بەرێوەبەرى پەروەردەى هەولێر بە هۆى فەرمانبەرێكى گۆڕان هۆبەیەك هەڵدەوەشێنیتەوە..

Monday, 10/01/2011, 12:00

1575 بینراوە


بەرێوەبەرى پەروەردەى هەولێر عبداللە سابر كە حەوت ساڵە بووەتە شێرپەنجەى سەر دڵى بوارى پەروەدە لە سنورى پارێزگەى هەولێر.. لەو رۆژانە بەهۆى فەرمانبەرێك كە گوایە لایەنگرى بزوتنەوەى گۆڕانە هۆبەى كاروبارى یاسایى لە بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە و داوا لە فەرمانبەرەكە دەكات خۆى بگواستێتەوەو لە فەرمانگەكەى ئەو نەمێنێتن هاوكات بەشێوەیەكى كاتى دوو فەرمانبەرەكەى دیكەى بەشەكە دەگواستێتەوە و دواتر دەیان گەڕێنێتەوە. لەو بارەوە سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر ئاشكرایدەكات كە عبداللە ێابرو و عەباسى هەردەم سەرخۆشى بەرپرسى خۆیەتى پەروەردەى هەولێر پیلانیان داناوە كە ئەو فەرمانبەرە سەر بە بزوتنەوەى گۆڕانەو نابێت لە ناو دائیرەكەیان بمێنێت..

دواتر فەرمانبەرەكە دەچێتەوە وەزارەت و شكایەت دەكات.. بەرێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت بورهان ئەگوشى كە بە مەسەلەكە دەزانێت فەرمانبەرەكە دەگەڕێنێتەوە بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر..عبداللە ێابرى بێ ئەمەك كە خۆى بە هەزار شەق و پێلە قە بەكالۆریۆسى بە دەستهێناوە كە ئەمە دەزانێت داوا لە فەرمانبەرەكە دەكات ببێتە فەرمانبەرى پرسگە، كە ئەوەى دواتر دەرچووى كۆلیژى یاسایە،كەچى كوڕە خەزوورە كۆسە نەخوێندەوارەكەى بە دەمانچەوە لە ناو دائیرە دەسوڕێتەوەو كول فى كولە.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى هەولێر كە ئەندام ناوچەى فەرەمانبەرانیشە هەر ئەوەندەى لێ چاوەڕێ دەكرێت ، چونكە بۆ بوونە ئەندام كۆنگرەى سێزدەش ساختەى لە هاوكارانى خۆى كرد لە ناوچەو ساختەى لە دەنگەكان كرد، وایدەزانى ئەگەر بچێتە كۆنگرە بە تەشتێك زێڕەوە دەگەڕێتەوە نەیزانى تەنها چەپڵە لێدان و تیكەى چەورى بۆ دەمێنێتەوە..

ئەوە یە كێكە لە گەندەڵیەكانى ئەو بەرپرسە پەروەردەییە ..جا ئێوە خۆتان حوكم بكەن چ پەروەردەیەك لەو زاتە چاوەڕوان دەكرێت، كە بەرپرسى گەرورەترین سنورى بەرێوەبەرایتى گشتیى پەروەردەى هەولێرە.. ئەوە یەكێكە لە گەندەڵیەكانى ئەو زاتە.. ئەوانى دیكەشى لە چەند نووسینێكى دیە بە وردى و داتاوە بەرێوەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە