ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ربیرورای جیاواز 5 پۆلیس ده‌گوازێته‌وه‌.

Friday, 21/08/2009, 12:00

1928 بینراوە


ئێمە كە كۆمەڵێك پۆلیسین (ژمارەمان پێنج پۆلیسە بە پلەى جیاواز) لە شارۆچكەى دەربەندیخان، وە تا ئێستا دەواممان بە شێوەیەكى ڕێك و پێك و یاسایى بەرێوە بردوە بە بێ بوونى بچوكترین گرفت چ لە گەڵ هاوڵاتیانى شارەكە وە چ لە گەل َ كارمەندان و پلەدارانى بەرێوە بە رایەتى پۆلیسى دەربەندیخان، بەڵام ئەوەى جێگە ى سەرسورمانى ئێمە و تەواوى كارمەندانى بنكەكەیە ئەوەیە كە دوێنێ بەروارى 20/8/2009 بەشێوەیەكى كتوپڕو بەبێ هیچ ئاگاداریەكى پێش وەخت ئاگادار كراینەوە كە " لەبەر بەرژەوەندى گشتى" هەروەك لە دەقى فەرمانەكەى بەرێوەبەراتى پۆلیسى قەزاكان (كە وێنەیكی مان ناردوە بۆ بەرێزتان تا لە ناوەرَكى بڕیارەكە ئاگادار بن) بڕیار دراوە بە گواستنەوەى شوێنى كارەكانمان لە شارەكەى خۆمانەوە كە هەموو كارمەندەكان نیشتەجێ ى دەربەندیخانین بۆ ناحیەى عەربەت و قەزاى سەید سادق. بۆ ئاگادارى بەڕێزتان كاتێك ئێمە سەردانى بەڕێوەبەرى بەڕیوەبەرایەتیە كەمان كرد تەئكیدى كردەوە كە بە بڕیارى مەڵبەند و لەسە ر دەنگ نەدانمان بە لیستى دەسەڵات و كاركردنمان بۆ لیستى گۆران بڕیارى گواستنەوەمانیان دەركردووە. وە پێشى وتین كە ئێوە كارتان بۆلیستێكى تر كردووە وە حكومەت حكومەتى یەكێتى و پارتیە بۆیە بڕۆن بو لاى ئەوەى كە كارتان بۆكردوە.



هاوپێچ:
دەقى فەرمانەكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە