كۆتایى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى لەمیسر ...

Friday, 11/02/2011, 12:00

1383 بینراوە




ماوەى 30 ساڵە خەڵكى میسر قوربانى دەدەن ، ئازار دەدرێن كەرامەت و مافەكانیان پێشێل دەكرێت ، دەمیان پێى دادەخەن قوتى ژیانیان بەتاڵان دەبەن و ئەوانیش دەریایەكى خامۆش بوون و ئاگردانێكى بێ كوانوو بوون ، بەڵام كوانووى بێ ئاگر ژیلەمۆى پەیداكردو گەشایەوە و دڵى یەشاوى خەڵك ووردە ووردە لێوان ... لێو بوو ، بینینى منداڵانى بێ هیواى سەرشەقامەكان ، برسێتى و نەبوونى ، ... هتد .
ئەوانە بونە بڵاچەى ژیلەمۆى وەدەنگ هاتن ، كاتێك هەژارێكى تونس خۆى كردە سوتەمەنى شۆڕش ،تونس ڕزگارى بوو ، ئاگرى ئازادى گەیشتە میسر و شەقامى خرۆشان بۆ ئازادى و دادپەروەرى و نەمانى دەسەڵاتى زاڵمانە ، برسیە ژین تاڵەكان بەملیۆنان شەقامیان كۆنتڕڵكرد ، خرۆشان بۆئازادى بۆ ژیانێك ، كەشایستەى ئینسان بێت و سامانى ووڵات تەنها بۆ دەسەڵات داران نەبێت . دواى دووهەفتە لەداگیركردنى شەقام بەشۆڕشى سپى كۆتاییان بەدەسەڵاتى سەروو ئیرادەى خەڵك هێنا و گەورەترین دەسەڵاتى دیكتاتۆرى بەشۆڕشى لاوەكان ڕووخا ، كۆتابوونى میسرى قەڵاى ستەم كردنەوەى دەرگایەكە بۆگۆڕانى تەواوى ستەمكارو گەندەڵەكانى خۆرهەڵاتى گەورە ، ئیدى ئەوەش بەسەر چوو سەركردە پیرۆزە و نابێت بەرەنگارى بیتەوە . ئێستا پیرۆزیەكانى گەندەڵەكان بەكۆتا گەیشتون و چیتر بە ئاوازى دەنگى ناشازیان بەناوى پیرۆزیەوە سەما ناكات ، بەڵكو بەدواى میسردا زریانى شۆڕش بەرقاپى دیكتاتۆرە بچوك و گەورەكان دەگرێت ، بەرەو ڕاماڵین ڕاپێچیان دەكات . توڕەیى خۆرهەڵات گڕى گرت ، گڕێك دامركانەوەى بۆنى یە و لەگەڵ خۆى دا هەرچى ناداد پەروەرى و نایەكسانى هەیە ڕاى دەماڵێ و هاوڵاتیان خۆیان دەبێت خاوەنى ئیرادەو هێزى خۆیان بن و هیچ هێزو دەسەڵاتێك ناتوانێت تاسەر دەمى خەڵك دابخات . زریانى گەورەى ئازادى جەوساوەكانى خۆرهەڵات كینگڵ دەدات و خۆى بە ماڵە دیكتاتۆرو گەندەڵكاندا دەكات و خەونى قوڵیان لێ تاروماردەكات و عەرشى زێڕپۆشى چەوسێنەریان دەلەرزێنێ . بوركانى شۆڕش بەڕێوەیە و سەرزەمینى خۆرهەڵات دەسوتێنێ و دەسەڵاتە دیكتاتۆرو نا دادپەروەر كان ڕادەماڵێ . خۆرهەڵات ، دەڵێت خرۆشام ئازادى ، ئەوا هاتین كێ خۆى دەگرێت ، لەئاست زریانى شۆڕش وڕاپەڕین دا ، ئێمە بەخوێنمان شەقام دەنەخشسَنین بۆ ئازادى و ژیان ، یان دەسەڵاتتان ، دەبێت نەمێنێ ، یان شەقامەكان سوركەن بەخوێنمان ، ئێمە هەردێین ، بۆ ئازادى و داد پەروەرى و گۆڕینى ئێوە . چاوەڕوان بن دیكتاتۆرو گەندەڵكەنى تر زریانى شۆِڕش تازە دەستى پێكردوەو دەبێت نەخشەى خۆرهەڵات بگۆڕێ بو ئازادى و داد پەروەرى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە