وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانی خۆیان شەرمەزار کرد

Monday, 03/08/2009, 12:00

2715 بینراوە


هاوڵاتیەكى شارى سلێمانى لەژمارە (522 ] ى بەروارى [ 30 7 2009 ] لەڕۆژنامەى ڕۆژنامە بابەتێكم خوێندەوە بەناونیشانى (لەسلێمانى لەبرى یاسا كوڕى بەرپرسان سەروەرن) كەلەلایەن بەڕێز(یاسین عمر أبراهیم) نوسرابوو .
سەبارەت بەناوەرۆكى ئەم نووسینە هەربەڕێزێك دەتوانێ ئەم بابەتە لەو ڕۆژنامەیە بخوێنێتەوە بەڵام ئەوەى سەرنجى ڕاكێشام لەم بابەتەدا هاتووە كەچۆن كارمەندێك و پزیشكێك لە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى سلێمانى لەلایەن كوڕى بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە دەست درێژیان كراوەتە سەرو لێیان دراوە وە هەرلەم بابەتەدا هاتووە كەپزیشكێكى یەكێك لەنەخۆشخانەكانى شارى سلێمانى لە لقى [ 4 ] ى پارتى بە [ 20 ] پاسەوان ئازاردراوەو بۆماوەى یەك شەو بەندكراوە .

ئەوەى جێگاى شەرمەزارى یە بۆ (د . زریان) وەزیرى تەندروستى و (د . ڕێكەوت) كە بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى یە كە بێ دەنگ بن لە ئاست ئەم كارە قێزەوونەو كە دەبوایە هەر ئەو ڕۆژە دەستیان لەكار بكێشایەتەوە بەتایبەتى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى كە هەر هەموو خانەوادەكەى سەر بەلیستى گۆڕانن بەم هەموو وەزنەوە لەجیاتى بەرگرى لەم كارمەند و پزیشكانە ، جەنابیان ژمارەیەك كارمەند و پزیشكى كۆكردەوەو چوون بۆلاى ئەو بەرپرسە باڵایە , بۆئەوەى داواى لێبوردنى لێبكات گوایە كوڕەكەى دەستى ئازارى گەیشتووە لەكاتى لێدانى ئەم كارمەندە , چۆن ئەم لەشە دانەڕزاو نەتوایەوە كە ئەم پزیشكەت بەجلى دڕاو وە سەرى شكاوبینى لەشاشەى تەلەفزیۆنى

ئەبوایە هەموو پزیشك و كارمەندانت ببردایەتە سەرشەقامەكان تا ئەو
پاسەوانەى لقى [ 4 ] ى پارتى سزانەدرابان دەوامت نەكردایەو جێتهێشتایە. بەڵام وەزیرى تەندروستى جێگاى گلەیى نى یە چونكە ئەم وەزیرە ڕیسوایە خۆى پزیشكێكى شارى كۆیەى لەڕێگاى ئاسایشى هەولێرەوە لەشارى كۆیە فڕاند بۆ هەولێر و لەوێ ئازار درا كە ئەم پزیشكە بەڕێزە لەسایتى كوردستان پۆستى بەڕێز باسى كرد بوو چونكە لەلایەن وەزیرەوە لە ڕێگاى تەلەفونەوە قسەى ناشرینى پێ وترابوو.

لەكۆتایى باسەكەم ڕوو دەكەمە هەموو پزیشكێك و كارمەندان ئەگەر ئەم دوو زاتە ڕیسوایە لەبەرخاترى پۆست و مۆنیكاكانى خۆیان دەتانكەن بەقوربانى دەستەڵات بەڵام خۆخۆتان دەبێت باش بزانن هەر ڕۆژە سەرەى یەكێكتانە بۆ ئەوەى وەك ئەوانتان لێبكەن , بۆچى مانگرتنى گشتیتان ڕانەگەیاند بۆ ڕیسواكردنى دەسەڵات كە هیچ سنورێكى پیرۆزى ئەم میللەتە ناپارێزێ و تەنانەت پیرۆزى كارى پزیشكى و كامەندانى تەندروستى نەخۆشخانەكانیش وەلا نراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە