هونەرمەند عومەر چاوشین دوای 44 سال لەخزمەتی هونەر لەحەمامێكدا دەخەوێت

Wednesday, 26/01/2011, 12:00

4182 بینراوە


.هونەرمەند وەكو مۆمێك وایە سووتانی بۆ خۆیەتی و رووناكی بۆ خەڵكە.
دوای 44 سال لەخزمەتی شانۆو دراماو سینەما ئێستا هونەرمەند عومەر چاوشین شوێنێك نیە تێیدا بحەوێتەوە ماوەیەك بەر لەئێستا لەكۆڵان و سەرشەقامەكان و ئێستاش لەحەمامی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر دەخەوێت!!

ئەوە چ بێڕێزیەكە بەتایبەتی وەزارەتی رۆشنبیری بەرامبەر بە هونەرمەندێكی وەكو عومەر چاوشین كە سالانێكی دوورو درێژە تەمەنی خۆی لەپێناو هونەرەكەیدا تەرخانكردووە كاتێك ئەو لەدراماو سەر شانۆكاندا رۆڵی ئافرەتی دەبینی كەم كەس هەبوو ئەو قوربانیە بدات بۆ پێشخستنی هونەری نەتەوەكەی. كەم كەس هەیە ئاشنا نەبێت بەو كارە هونەریانەی كە لەگەڵا هورنەمەندی ناسراو(حاجی مەكی) بەشداری نەكردبێت.

(چاوشین) خاوەنی دەیان خەلاتی هونەریە كە لەفیستیڤاڵەكانی هونەریدا پێیبەخشراوە.. لەم دواییەشدا رۆڵی سەرەكی بینی لە فیلمی(سرتە لەگەڵ با) دا كەچی (شەهرام عەلیدی) دەرهێنەری فیلمەكە بۆ بەشداریكردن لە فیستیڤاڵەكاندا بەشداری پێنەكردووەو تەنانەت لەفیستیڤاڵی فەرەنسا بەبی ئامادەبوونی (عومەر چاوشین) بەباشترین ئەكتەر هەڵبژێرداوە و تائێستاش نازانێت خەلاتەكەی چی بووە؟

* شەرمە بۆ لایەنی بەرپرس دوای ئەو هەموو بەخشینەی تەمەن بەهونەر هونەرمەندێكی كورد لەحەمامێكی 2م چوارگۆشە بخەوێت!

* راوێژكاری هونەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كاری تۆ چیە ئەگەر بەهانای هونەرمەندێكی كڵۆلەوە نەچیت؟

داوا لەو لایەن و بەرپرسە هونەری و حزبی و حكومیە دەكەم وەك وەفایەك بۆ ئەو هونەرمەندە بەزووترین كات شوێنێكی حەوانەوەی بۆ دابین بكەن.. ئەو هونەرمەندەی 44 سال خەمی نەتەوەكەی لەكۆل هەڵگرتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە