ڕوانگەى شیكرەوە سیاسیەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى بۆ كۆبونەوەى 5 قۆڵى داهاتوو

Tuesday, 21/06/2011, 12:00

1583 بینراوە


 ـ 21 خوزەیران
وابڕیارە 22 حوزەیران سێهەم كۆبونەوەى 5 قۆڵى ئەنجام بدرێت و لە بەرایى ئەو كۆبونەوەشدا ئومید و ترس لەیەكترى و ئاسۆى سەركەوتن و شكستى كۆبونەوەكانى ڕوون دەبیتەوە.
سێهەم كۆوبنەوەى 5 قۆڵى پاش دوو كۆبونەوەى 5 قۆڵى دێت كە لە تەلارى پەرلەمان گرێدراوە، پاش چەند سەعاتێك لەكۆبونەوە لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى هاوبەشى لایەنى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا هەماهەنگى هەردوولا جەختى لێكراوەتەوە و ڕوونكراوەتەوە؛ كۆبونەوەكان لە كەشێكى باشى لێك تێگەشتندا بەرێوەچوون.
بەڵام سێهەم كۆبونەوە پێدەچێت كەمێك جیاوازبێت، بەوپێیەى گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەكانى ئۆپۆزسیۆن دەكرێت كە وەك ڕۆژنامەنوسان دەیڵێن" بنایاتنانى دەوڵەتێكى نوێیە"، ئەمەش قورسە بۆ یەكێتى و پارتى لەدواى نزیكەى چارەكە سەدەیەك لە فەرمانڕەوایى ئەو دەق و ستایلە سیاسیەى هەیانە بیگۆڕن وەك ئۆپۆزسیۆن باسى دەكات، ئۆپۆزسیۆنیش سورن لەسەر ئەوەى پڕۆژەكەیان كە لە 9 پاكێج پێكهاتووە بۆ چارەسەرى دۆخى سیاسى هەرێمى كوردستان ئامادەیان كردووە جێبەجێى بكەن.
بەپێى ڕاپۆرتە هەواڵێكى وێب سایتى چاودێر، كە سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و موحمەد فەرەج ئەندامى سەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان قسەى تیاكردووە، ئومیدیان هەیە هەموان بەیەكەوە بتوان بگەنە ڕێكەوتنێك هەمە لایەنە .
بەڵام لە واقعدا لێدوان و كردارەكانى هەردوولا پێچەوانەى ئومیدبەخشینن بە كۆبونەوەكان، كە بەپێ ڕوانگەى سەنتەرى كوردى، هێنانى هێزى زیاتر بۆ بنارى گۆیژە و دانانى چەكى قورس و لێدانى ڕەبایە لەو بنارە و هیشتنەوەى هیزەكان لەهەڵەبجە و هەندیك شوینى تر و بەردەوام بونى برینى بوجەى هەرسێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن و نان برینى كادرو پیشمەرگە دیرینەكان وكەم كردنەوەى بایەخى پرۆژە چاكسازیەكى ئۆپۆزسیۆن گوایە ئەم پرۆژانەهیچى تازەى تیدانیە ولەبەرنامەى لیستى كوردستانیدا هەمووى هەبووە، ئەم ئاراستانە پیچەوانەى ئەو ئومێدەن كە سەركردەكان باسى دەكەن، هەرچەند لە سیاسەتدا بەكار هێناى فشار یەكێكە لەهۆكارەكانى سازش پێكردنى بەرامبەر وشتێكى چاوەروانكراوە.
شیكەرەوە سیاسیەكانى سەنتەرى كوردى لەو بڕوایەدان، كۆبونەوەى سێهەم هەرچەند ناتوانریت یەكلایكرەوە بیت، بەڵام نیازى یەكێتى وپارتى بۆ چاكسازى ئاشكرا دەكات، بەوپێیەى لەو كۆبونەوەیەدا یەكێتى و پارتى وەڵامى پڕۆژەكەى ئۆپۆزسیۆن دەدەنەوە، وەك لە ئیستاشەوە جەعفەر ئیمنیكى بۆ سایتى سبەى نیازێكى باشى دەربریوە سەبارەت بە پڕۆژەكەى ئۆپۆزسیۆن و سوپاسى كردوون پێى وابووە" كە ئۆپۆزسیۆن شتێكى واى ئامادە نەكردووە ئەوان تێى نەگەن"، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە ئێستاد كۆبووەكان بۆ دوو كۆبونەوەى تر درێژە بكێشن، ئەگەر ئەو كۆبونەوانە سەریان نەگرت پێدەچێت بارودۆخى سیاسى ئالۆز ببیت لەكوردستان.
سەنتەرى كوردى پێشى وایە" خاڵى سەرەكى كە دەسەڵات داكۆكى لەسەر دەكات لەم كۆبونەوانەى داهاتوودا بەشدارى ئۆپۆزسیۆنە لە حكومەتێكى بنكە فراواندا بە بیانووى چاككردنى دۆخەكە و چەسپاندنى سەرجەم بنەماكانى پڕۆژە چاكسازییەكەى ئۆپۆزسیۆن
"
ئۆپۆزسیۆنیش پیداگرى لەوە دەكات كە ئەوان چاكسازییان دەویت نەك بەشدارى لە دەسەلات كە ئەمشە خالى جیاكەرەوەى هەردوولایەنە و پیدەچیت لەبەر ئەم خالە ناكۆكیەكان دریژە بكیشیت.


سود لەم هەواڵانە وەرگیراوە.
1- http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=37291&cat=1

2- http://www.hawlati.co/2011/06/%D8%A6%DB%86%D9%BE%DB%86%D8%B2%D8%B3%DB%8C%DB%86%D9%86-%D9%83%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C-%D9%BE%DB%8E%D9%86%D8%AC-%D9%82%DB%86%DA%B5%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83/
3- http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=20225




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە