با هەڵبژاردن بكەینە هەل بژاردن

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

5016 بینراوە










با (25/7)ى ئەمساڵ بە یەك دەنگ و یەك گوتار
دیوارى ترس تێك بدەین ئاڵاى دز بخەینە خوار
ئاهەنگى مەرگى مافیاى كورد بیگێڕین لە شارو دێ
با بیكەین بە ڕۆژى خۆشی گەنج و پیر و نێر و مێ
دەنگ بدەین بە خەڵكى دڵسۆز نەك بە گەندەڵ و دزان
ئەوانەى تەمەنى لاوى كوردیان وەك گەڵاى پایز ڕزان
گەنجى كورد لە داخى ئەمانە سەرى خۆى هەڵگرت و ڕۆشت
بۆ دور كەوتن لەم دۆزەخە ماڵ وموڵكى خۆى فرۆشـت
بەرەو داهاتوى نادیار دوور لە خزم و كەس و كار
كەوتە ڕێ لاوى بێ چارە خەڵكى ئەم لادێ و ئەو شار
لە هەڵبژاردنى ئەمساڵ با هەڵبژێرین كەسى چاك
دەنگ بدەین بە ڕەوشتى بەرز نەك بە كەسانى ناپاك
دەنگ بدەین بەو كەسانە ووڵات ئەبەن بەرەو پێش
نەك بە جاش و فایلدار كە سەرمان دێننە ئێش
با لە (25/7) ى ئەمساڵ ئیسپاتى كورد بوونمان بكەین
گورزى جەرگ بڕى بە هێز لە دز و نامەرد بدەین
ئەمساڵ با لە (25/7)دا تەپڵى سەركەوتن لێدەین
قەڵاى هەردوو بەعسى كورد لە بنچینەدا تێكبدەین
با (25/7)ى ئەمساڵ بكەین بە جەژن و خۆشى
(مامە و كاكەى) گەندەڵیش بمرن بە سەد نەخۆشى
شوبات 2009
تێبینى / ئەم هۆنراوە لە شوبات نوسراوە ئەو كاتە (19/5) م نوسى بوو لە جیاتى (25/7)

*

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە