شوێنی مەلا لە گۆمەڵگادا ؟

Wednesday, 18/02/2015, 12:00

2173 بینراوە





لە کۆمەڵگای مەدەنی ،شوێنی هەموو دام ودەزگایەك دیاری کراوە،لە گەڵ دامودازگاکان چەندین توێژ و چینیش لە ریزبەندی و رێکخراوەیییەکی کۆمەڵایەتیدایە بێ ئەوەی وەك نوسراو یان دەستوری سەپێندراوو بێت ، ئەوەی شوێنییان دیاری دەکات یاسایەکی دیاری کراویش نییە بەقەد ئەوەی کۆمەڵگا خۆی شوێنیانی دیاری کردوە ، بە پێی کاریگەری هەر یەكەیان و رۆڵ وپاڵەپەستۆیان لەسەر رێرەوی مێژوی کۆمەڵایەتی و هزری میلی کۆمەڵگا. بەڵام هیچ دەزگایەك نییە بەقەد راگەیاندن کاریگەری هەبێ لەسەر دیاری کردنی شوێن و جێی دام ودەزگاکان و دیاریکردنی ئەتمۆسفیری گشتی ،هیچ دەزگایەك نییە بە قەد راگەیاندن رۆڵی هەبێ بۆ هیپنۆتیزمەکردنی خەڵکی وکردنییان بە گۆی گەورەو چاوی نە پرکاوو . لێرەوە ئەمەوێ بە ئەسپایی لە دەرگای مەبەستی سەرکی باسەکەم بدەم کە کەم تا زۆر بۆتە باو یان وەك دیاردەیەك رەچاو دەکرێ لە کۆمەڵگای کوردیدا .بۆ هەر مەسەلەیەکی گشتی یان هەر مەسەلەیەك کە کەم تا زۆر پەیوەست بێت بە کۆمەڵگاوە ،راست مەلایەك دێننە سەر شاشەی تەلەفزێۆن گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن لە سەر ئەو بابەتە .
لە راستیدا پرسیاری جەوهەری کە دەکرێ بکرێ ئەوەیە ئێمە ووڵاتێکی دینی یان مەدەنیمان ئەوێ ، چونکە ئەگەر ووڵاتێکی دینیمان ناوێ،، گەورەترین نەنگی یە مەلا وفەقێکان بهێنین بۆ سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و بواری قسەکردنی پێ بدەین لەسەر کۆمەڵگا ، قسەکردن لەسەر کۆمەڵگا وکێشەکانی کەسانێك دەبێ بیکەن کە لە بوارەکانی سۆسییۆلۆجی و سایکۆلۆجیدا شارەزاییان هەبێ نەك کەسانێك لە حوجرەکان، بێجگە لە کیتابە دینییەکان ،شتێکی تریان نەخوێندبێتەوە ، کەسێك تەنها یەك لایەنی مەدلولەکان بزانێ .بێجگە لە رەنگی رەش و سپی رەنگی تر نەبینێ . گەورەترین نەهامەتی گەلی کورد ئەوە ئەبێ کە هەوڵ بدرێ ، رۆشەنبیری لە مەلاکانەوە وەربگیردرێ ، مەلا بکەرێتە سەرچاوەی زانیاری و رێگا رۆشنکەروە ،رەنگە کاتی ئەوە هاتبێ بیهێنینە پێش چاوی خۆمان ،ئەو کۆمەڵگا ئیسلامییەی لە دوای بڵاوبونەوەی ئاینی ئیسلامەوە بەرپا بووە چەند جار توشی نسکۆ و دابرانی کۆمەڵایەتی و لێكترازانی ئەخلاقی بووە ، چەند جار توشی لادان و کەوتن و نغرۆ بوون بووە ،کۆمەڵگای ئاینی هەردەم وویستویەتی گرفتە کۆمەڵایەتیەکان بە کێشەی گەورەتر چارەسەر بکات ،نەیتوانیوە کێشە بنبر بکات ، بەڵکو تەنها یەك دیوی کێشەکان دەبینێ یانیش لە روانگەیەکی هەڵەی پیاوانە و یۆتۆبیایانە کێشەکان دەبینێ بۆیە ناتوانێ چارەسەری بکات ، نەك هەر ئەوە بەڵکو چارەسەری پێنییە ، چونکە بۆ خۆی بەشێكە لە گرفتەکە ، لە کۆمەڵگای مەدەنیدا هەموو کایەیەکی ژیان دەبێ رێ وشوێنی خۆی هەبێ بۆ ئەوەی بەریەکەوتنەکان کەم بکرێتەوە ، گەر نا بەردەوام لە ناو جەرگەی کۆمەڵگا هیزی توندرەو و نامۆ بە مەدەنییەت دروست دەبێ . بەردەوام ئینسانەکان زیاد لە کەسایەتیەك هەڵدەگرن و نەخۆشی دەرونی لە پەرەسەندندا دەبێ ، . کاتی ئەوەیە چیتر دەرفەتی ئەو شێوە دانیشتنانە نەدرێ و بەئاگایانەتر مامەڵە لەگەڵ کارەکتەرەکان بکرێ ، ئەوەی حەز دەکات زانیاری لە مەلا وەرگرێ ، هەموو هەینییەك ئەتوانێ لە مزگەوتەکاندا پێیان شاد بێت ، بەڵام تکایە لەوە زیاتر کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر مەبەن بەرەو سەرلێشێواندن مەیبەن ، چونکە هەر کۆمەڵگایەك مەلا و واعیز بووە ، سەرچاوەی زانیاریەکانی یەکانگیر دەبێ لە یەك لایەندا قەتیس دەبێ ، فۆرمێكی خەیاڵی وەردەگرێ بیرکردنەوەکانی و رەوایەتی ئەدات بە بۆچونەکانی خۆی و بە پرۆسێسێکی رێكخراو قۆناخ بە قۆناخ لە گەڵ ئاین وەك بروایەکی نەگۆر فۆرمولە دەبێ لە ژیانی رۆژانەیدا ،تا ئەو کاتەی کە دەگاتە قۆناخی ئایەتە شەر خوازەکان ئیتر کۆمەڵگایەکی داعشی دروست دەبێ ، وەك ئەوەی ئێستا لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیایە دەیبینین و کۆمەلگەکەمانیش گرتۆتەوە . .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە