دەنگۆ هەیە، کە مەسعود بارزانی و ئەبو بەكر بەغدادى بە تەلەفون قسەیان كردبێت

Saturday, 09/08/2014, 12:00

2342 بینراوە


بۆ ئازیزانى كوردستانپۆست
دەستان خۆش بۆ ئەو راپۆرتەى "پارتى و داعش و ئیسلامیەكانى كوردستان" من ویستم یەك دوو زانیارى تازەتان بدەمێ بۆ سەر ئەو راپۆرتە:

یەكەم:
دەنگ هەیە گوایە لەم یەك دوو رۆژە مەسعود و ئەبو بەكر بەغدادى بە تەلەفون قسەیان كردبێت، پێویستە بەدواداچوون بکەن لەسەر ئەم هەواڵانە.

دوەم:
ئەڵێن قەتەر لە پارتى و بارزانى توڕە بووە لەبەر ئەوەى پاش كۆبونەوەكەى ئەردەن، كە هاتوەتەوە زانیاریەكانى داوەتە قاسم سلێمانی، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى بەغدا نەگیرێت .

سێیەم:
ئەڵێن زۆربەى چەكەكانى داعش ئۆكرانین و قەتەر كڕیونى و لە رێگەى هەولێرەوە گەیشتونەتە دەست داعش.

چوارەم:
لە زۆر شوێن پارتى نەك خۆى شەڕناكات تەنانەت رێگرى لە پەكەكە و پەیەدەش ئەكات، بۆ نمونە رێى لە پەكەكە گرتووە بچێتە خورماتو لە سنورى ئەوەوە.

پێنجەم:
بەردەوام سەرقاڵى ورە رووخاندنى خەڵكە و لە ناو خەڵكدا پڕوپاگەندەى ئەوە ئەكات، كە داعش بەری پێناگیرێ و لە ماوەیەكى نزیكدا كەركوك و ئەو ناوچانەش دەگرێ .

هەڵبەت گەلێک خاڵی دیكەش هەن، كە بۆ من جارێ ساغ نەبونەتەوە، خۆتان دەكرێت ئەمانە بخەنە سەر راپۆرتەكە، دیارە بێ ناوهێنانى من لەبەر ئەوەى لێرە لە هەولێر گەلێک حاڵمان باش نییە بەدەست حیزبە داعشەكانى خۆمانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە