راگه‌یه‌ندراوی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ و، رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی! هه‌ڵوێستی به‌په‌له‌

Saturday, 25/12/2010, 12:00

1380 بینراوە


رێکخراوه‌کان هه‌ڵوێستی به‌په‌له‌،به‌ندکراوی سیاسیی له‌به‌رامبه‌ر گولله‌بارانکردنی خێرادایه‌!
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ، داوایان له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردووه‌، بڕیاری گولله‌بارانکردنی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ که‌ له‌زیندانی شاری سنه‌دا به‌ندکراوه‌.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نووسینگه‌ی له‌نده‌ن له‌ بریتانیا، رۆژی هه‌ینی 24ی دێسه‌مبه‌ری 2010، به‌ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێک داوایکردووه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی رێکه‌وتی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2007 له‌شاری سنه‌ ده‌ستگیرکراو و، دوای به‌ڕێوه‌چوونی دادگه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ له‌دادگه‌ی شۆرشی ئیسلامیی شاری سنه‌، له‌ڕۆژی (3) ی مانگی جولای 2008 حوکمی ئێعدام به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ڕێزدار حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌که‌ی، رۆژی 26ی دێسه‌مبه‌ر پلانی بۆ دانراوه‌ که‌ له‌ئه‌نجامی دادگه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیار له‌سه‌ر گولله‌بارانکردنی بده‌ن.
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ که‌ ناوه‌نده‌که‌ی له‌ شاری نیویۆرک له‌ ئه‌مریکادایه‌، رۆژی هه‌ینی (24/12/2010)، داوای له‌ به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی دادی ئێران کرد، حوکمی له‌سێداره‌دانی خوێندکاری کورد حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌، شێوازی گرتن و شکه‌نجه‌ و بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌ و نامرۆڤانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ و، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هه‌موو مافه‌یاسایی و سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م به‌ندکراوه‌یان پێشێلکردووه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌م باوه‌ڕه‌ی لادروستکردووین که‌ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی هه‌روه‌ک به‌ندکراوانی دیکه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشه‌وه‌ پاش شکه‌نجه‌دانی، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک، بڕیاری‌ کوشتنی دراوه‌.
ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین، سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی دادی ئێران، رێبگرێ له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م بڕیاره‌...........!
تکایه‌، داواکانتان به‌م ئه‌دره‌سانه‌ی خواره‌وه‌ بنێرن:


Leader of the Islamic Republic
Ayatollah Sayed Ali Khamenei
The Office of the Supreme Leader
Islamic Republic Street End of Shahid Keshvar Doust Street,
Tehran,
Islamic Republic of Iran
Email: Via website: http://www.leader.ir/langs/en/index.php?p=letter (English); http://www.leader.ir/langs/fa/index.php?p=letter (Persian)
Salutation: Your Excellency



Head of the Judiciary
Ayatollah Sadegh Larijani
Office of the Head of the Judiciary
Pasteur St., Vali Asr Ave., south of Serah-e Jomhouri,
Tehran, 1316814737
Islamic Republic of Iran
Email: Via website:http://www.bia-judiciary.ir/tabid/62/Default.aspx;
2nd box (starred)=first name,3rd box(starred)=family name,5th box (starred)=email address, last box=substance of message
To send press grey box on left bottom side
Salutation: Your Excellency
And copies to:
Governor of Kordestan Province
Esmail Najjar
Email: In Persian and Kurdish, send via feedback form on the website: http://www.ostan-kd.ir/Default.aspx?tabId=150&cv=4@0_1 In English, French or other languages, use the feedback form on the website: http://en.ostan-kd.ir/Default.aspx?TabID=59
Salutation: Dear Governor


Also send copies to diplomatic representatives accredited to your country. Please check with your section office if sending appeals after the above date. This is the fourth update of UA 271/09. Further information: http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE13/009/2010/en


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە