاشانی
بۆ پێشەوە پێشمان كەوە بارزانی
* * *
تۆ هاوكاریی، هاوپەیمانی سەددامی
تۆ بازرگان و خاوەن كۆگای فرۆشتنی كوردانی
تۆ داردەستی تورك , عەرەب و ئێرانی
بۆ خیانەت رێ نیشاندەرمانی
بۆ پێشەوە پێشمان كەوە بارزانی
* * *
خۆفرۆشتن لای تۆ، بوو بە شانازیی
سی و یەكی ئابە ناسنامەی پارتی
تۆ شوفێری دەبابەی دوژمنانی
بۆ پێشەوە پێشمان كەوە بارزانی
-------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە