بۆ/ سایتی بوێرو رێچكە شكێن- سایتی كوردستان پۆستی بەرێز

Friday, 19/06/2009, 12:00

2135 بینراوە


سڵاوو رێز...
من هاوڵاتیەكی دانیشتووی شاری هەولێرم،خانەوادەكەمان خاوەنی شەش شەهیدە، بەڵام شەهیدەكان هیچیان هی شەری ناوخۆ نین، بەڵكو لەسەنگەری دژ بەبەعس شەهیدكراون...
دەمێكە لەڕێی سایتە بەرێزەكەتانەوە دەمەوێ بۆ ئێوەو سەرجەم كەسوكارو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان روونكردنەوەیەك بخەمەروو لەسەر (بەرێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی كوردستان) ئەم بەرێوەبەرایەتیە سەربە گەندەڵترین وەزارەتی سەرگۆی زەوی-وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئەوەی دەمەوێ لێرەدا باسی بكەم شتێكە تەواو پێچەوانەی مەبدەئی(كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو)-(تەكنۆكراتیەت)ە..چونكە شوێنێكی وا پێویستە كەسی وای لێبێت كە رێز لە كەسوكاری شەهیدو ئەنفالكراوان بگرێت و لانی كەم بتوانێ دڵی ئەو ئافرەت و خێزانەشەهیدانە خۆش بكات ئەگەر بەقسەش بێت... كەچی بەپێچەوانەوە، هەرزەكارێكی دەم رووتیان لەوێ داناوە بەناوی (ئەحمەد كاوانی) كە هیچ شتێك لەبارەی شەهیدو ئەنفالكراوەكان و ئاهو حەسرەتی دڵی دایكانی شەهید و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان نازانێت و رۆژانە سەدان جار و سەدان دایكە شەهید دوعاو نزا دەكەن لەخودا كە ئەو دەم رووتە بگرێ، چونكە خۆی بەهەموو شتێك دەزانێ و گوێ بەهیچ یەكێكیان نادا..
داواكارم لەئێوەی بەرێ لەرێی پەیامنێرە بوێرەكانتان لە هەولێر سەردانێكی ئەم بەرێوەبەرایەتیە بكەن بۆ ئەوەی بەخۆتان كەسانی ترسنۆك و لەرزۆك و دەم رووتی وەك ئەحمەدی ئەفلام كارتۆن!!! ببینن و راستیەكانتان بۆ دەربكەوێ.
ئەو نامەیەشم بۆ بەرچاوروونی ئێوەو هەموو خەڵكی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانە، تكادەكەم بەئەمانەتەوە ئەو نامەیەم پارێزراوبێ..هەرچەند من هیچ گومانێكم لە ئەمانەتیی ودەستپاكی ئێوەی رێچكەشكێن نییە..
لەبڵاوكردنەوەو بڵاونەكردنەوەشیدا خۆتان سەرپشك بن....لەگەلأ ئەوپەری رێزم بۆ ئێوەی بەرێز.

18/6/2008


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە