كۆمەڵێك گەنجی خۆ ئامادەكار بۆ راپەرَین لە شاری كفری

Wednesday, 16/02/2011, 12:00

3347 بینراوە


لەنزیكترین كات دا ئیزاریلەكە دەگاتە كفرى و بۆنى گوڵە دەكات
ڕاپەڕینەكان دەستپێكردوە لەلایەن گەنجانى سلێمانى و زەرایەنەوە,لەكفریشەوە دەستەى گەنجانى وڵات ‏هۆشدارى دەدەنە چەكدارەكان ئەوانەى كە لەپێناو پارووى ژیانیان دا ئیشگكرى مەسئولە گەندەڵ و دزەكانى ‏جەلال و مەسعود بونە, داوایان لیدەكەین لە ئاست بەرپرسیاریتى میژوودا بن و جەماوەرى كفرى ئەو خەڵكەى ‏كە شارەكەى كراوەتە دورگەیەكى پەراویزخراو ژێر خراوى بەرژەوەندى دزو جەردەكان و پڕكراوە لە مەسولى ‏دەزگا دزەكانى حكومەتى گیرفان, خۆپیشاندانى مەندەنیانە دەستپێدەكات و داواى دادگاییكردنى قایمقام و سەرجەم یەكە ئیدارییەكانى شارەكە و داواى دادگا كردنىدادوەرە حزبیەكانى قەزاى كفرى دەكەن و شەپۆلەكە ‏پەیوەند دەكەن بە سەرجەم شارەكانى ترى كوردستانەوە, تكا دەكەین ئەوانەى پاكن و دەیانەوێ ئارامى شارەكەمان تیكنەچیت و نەبنە قوربان حەزى چەپەڵى ئەوانەى تاوانبارن بەرامبەر بە میلەت و داهاتى میلەت ‏چەند ساڵە دەدزن و غەدر دەكەن لەخەڵكى با ئەوانە خۆیان تێكەڵ بەخەڵكى خراپ نەكەن و دڵنیاشین خەڵكى ‏شارەكەمان دەزانن كێن ئەوانەى ئەم شارەیان كاول كردوە و كردویانەتە قوربان حەزە چەپەڵەكانیان, چاوەڕوانبن پەیامى ئازادى میللەت نزیكە و ئیزاریلەكە تەنها ئەوانە دەناسێت كە دز و گەندەڵ و داوێنپیسى نێو ‏دەزگاى حكومى و حزبین.‏

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە