بۆ به‌ڕێز کاك کوردستان حسن جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادێۆی نه‌وا

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

14924 بینراوە


له‌ ڕاستیدا ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێزتانم له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی که‌ناڵی KNN لە سایتی ئاوێنە خوێندەوە بەلامەوە ئاسایی بو چونکە ئەوە مافی شەخسی هەر کەسێکە ئەگەر کارێکی بە دڵ نەبێت بیکات یان ئەوکارە کاتی ئیش وکاری تری لێگرتبێت ئەوە ئاسایی یە . بەڵام ئەوەی وای لەمن کرد ئەم نوسینە بنوسم ئەوەیە کە کاتێك چومە سایتی کوردستانپۆست ئەوەبڵاو کراوەیەم بینی بڕوام نەکرد . چونکە وەك چۆن ئەگەر تفەنگێك بدەیتە دەست مناڵێك یان بێ ئەقڵێك یان شێتێك. پێی بڵێی ئادەی ئەو کەسەم بۆ بکوژە یان ئەوفیشەکە بە ئاڕاستەی فڵان شوێن بتەقێنە دیارە زۆر ئاسایی یە دەست بەجێ تەنها بە پەنجە پیانانێك فیشەك دەڕوات . قەڵەمیش بە هەمان شێوە. ئەگەر بەدەستی کەسانێكی کەم ئەقڵ یان شێت یان بەدەستی کەسانێكەوە بێت کە بەمەبستی تایبەت یان بە مەبەستی سیاسی و ناوزڕاندنی کەسانی تێكۆشەر و پاكی هاوشێوەی بەڕێزتان یان بە هەر مەبەستێكی تر بێت ئەوە بە کارهێنانی زۆر ئاسایی یە. بۆیە دەبێت بەڕێزت دڵت فراوان بێت لە ئاست بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵەی کوردستانپۆست. چونکە خۆت باش ئاگاداری خەڵکی کوردستانیش بەهەمان شێوە ئاگادارن کە کۆمەڵێك کەسانی نەفس نزم بۆ هەر مەبەستێك بێت یان لە نەشارەزایانەوە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدەن . خۆم بە گوێێ خۆم چەندین جار گوێم لێبوە کە کۆمەڵە کەسانێكی نەفس نزم هێرشی ناڕەوایان کردۆتە سەر ڕادێوی نەواو و پێشکەشکاری بەرنامەکان بەتایبەتی بەرنامەی مایکی ئازاد و بەرنامەی بێ سانسۆرو بە گەندەڵ و شتی سەیرو سەمەرە ناویان بردون. کە هەمومان ئاگادارین ڕادێوی نەوا لە ماوەی دامەزراندنیەوە لە ڕێگەی بەرنامەکانیەوە خزمەتێکی گەلێک گەورەی بە خەڵکی کوردستان کردوە گلەیی و ناڕەزایەتی و ڕەخنەی جەماوەری بە دەسەڵات گەیاندوەو بە دوادا چونی بۆ زۆرێك لە کێشەکانی خەڵک کردوە وەك پەڕلەمانێکی جەماوەری وابوە. ئەوە سەرەرای ئەوەی لە بوارەکانی تریشدا خزمەتی باشی کردوە . جا وەك چۆن ئەو کەسە نەفس نزمانە بە هۆی پەیوەندکردنیان بە رادێۆی نەواوە بونیان هەیە بێگومان کوردستانپۆستیش لەم جۆرە کەسانە پەیوەندی پێوە دەکەن تەنها لەبەر ئەوەی ڕاگەیاندنێکی ئازادە جا خوا خۆی دەیزانێ بە ج جۆرە مەبەستێک پەیوەندی دەکەن ئەو کەسەی کە پەیوەندی دەکات تا کوێ ویژدانی بەکاردێنێ دەیەوێت داخی دڵی خۆی بە قازانجی کێ و بە چ جۆرە کەسانێک بریژێ و تۆمەتی بۆ هەڵبەستێ. بۆیە دوبارەی دەکەمەوە کە ئێمەی خەڵکە زوڵم لێکراوەکەی کوردستان کە گیرۆدەی دەیان کێشە و گیرو گرفتین بە هۆی ئەم دەسەڵاتەوە کە هیچ حسابێك بۆ چینی ئازار چێشتوی خوارەوە ناکات . کوردستانپۆست و رادێۆی نەواو سەرجەم راگەیاندنە ئازادو و ئەهلیەکان ئەوانە پەڕژەوەندی خەڵک لەبەرچاو دەگرن بە موڵک و بە ماڵی خۆمان دەزانین. بۆیە هیوادارین بەبڵاو کردنەوەی ئەو بابەتە کەپێشتر لە سایتی ئاوێنە بڵاو کرابۆوەو کەسێك بەناوی چاودێریك بە دەستکاریەوە ناردویەتی بۆ کوردستانپۆست دڵت گەرد نەگرێت. چونکە وەك وتم کوردستانپۆستیش مینبەرێکی ئازادەو هەمو کەس دەتوانێ بیرو ڕای خۆی تیا بیان بکات جا هەرچیەك بڵاو بکاتەوە ئەوە دەکەوێتە سەر ویژدانی بەشدار بوەکە خۆی . بڕوات بێت ئەوکەسانەی بەناوی چاودێرێک و بەناوی کەسانی نزیك لە فڵان کەس و لە فڵان بەر پرس ئەمانە تەنها لە کەسانی ئاژاوەگێڕی ناو دەسەڵاتن و بەس کە هەرچەندە من وەك هاوڵاتیەك تێبینیم کردوە ئەم چاودێرو کەسە نزیکانەی بەناو بەرپرسەکان زۆربەیان لەلای کاکە بەخەن و پیاوی چاودێرن. ئەمە ڕای شەخسی خۆمە . ئەگینا بڕوا مەکە خەڵکی هەژاروستەم دیدە بەم کارە ناشیاوانە هەستێت . چونکە خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان هەر هەمویان شاهیدی ئەوەن کە جەنابتان مرۆڤێکی پاکو بێگەردن..... بۆیە منیش لە جیاتی کوردستانپۆست داوای لێبوردن لە جەنابتان دەکەم لە بەرامبەر بڵاو کردنەوەی ئەو بابەتە دڵت فراوان بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە