كۆ بونەوەكەى پاركى ئازادى سلیمانى لەگەڵ لۆتى عەزیز وەیسى و دز بەرهەم 80% هەوادارى گۆران بوون ....

Tuesday, 30/06/2009, 12:00

3677 بینراوە


رۆژیك پیش ئاهەنگەكە ئاگاداریان كردین كەهە موو ئەفسەرو كارمەندو پۆلیسى ئاسایش ئەبیت بە جل و بەرگى مەدەنى ئامادەى ئەو ئاهەنگە بین و بەشدارى بەرچاومان هەبیت , سەعات 3:30 دواى نیوەرۆ لەبەردەم پاركى ئازادى كۆیان كردینەوە , سەرو عەلەمیكى كەرەدیزەیان دا پیمان بەزۆر , هەرچەند ووتمان ئیمە زۆربەمان سەرمان سپیە تاقەتى ئەم شەرەپەرۆیەمان كوا ماوە , ووتیان نەخیر ئەمە هەویەى چوونە ژورەوەیە بۆ ناو پاركەكەو وئاهەنگەكە هەتا لیستى گۆران نەتوانن بێن و ئاهەنگەكەمان لێ تیك بدەن چونكە ئەوان عەلەمى ئیمە قبول ناكەن .زۆربەى زۆرمان ئەوانە بووین كە شكى نهینى لایەنگرى لیستى گۆرانمان لیئەكرا لەدەزگاى ئاسایش , زۆر پیم سەیر بوو چونكە بەسەدان ئەفسەرو پۆلیسى خۆمانم ئەبینى بەتایبەتى ئەوانەى یەكتری ئەناسین كە حەزمان لە گۆرانەو زۆر قسە لەسەر جەماعەتى كەرەدیزە ئەكەین لە نیوان خۆماندا ,بەلام ئەوانەى كەبۆپاسەوانى پاركەكە دانرابوون لەدەرەوەى ئاهەنگەكەلەلیستى خۆیان بوون زۆر بەزەیم بەو هەموو هەوادارو لایەنگرەى گۆران دا ئەهاتەوە بەخۆشمەوە كەلەبەر بژێوى ماڵ و منداڵ و لەبەر چۆریك مووچە ئەو سوكایەتیە قبول ئەكەین و ئامادەى ئەم بەناو ئاهەنگە بووین , ئیمە كۆمەلیك ئەفسەر بەیەكەوە وەستابوین لەناو خۆماندا بە چرپە باسمان لە و هەموو خەلكەى گۆران ئەكرد كە بەم شیوەیە ئامادەى ئەم قەرەبالغێان كردوە كە باوەر بكەن نزیكەى لە 80% ى ئامادەبوانى ئاهەنگەكە ئەبوو , بەهەر حال ئاهەنگەكە دەستى پیكرد بەهەردوو زل پارتەكە كۆمەلیكى كەم لە منال و پاڵ و كچ و ژنیان هینابوو بۆ خۆشكردنى جەو بۆ كوڕەكان , هاواریان بۆ گەنجەكان ئەكرد ئەیانووت ئەو كچانەمان بۆ ئیوە هیناوە(عاممەن!!) شەرم مەكەن برۆن دەستیان بگرن و شایی بكەن لەدەستیاندا بەئارەزوى خۆتان, پێیان خۆشە قسەناكەن مەترسن. سەرەتا لۆتى عەزیز وەیسى دەستی بە بەیت و بالۆرە كرد بێ هاواركردن بۆ شاباش چونكە پێشتر 3 دەفتەر دۆلارى وەرگرتبوو پێیان ووتبوو نابیت داواى شاباش بكەى چونكە بەهانە ئەدەینە دەست خەڵكەكە كە چۆڵى بكات , بەحالیكى زۆر خراپ هەتا ئەمەندەمان بۆ كۆكراوەتەوە نیوە مەرگ بوین , شایەنى ووتنە كۆمەلیك خەلكیان گروپ گروپ لەناو خەلكەكەدا بلاو كردبۆوە ئەمانە ئیشیان تەنها خۆشكردنى كەشى ئاهەنگەكە بوو بەچەپلە لیدان و فیقفیقە لیدان هەتا خەلك چاویان لیبكات و قەرەبالغ دەركەویت ..........باوەر بكەن كەس چەپلەى لینەئەدا بیجكە لەوكەسانە كە ئیشەكەیان ئەوە بوو بیئەوەى تیبگەن چى ووتراوە و چى خوراوە !!! تف لەو رۆژەى بوومە پیشمەرگە سەد تف و نەعلەت لەو رۆژەش كە بووم بە ئاسایش و دڵى سەدان خەلكى هاونیشتمانیان پێ هیشاندم ,زۆر پەشیمانم , تەنها دلمان بەوە خۆشە كە لیستى گۆران رۆژ بەرۆژ لەزۆربووندایەو زیاتر بەحەماس ئەبیت , تروسكایی هیواى ئەم گەلە خیرلەخۆنەدیوەیەو بەلكو لەپال ئەوانیشا ئیمەش لەمانە رزگارمان بیت . 
ئەفسەریكى ئاسایشى بەزۆر براو بۆ ئاهەنگ 
ئەفسەرێکی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە