ساڵێکە کریستاڵ حاشاى لە باوکى کردوە

Friday, 07/10/2011, 12:00

5867 بینراوە


کریستاڵ ناوە ئەسڵیەکەى کانیە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەستى بە گۆرانی وتن کرد، براى نییە، سێ خوشک و دایکن... بەڵام لەبەر ئەوەى باوکى نەیهێشت گۆرانى بڵێت، خۆى و دایکى و خوشکە گەورەکەى کە ناوى کاردینایە سکالایان لەسەر باوکیان تۆمارکرد و بە شێوەیەکى قانوونى لە باوکیان جیابونەوە، دایکیشى خۆى بە تەڵاقدان دا و ساڵێکە هەموویان باوکیان لە ماڵ دەرکرد.... دایکیشى چەپلەى بۆ منداڵەکانى لێدا، ئینجا کریستاڵ چووە لاى هەڵکەوت زاهیر وتى ئیستا ئێمە باوکمان نییە و هیچ کێشەم نییە بمکە بە گۆرانیبێژێکى دەرەجە یەک و نمایشم بکە.
کریستاڵ گۆرانى (وەیش وەیشى) وت.... لەگەڵ گۆرانییەکانییدا، دواى دوو مانگ وێنەکانى لە فەسبووک بڵاوکرانەوە.... راستە باوکیان تەڵاقدراوە و لەگەڵ یەک ناژین، بەڵام باوکى لەبەر قسەى خەڵکى و هاورێکانى و خەڵکى سلێمانى، ناچار چووە بازاڕ لە تۆمارگاکان پاڕایەوە گۆرانییەکانى کچەکەى نەفرۆشن و وێنەکان لە دوکان لێکەنەوە، دوکاندارەکان وتیان ئێمە ناتوانین گۆرانییەکانى نەفرۆشیین نافرۆشرێن، بەڵام دەتوانین وێنەکان لێکەینەوانێ.
کاتێک کریستاڵ بەمەى زانى دیسان خۆى و دایکى لاى پۆلیس شکاتیان لە باوکی کرد و وتیان پێى ئەو پیاوە هیچى ئێمە نییە مافى ئازادیم زەوت دەکات... باوکى دەستى بە گریان کرد و هەر بە گریانەوە تەلەفۆنى بۆ هەڵکەوت زاهیر کرد و هەزار جنێوى بە هەڵکەوت دا داواى لە هەڵکەوت کرد واز لە کچەکەى بێنێ و کلیپ و گۆرانى بۆ نەکات.
ئەمجارەیان هەڵکەوت توڕە بووە... بە کریستاڵى وت بڕۆ باوکت بوەستێنە ئینجا سێدى دووەمت بۆ دەکەم، بە باوکت بڵێ تەلەفۆنم بۆ نەکات، کریستاڵ بە گریانەوە وتى هەڵکەوت گیان ئەو پیاوە ئێستا باوکى ئێمە نییە، من و دایکم و دوو خوشکەکەم حاشامان لێ کردووە، ئێستا کێشەکەى کریستاڵ و باوکە تەڵاقدراوەکەیان لە دادگایە.... چاوەڕوان بن شتى تریش باس دەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە