پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


نــامەى نـەخۆشێك بــۆ بەڕێزان : وەزیــرى تەندروستى بەڕێز بەڕێوبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى

Friday, 09.25.2009, 12:00

918 بینراوە


بەڕێزان من نەخۆشى(ڕەبــۆ)م هەیە سەردانى م.ت.حەساسیەت و ڕەبــۆ دەكەم بەو شێوەیەیى كە دكتۆرە بەڕیزەكەم لەوێ بۆى داناوم ڕۆژانى پێنج شەممان ,بەڵام ئەوەى تێبینم كرد ئەم جارەیان واتە لە 24/9 كەسەردانم كرد واتە دواى جەژن .
كاتێك چوومە لاى دكتۆرەكەم دەرزى لوقاحى بۆنووسیم لەگەڵ دەرمانى تردا وەك جاران ,پاشان چووم بۆ دەرمانخانەكە دوو كارمەندى لێ بووە هەموو جارێك , كەسى لێ نەبوو كە پرسیم ووتیان هەردووكیان چوون بۆ جەژنــە پیرۆزەلەگەڵ هەندێ كارمەندى تر بۆ مەڵبەندەكەى تەنیشتیان , پاش نیوسەعــات لەوەستان بە لەنجەو لار 5 كەس بوون هاتنەوەئنجا سرنج و دەرمانەكانم وەرگرت لەگەڵ دوو نەخۆشى تردا چووین بۆ ژوورى دەرزى لێدان(واتە لوقاحات) كە ئەوانیش 3 كارمەندن ,چووینە ژوورەوە كەسى لێنەبوو لە باجیەكەمان پرسى ووتى نازانم لەكوێن , پاشان كارمەندێكى تر لەوناوەدا بوو لێمان پرسى ووتى چووە بۆ مــزگەوت بۆ نوێژى جەمــاعەت ووتم خۆ 3 كارمەندى لێیە ووتى ئەوانەى تر ئەمڕۆ لەوانەیە ئیجــازەبن!!!! پاش 20 خولەك كاكم بە جووتێ نەعلەوە هاتەوە خوا لێى قبووڵ بكات بە دەمووچاوێكى عەبووسەوە ئەڵێ ى دەوام بۆ من ئەكات دەرزیەكەى بۆ كردین و هاتمە دەرەوە وتم با بچمـە لاى بەڕێوبەرى مەڵبەندەكەو ئەم گلەیی یانەى لا بكەم بـۆ ئەوەى جارێكى تر شتى ئـاوا دووبارە نەبێتەوە بۆ سومعەى مەڵبەندەكەیان جوان نیە بەڵام بەڕیـَزان لەوە خۆشـتر (گەورە ئــاو ئەڕژێت و بچووك پێ ى لێ ئەنێ) , ووتیان بــەڕیــَوبــەر ئەمــڕۆ نەهاتــووە بــۆ دەوام !!!!؟؟؟ وتتم چۆن ئەمڕۆ دەوامى ڕسمیەو 5 ڕۆژە جەنابى پشووە لەمــاڵەوەیە ,ووتم كەواتە ئاشى نەزانەو خوا ئەیگێڕێ .
ئیتر نــازانم هەڵوێستى بەڕێزتــان چۆنە بۆ ئەم مەبەستە بۆ بنبڕكردنى گەندەڵى .
زۆر سوپاستان ئەكەم ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر