KURDISTANPOST
قادر نادر
ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر به هێمنی تێ په‌ڕی
Wednesday, 04/11/2009, 12:00
1650
بینراوە
زانیاری سه‌ره‌تا و گرنگی ده‌ستکه‌وته‌که ....به‌شی یه‌که‌م
ڕۆژی 29 ی ئه‌کتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ . گه‌وره‌ترین پارتی سوێد (سۆسیال دیموکرات) که‌زۆرینه‌ی خوله‌کانی هه‌لبژاردن ، زیاتر له %34 ده‌نگی هاولاتی سوێدی به‌ده‌ست هێناوه ، وه‌زۆرینه‌ی کاته‌کانیش له‌گه‌ل (پارتی چه‌پ و ژینگه)حکومه‌تیان پێک هێناوه ، وهلهدواین هه‌لبژاردن 2006 ، 130 ئه‌ندام له 349 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی له‌په‌رله‌مانی سوێد و 5 ئه‌ندامیشی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورپیدا هه‌یه . ئه‌م پارته له‌هه‌نگاوێکی گرنگدا دانی به تاوانی ئه‌نفال و سه‌یفۆی ئه‌رمه‌نه‌کان نا که ژینۆسایده . ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌لێکی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد ،چونکه له‌م بواره‌دا یه‌کجار هه‌ژارو سه‌ره‌تاین . وه‌هه‌مو کاتیکێش هه‌وله یه‌که‌مه‌کان قورس و سه‌رنج راکێشه و دهبێتهسهروهری، نه‌وه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌دوای دێن .
ئه‌م ده‌ستکه‌وته به یاداشتنامه‌ی 28 j ناسراوه که له‌لایه‌ن به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌سۆسیال دیموکرات (کلاس نۆردمارک) پێشکه‌ش به‌کۆنگره کرابوو ، وه له سێ داخوازی گرنگ پێک هاتووه ، ناساندنی ئه‌نفال وسهیفۆی ئه‌رمه‌نه‌کان به جینۆساید، وه کۆنگره‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و کارکردن له‌سه‌ری له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وڕپا ،وه داننان به یادی 16ی مارس به‌رۆژی قوربانیان دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژی . ئه‌م سێ داخوازیه پێشوتر ، به‌هۆی هه‌وله‌کانی چاودیڕی کوردۆساید /چاک له‌سالی 2006 و 2007 (پارتی چه‌پ و ژینگه) دانیان پیا نابوو ، وه کاری باشیان له‌سه‌ر کردوه ، به‌تایبه‌تی پارتی چه‌پ و خودی سکرتێره‌که‌ی (لارش ئۆهلێ) و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد (یاکوب یۆنسن) له‌گه‌ل (ئامینه کاکه باوه) ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیژه‌ی ده‌نگده‌رانیان %13 بوو ، هیوای سه‌رکه‌وتن یه‌کجار لاواز بوو ، هه‌روه‌ک له 2009/06/13 له‌لایه‌ن 5 ئه‌ندامی پارته جیاکانی سوێده‌وه، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوێدی کرا و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا ، به‌لام ناشکرێت ئاماژه به‌وه نه‌که‌ین که کاریگه‌ری پارتی چه‌پ و ژینگه ، هۆکارێکی تری هه‌نگاونانی سۆسیال دیموکرات بوو له‌ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید .به‌لام هاتنه پالی ئه‌م پارته گه‌وره‌یه و ته‌واوبونی به‌ره‌ی چه‌پ (سۆسیال دیموکرات ، پارتی چه‌پ ، ژینگه) له‌ناساندنی ئه‌نفال به ژینۆساید ، دهستکهوتیكی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد چونکه
1. له‌هه‌لبژاردن ی داهاتوو 2010 ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ بیباته‌وه ، ئه‌گه‌ری زۆره ( حکومه‌ت و په‌رله‌مان) ی سوێد، به‌فه‌رمی دان به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بنێت ، به‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن و دانپیانان فه‌رمی وڵاتێک به کوشتاری به‌کۆمه‌لی به‌ده‌ست دێنین ، دیاره ئه‌مه په‌یوه‌سته به هه‌نگاوی پراکتیکی و دیبلۆماسی و چالاکی ئێمه ی کورد به‌گشتی و چاک به‌تایبه‌تی .
2. پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد ، ئه‌ندامێکی کارای رێکخراوی ئه‌نته‌رناسیۆنال ویه‌کێتی ئه‌ورپایه ، وه کاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا هه‌یه ، چونکه ئێستاش ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا ، له‌زۆر مه‌سه‌له، به‌تایببه‌تی له‌بواره‌کانی مافی مرۆڤ ، هه‌لوێسته‌کانیان له‌یه‌ک نزیکه، وه‌ک چۆن میسر‌و سعودیه کاریگه‌ری گرنگیان له‌سه‌ر بریاری ولاتانی تری عه‌ره‌بی هه‌یه ، سوێدیش به‌هه‌مان شیوه له‌سه‌ر ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا .
به پێی ئهوهاوکێشهیهو هه‌ژاری ئێمه له‌م باره‌وه به‌داخه‌وه ، کورد به‌گشتی ، زۆر به‌هێمنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌یان به‌ڕێکرد و ، گرنگیان پێ نه‌دا ، ته‌نیا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، بروسکه‌یه‌کی پیرۆزباییان بۆ ناردن (کارێکی باشیان کرد) سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش ،له‌کارێکی ریکلامی خولایه‌وه ، (چونکه له‌به‌شی داهاتوو دێینه سه‌ری ورۆڵی یه‌کێتی ووه‌فده بالاکهشی له‌ناو کۆنگره) باس ده‌که‌ین . وه میدیای کوردیش یه‌کجار وێران و نه‌خوێنده‌وارو نانهتهوهیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل کرد . (له‌به‌شه‌کانی داهاتوو دێینه سهرئهویش) . وه‌ئه‌وه‌ی جیگای سه‌یرو سه‌مه‌ره بوو .لیستی گۆران و کۆمپانیای وشه ، به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌ئاستی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه ،گرنگیان پێ نه‌داو به‌دواچونیان له‌سه‌ر نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت وه‌ک هه‌والیش باسیان نه‌کرد و ئه‌ندامه‌کانیشیان ده‌بوایه وه‌ک ئه‌ندامانی چاک له‌به‌رده‌م کۆنگره‌و ناو کۆنگره هه‌وله‌کانی خۆیان بخستایه‌ته گه‌ڕ ، ئاخر ئێمه که‌باس له‌گۆران ده‌که‌ین یه‌کێک له‌و خالانه‌شی گۆرینه له مامه‌له‌ی کارکردنی ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به جینۆساید ، لای دام و ده‌زگا حزبه‌سیاسیه‌کانی ئه‌وڕپا ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک پارتی ویه‌کێتی کاریان کرد و جیایان نه‌بوو ئیتر گۆران ده‌بێته دروشم نه‌وه‌ک هه‌نگاو . وهبهداخهوهش سه‌رجه‌م حزبه‌کانی تر له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ، گرنگیان پێ نه‌دا ، به‌خودی پ‌ک‌ک و میدیاکانیشیه‌وه ، که‌به‌رده‌وام ، که‌م تا زۆر گرنگیان به‌م مه‌سه‌له داوه . وه خودی حزبه ئیسلامیه‌کانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌په‌کان پالپشتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن ، وه‌ک هه‌والیش بلاویان نه‌کرده‌وه ، چونکه به‌رده‌وام مالپه‌ری ئیسلامیه‌کان ، چالاکیه‌کانی چاک گرنگی پێده‌ده‌ن . حزبه‌کانی تری باشوریش (شوعی وقادر عه‌زیز و حهمهحاجی مه‌حمود له‌به‌ر کورسی و بودجه وه‌رگرتن ، ئاگایان له‌و مه‌سه‌له‌یه نیه)
له‌کۆتایش ئه‌وه ده‌لێین 80 ساله ئه‌رمه‌ن خه‌بات ده‌کات ، که‌چی له‌ولاتی سوێد ئێمه ی کورد له‌وان له‌پێشترین ، وه‌ئه‌م ده‌ستکه‌وته ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه و روداوێکی کاتی نیه و گۆرانکاری تیا روبدات یان پاشه‌کشه‌ی لێ بکرێت و سه‌ره داوێکی گرنگ ده‌بێت بۆ ناساندنی له‌هه‌مو ولاتانی تر و ههنگاوێکی نوێیه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی کورد به گشتی و ڕیکخراوی چاودیری کوردۆساید به‌تایبه‌تی ، که‌کێشه‌ی کورد به‌گشتی و کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی به دام وده‌زگا ئه‌ورپیه‌کان زیاتر ده‌ناسێنێ .
له‌به‌شه‌کانی داهاتوو ده‌چینه سه‌ر
ڕۆلی چاودیری کوردۆساید له‌م هه‌نگاوه‌دا
یه‌کێتی نیشتمانی و وه‌فده میوانه‌که‌ی له‌ناو کۆنگره
خه‌مساردی میدیای کوردی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌نمونه ، کۆمه‌لکوژی وپه‌روه‌رده نه‌کردنی خه‌لک و خوێنه‌ر له‌م باره‌وه.
**************************************
سه‌باره‌ت به‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه:
سه‌رۆکی سۆسیال دیموکراتی سوێدی (مۆنا سالین) له‌گه‌ل سه‌رۆکی پارتی چه‌پ (لارش ئۆهلێ) له 20 مین سالیادی هه‌له‌بجه‌دا که چاودیری کوردۆساید له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم ئه‌نجامی دابوو.
قادر نادر
© 2019- Kurdistanpost