پێناسەیەک بۆ پیاوە پیرەکانی دەسەڵات! پاشا درۆزنەکەی هەرێم بەنمونە

Wednesday, 18/04/2012, 12:00

2464 بینراوە


ژیان هیچ شتێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە پیاوێکی تەمەن حەفتا ساڵە ناکات، گەر تەمەنیش درێژ بێت ئەواهیچ شتێک ناگەیەنێت تەنها بارودۆخێکە بۆ هەزاران ئازاری سروشتی و زگماکی (سۆکرات).

گوزەران لە نیشتمانی ئێمەدا وای لێ هاتوە، بۆڕبۆڕێنە لەسەر مانەوەی کورسی دەسەڵات، لە جەنگەکاندا زۆرن ئەوانەی دەخوازن چەکە کانیان فڕێ بدەن و بچنە بەرەی دوژمنەوە، هەشە دەیەوێت وەک نەعامە سەری بەژێر خاکدا بکات و بانگەوازی خۆپاراستن نمایش بکات، مانەوەی بێ مەرج بۆتە بێ کەرامەتی بۆتە پیشەي زۆری خەڵکی و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە درێژە بە ژیان بدەن.
دەسەڵاتی کوردی قێزەوە ترین دەسەڵاتی سەر ڕووی دنیایە، نموونەی وا لە سەر ئەم ئەستێرەیەدا زۆر کەمە. دەکرێ بڵێین ئەمانە لە ناو هەناوی بەعسدا هاتونەتە دەرەوە، ئیستا ئەگەر بەعس بمایە بەخیلی بێ دەبردن.
بۆیە کاتێک مەترسییەکان هەڕەشەمان لێدەکەن پێویستمان بە ئازایەتییە. هەندێک پێیان وایە ئازایەتیی لەوەدایە کە زوو دەرک بە شتێک بکەیت، کە کەسی تر لە پێش ئەوانەوە دەرکی پێ نەکردبێت، بۆ نمونە ئازایەتی بۆ ئەوە نا، بێن و بڵێن منم خاوەنی ئەو هەواڵە، ئەوە من بووم ئەو قسەیەم بەر لە تۆ کرد، ئازایەتی بەوەی لەسەنگەرێکەوە خۆمان ببینینەوە کە ئیتر بەگومان و ساختە و درۆ و ڕیاکاری دەوری نەدرابێت.
لەو کاتەی هەڕەشەکان گەورە دەبێت، هەندێ کەس بە دڵسافیی بە سۆزەوە دێن جەلاد و دزەکان دەکەنە قوربانی و لە هەموو ڕابردووی دەبورن، لەکاتێکدا ڕابردوو لە دەست چووە، رابردووی ئەو پڕە لە تاوان و بێحورمەتی کردن، چونکە لە سایەی کەسێکی شەهیدەوە بۆتە میراتگریی و بەرگریکەری دەسەڵات، ئەم ڕەفتارەش لە ئازایەتییەوە نییە، بەڵکو لە دەبەنگییەوەیە.
ئایا دەتوانین پێناسەیەک بۆ ئازایەتی بدۆزینەوە؟ ئەوەتانێ سەرۆکی هەرێم، مافیایەک زەنگی ئازادیی پێ لێدەدات و کاتێکیش ڕوماڵی هەواڵەکانی کوردستانپۆست پێمان دەڵێ گەلۆ ئەو پیاوە خرپنەی خەڵاتی پاشایی هەرێمی کرد، مافیایەکی تڕۆیە و وا دەوری گیراوە، ئێمەی ئازا هیچ ناڵێین تەنها دەڵێن ئینجا چییە ؟ ئەوە چ پەیوەندی بە پاشا درۆزنەکەی هەرێمەوە هەیە ؟ مەسعود ووتی پێم بڵێن تۆمان ناوێ من واز دەهێنم گەر ژمارەیەکی بەر چاو بێت، زۆری کورد بە پارتییەکانیشەوە ووتیان تۆمان ناوێ کەچی پاشای هەرێمی درۆزن و ساختەچییەکە وازی نەهێنا و مایەوە.

***********************

***********************


ڕاستە دەڵێن ئازایی خودی حەقیقەتە کە دوورە لە ترسنۆکی و هێزی یەکسانییەوە، ئەی پێناسەمان بۆ ئازایەتی چییە؟ ئایا ئەو کەسەی لە جەنگ هەڵدێ ئازایە؟ ڕۆشناییەک بۆ ئایندە بەدی ناکرێت، لەو جەنگەلستانەی نیشتمانی تێکەوتووە، کەواتە با لە و جەنگەی هاتۆتە پێشەوە، ترسنۆکی هەڵنەبژێرین و هەڵنەیەین، لە بەرەکانی جەنگ، بەرلە ماوەیەک پیاوە قەزمەکانی دەسەڵات ویستیان پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە ماڵەکان بهێنە زمان، ئەوان لە ڕێگەی مافیاکانی شيڕەوە لەو ترسە گەشتوون لەهەموو ماڵێکدا تفەنگێک دوان هەیە، ڕاستە نیشتمان و خەڵکەکەیان هەموو خانەنشین کردووە، بەڵام بەهەدەردانی ئەم هەموو پارەیە بۆ خۆی نیشتمانی کردۆتە زبڵ دان، ئەوەتانێ یەک یەک و دوو دوو ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆسیسیۆن دەزانن، دەڕۆنەوە لێرەو لەوێ لە ئوتێلەکانی پایتەختەکان مافیا پەنجەکێشەکان دەبینن، بەدەستی دوو خانەنشینیان دەکەن و بڵاویشی دەکەنەوە کە مافی خۆیانە و ماڵپەڕی ئۆپۆزیسیۆنیش بەڕێوە دەبەن و لە پەیچەکانی فەیس بوکیشدا، خۆیان دەکەنە دەم ڕاست و هەواڵدەر لە کاتێکدا ئێمە دەیان ناسین کە پلێتیان چۆنییە و نامانەوێت ئەمڕۆ شەڕێک یان سەنگەر لەو تڕۆ داماوانە بگرین، کە تاکو ئیستا نازانن چیان دەوێت، خۆیان ون کردووە و لە ژیانیانی کۆمەڵایەتییدا داڕزاون.
ئاخر سۆکرات، لەخۆیەوە نەبوو بەو کەسەی کە ٢٥٠٠ ساڵە قسەی لەسەر دەکرێت، ئەو پیاوە ڕەزامەندی دەنگدانی فەرمان ڕەوایەتی بۆ ئەو حەوت جەنەراڵە نەدا، کە لەدوا جەنگی (ئەرگینوز)ی دەریایی لاشەی کوژراوەکانی جەنگیان کۆنەکردەوە .
گاڵتەجاڕییە ئیستاکە جەنەراڵ و ئەفسەر و ئاسایشەکان لەباتی ئازایەتی نواندن دێن و لە حزوری سەرکردە پیرەکاندا خۆیان هەڵدەخەن و دەڵێن ئامان موچەمان مەبڕن، چ سەمەرەیەکە ئێمە وا دەکەین دەسەڵاتێک حوکمان بکات، کە ئیتر لەهەموو بەهایەکی ڕەوشت شۆراوەتەوە، خۆزگەی ناوێت.
بۆ خۆشی هەواڵێک هەیە دەڵین مەسعود بارزانی بە بەرپرسانی ئیتاڵیای ووتوە ئەو هاوڕێیەم بەردەن، من دەبمە کەفیلی پیویستیش بکات پارەی بۆ دەدەین تا بەکەفالەت بەربێت، چونکە تۆزێ شانازیم بەو خەڵاتەوە دەکرد ئەویشتان پێ ڕەوا نەدەبینیم، بە جاری ماڵی ویرانم ئەویشم چوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە