دوو کەس لە خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات له‌ دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى دادگاى ده‌كرێن

Tuesday, 01.03.2012, 12:00

1046 بینراوە


ب/ سلێمانى

بڕیاره‌ دوو له‌ خۆپیشاندەرانى خۆبیشاندانەكانى 17 شوبات و رۆژانى دواى كه‌ بریتین له‌ بیلال نورى حمه‌ سالح و ابراهیم احمد ناسراو به‌ ابراهیمى كاكه‌ ئه‌حه‌ له‌ به‌روارى 1/2/2012 یه‌كه‌مین دانیشتى دادگاییان به‌ گویره‌ى مادده‌ى (405)ى یاسایى سزادانى عیراقى ده‌ست پێدەكات. دۆسیه‌ى سكاڵاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كوشتنى پۆلیسیَك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید.
من وه‌ك  پاریزه‌رێک رایده‌گه‌یه‌نم" له‌ به‌روارى 1 / 2 / 2012  یه‌كه‌مین دانیشتى دادگایی ئه‌و دوو خۆپیشانده‌ره‌ به‌ گویره‌ى مادده‌ى (405)ى یاسایى سزادانى عیَراقى ده‌ست پیَ دەكات".دۆسیه‌كه‌یان یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن دادگاى لیَكۆڵینه‌وه‌ى یه‌كى سلیمانى ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كرا له‌كۆتایى مانگى یازده‌دا باشان داواكارى گشتیش ئاراسته‌ى دادگاى تاوانه‌كانى سلیمانى كرد به‌ڵام دواتر دۆسیه‌كه‌ى گه‌رایه‌وه‌ بۆ دادگاى لیَكۆڵینه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى كه‌موكوریه‌كان له‌ به‌روارى 14 / 12 / 2011   به‌ ژماره‌ 104/ه/2011 له‌لایه‌ن دادگاى لیَكۆڵینه‌وه‌ى سلیمانى دووباره‌ دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ى داواكارى گشتى كرا و داواكارى گشتیش پاش بینینى له‌ به‌روارى 15 / 12 /2011  به‌ژماره‌ 732/ه/2011 دۆسیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى سلیَمانى كرد، له‌و دادگایه‌ش دۆسیه‌كه‌ ژماره‌ و به‌روارى خۆى وه‌رگرت كه‌ رۆژى دادبینى تییدا 1 / 2 / 2012  ده‌بیت"ئیمه‌ وه‌ك پاریزه‌رانیان له‌كاتى دادگایكردندا راى خۆمان ده‌بیت و چاوه‌ریَى به‌ریوه‌چوونى دادگاییه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

له‌مادده‌ى 405 یاسایى سزادانى عیَراقى هاتووه‌(هه‌كه‌سیك به‌ ئه‌نقه‌ست كه‌سیكى كوشت به‌ به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تایى یان به‌ندكردنى كاتى سزا ده‌دریَت