وەڵامیك لە ملازم ئاراسەوە بۆ ئیهاب هەورامى

Thursday, 03/09/2009, 12:00

3336 بینراوە


لەڕۆژى 30/8/2009 لەسایتى كوردستان بۆست ئیهاب هەورامى هەوالیكى نوسیوە بەناونیشانى (بەڕێوەبەرى ئاسایشى شارەزووردەستى هەبوە لەهەڵهاتنى قایم قامە گەندەڵەكەى هەڵەبجەى شەهید) كەزۆردورە لە ئەتەكێتى ڕۆژنامەنوسى زۆربێبنەمایە دورلەراستیە، بۆیە بۆبەرچاورو ڕونى خوێنەرانى سایتى كوردستان بۆست بەپێویستم زانى وەڵامى بدەمەوە

1-پەیوەندییم بەو بەشەوە نى یە . بەڵام لە نەزانى بە ناو نوسەر ئەو هەڵە گەورەى كردووە كە بەشەكەى من لە ڕووى ئیش و كاریشەوە زۆر دوورە لە ئیش و كارى ئەو بەشەى كە كاكى نا نوسەر بۆى دیاریكردووم .

2-هیچ كەس و لایەن و ڕۆژنامەنوسێك پەیوەندى بە منەوە نەكردووە بۆ ئەو هەواڵە . لە بەرئەوەى سەرجەم ڕۆژنامەنوسەكان دەزانن كە ئێمە بەشى ڕاگەیاندمان هەیە لە بەڕێَوەبەرایەتى و تەنها ئەو بەشە لێدوان دەدات لە هەموو ڕووداو هەواڵێكى سنورەكەمان . ئەمەش زیاتر ئەو قسەیەى سەرەوەم دەسەلمێنێت كە نانوسەر ئەگەر ڕۆژنامەنوسیش بێت كارى ڕۆژنامەنوسیەكەى خۆشى بە تەواوى نازانێت .

3-ئەو هەواڵەى ئیهاب ناوێك ئاماژەى پێداوە كە بەپێ ى ئەو زانیاریانەى ئەو لە سەرچاوەیەكى ناو بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور دەستى كەوتووە . ئەوەندە بێ ئاگایى ئیهاب هەورامى پیشان دەدات لە هەواڵى سنورەكەى چونكە دەبوایە بیزانیایە وەك لە زۆربەى سایت و ڕۆژنامەكان ئاماژەى پێدراوە لە 27/8/2009 لە لایەن دادگاوە فەرمانى دەستگیر كردنى قائیمقام دەرچووە نەك لە 30/8/2009 ئەو ڕۆژەى ئیهاب هەورامى تێیدا بە خەبەر هاتووە .

4-سەبارەت بەو هەواڵش كە بەناوى منەوە پشت ڕاستى كردووەتەوە زۆر دوور لە ڕاستى یەوەو بە هیچ شێوەیەك ڕووداوى لەو شێوازە لە ئێمەدا ڕووى نەداوە و هیچ بنەمایەكى نى یە و هەورامى تەنها بە مەبەستى ئاژاوەگێڕى ئەو هەواڵەى بڵاوكردوەتەوە .

1/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە