په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییەکه‌ی تاڵه‌بانی بۆ نه‌وشیروان خۆشحاڵی هاوڵاتیانی لێ که‌وته‌وه‌ یان پێچه‌وانه‌که‌ی ؟

Sunday, 12.25.2011, 12:00

978 بینراوە



 



به‌نده‌ که‌ خه‌ریکی ده‌ست فرۆشیم که‌سێک خۆی پێناسانم ووتی له‌ ده‌زگای خه‌ندانه‌وه‌ هاتووم پرسیارێکم هه‌یه‌، ووتم فه‌رموو ووتی: ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان به‌ته‌له‌فون قسه‌یان کردوه‌ ، چه‌نده‌ تۆی شادمان کردوه؟
تۆ چی د ه‌ڵێ و لیکدانه‌وه‌ت چی یه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ ته‌له‌فونی یه‌ نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ؟
ووتم ڕاستت ده‌وێ هیچ ! ته‌نها فێڵیکی تره‌وه‌ و کڵاوێکی تره‌ ده‌ینێنه‌ سه‌ر خه‌ڵک ، خێسه‌یه‌کی کردو ڕۆی بۆڕۆژی دوای هاوڕێکه‌م ووتی سه‌یری خه‌ندانم کردوه‌ قسه‌که‌ی تۆیان نه‌نوسیوه‌، به‌ڕاست منیش بۆ هاوڕیه‌کم که‌باسکرد ، به‌ڕاست پرسیاریشیان له‌ تۆ کرد بوو ؟ ووتم من وه‌ک کوردستانپۆست وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ چۆن قسه‌ی من بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌س خۆش حاڵانه‌ من مێدیایه‌ک هه‌یه‌ قسه‌که‌م ده‌گه‌یه‌نێته‌ زۆرترین ده‌نگی ناڕازایی خه‌ڵک چ باکم به‌خه‌ندانه‌ که‌ جگه‌ له‌ڕیایی و ماستاو هیچی تر په‌خش ناکات . فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌ که‌قسه‌که‌ی منیان سانسۆر کردوه‌ تێیدا پاشان قسه‌ی خۆشمان ده‌که‌ین .
http://www.xendan.org/dreja2.aspx?=hewal&jmara=34477&Jor=4

بیرمه‌ مناڵ بووم نازانم پێنج ساڵ بووم یان شه‌ش ساڵ ئامۆزایه‌کم هه‌بوو که‌ئیستا بیری لێ ده‌که‌مه‌وه‌ زۆر به‌ گێله‌ پیاو ته‌ماشای ده‌که‌م ، ئه‌و پۆلیس بوو سمێڵێکی زلی هه‌بوو هه‌موو جا رێک یان نیوه‌ڕۆیه‌ک که‌ ده‌هات بۆماڵمان ورگێکی زلی هه‌بوو ده‌مانچه‌یه‌کی ده‌ر ده‌هێنا له‌ناو ورگیا و به‌ده‌سه‌سڕه‌ زه‌رده‌که‌ ده‌ستی ده‌کره‌ پاک کرنه‌وه‌ی ، نیوه‌ڕۆیه‌ک بیرمه‌ شفته‌مان هه‌بوو ئه‌ویش هات ، به‌باوکمی ووت مامه‌ ته‌واو کورد ڕزگار بوو ، باوکم ووتی چۆن بیرم نایه‌ باسی کێ کرد که‌ له‌گه‌ڵاڵه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بینیوێتی شوفێره‌که‌ی مه‌لامسته‌فا پێکه‌نیوه‌ .

ئیتر من له‌و جاره‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ له‌ گه‌ڵما گه‌وره‌ ده‌بوو ، فێربووم بڵێم نه‌ک شوفێر به‌ڵکو هه‌موو کورد به‌یه‌ک کات پێبکه‌نن ئێمه‌ به‌ئازادی ناگه‌ین، ئه‌مڕۆ مێدیا ڕووزه‌رده‌که‌ی باشور جگه‌ له‌وه‌ی سه‌دان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیان بۆ دروستکردووین ، گرفتی حوکمه‌ته‌ فاشی و فاشله‌که‌ی به‌غدادیشیان هێناوه‌ته‌ ناومانه‌وه‌ ، کاتێک ئه‌مه‌ریکا عێراقی داگیر کر و ڕژێمی به‌عسی ڕوخاندا ، ئه‌م سه‌ره‌ به‌تاڵانه‌ی کورد به‌هه‌ڵه‌داوان چون و خوێنی نوێان کرده‌ گیانی ووڵاتێکه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ میوان ده‌زانێت تێیدا ، ئه‌مڕۆش دوای به‌ناو پاشه‌کشێ ی ئه‌مه‌ریکێکان که‌ زیاتر 17000 فه‌رمانبه‌ر جێ ده‌هێڵن ئه‌م سه‌ره‌ به‌تاڵانه‌ی کورد دێن میلله‌تیك ده‌که‌نه‌ قوربانی عێراق و حوکمه‌تێک که‌ هیچ شتێک کوردی پێوه‌ نابه‌ستێته‌وه‌ ، له‌هه‌مووی کۆمێدیاتر سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه‌ فشه‌کانێتی که‌ ده‌یکات و تاریق هاشمی که‌ شۆڤێنیه‌کی به‌عسی عه‌ره‌به‌ له‌سایه‌ی تاڵه‌بانی دا ئه‌وه‌تانێ له‌ قه‌ڵاچوالان پارێزگاری لێ ده‌کرێت ، ئه‌و له‌جیاتی شه‌هید عه‌لی چوارتایی و سالاری حاجی ده‌روێش و که‌سه‌کانی تر له‌وێ ده‌ژی و کاتێککیش بۆڕۆژنامه‌کان قسه‌ده‌کات له‌سلێمانی ئاڵای عێراق داده‌نێ و ده‌شڵێ من عێراق چۆڵ ناکه‌م .

ته‌له‌فۆنه‌ که‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ، ئه‌وه‌ بوو به‌دوو جار ڕه‌نگه‌ ببێت به‌ سێ جارو ڕه‌نگه‌ یه‌کیش ببینن ، ڕه‌نگه‌ هه‌مووتان پێکه‌وه‌ دانیشن و له‌سه‌ر شه‌ره‌فی تورکان و مالیکی و هاشمی هه‌رچی دوژمنی کورد هه‌یه‌ خوان ڕێبخه‌ن و بنۆشن و بخۆن و بخۆنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ کێشه‌ی میلله‌تی ئێمه‌ نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکو ئاڵۆز تری ده‌کات .
له د‌نیادا نه‌بوه‌ ئۆپۆسیزیۆنێک هێنده‌ نه‌رم بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات بیر بکاته‌وه‌ ، له‌م ڕۆژانه‌دا که‌سێک له‌گرده‌که‌وه‌ هه‌واڵێکی دامێ ووتی سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان پێ ی ووتووین له‌وه‌تای پارتی هه‌یه‌ ئه‌مه‌نده‌ ڕسوا نه‌بوه‌ ،
ووتی به‌ قسه‌که‌ره‌که‌م ووت ئه‌ی که‌وایه‌ ئه‌و پێشوازیه‌ ڕیاکاریانه‌ چێ بوو که‌ له‌ مه‌سعودی ڕسواتان کرد، ووتی
ئه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ خۆ ئێمه‌ کوردستانپۆست نین ته‌نها ڕه‌ش و سپی بینین ؟

منیش ده‌ڵێم ئافه‌رم بۆ سیاسه‌تان گۆڕان و گرده‌که‌ ، ئافه‌رم بۆ ئه‌و کڵاوه‌ی ده‌ینێنه‌ سه‌ر خه‌ڵک بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی خۆتان ، به‌ر له‌مانگێک ڕۆژنامه‌نوسێک به‌ناوی (مه‌جید ساڵح) باسێکی سه‌یری وروژاند ووتی لای کاک نه‌وشیروان بووم پێم ووت بۆ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دانانیشی ؟(چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ خزمه‌تی كاك نه‌وشیرواندا بووم، قسه‌كانی ئه‌و براده‌ره‌م بۆ باس كرد و وتم هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئێوه‌ ئاماده‌گیتان تێدا نییه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ یه‌كێتی و گۆران، له‌ وه‌ڵامدا وتی كێشه‌ی‌ نێوان من و مام جه‌لال كێشه‌ی‌ نێوان دوو شه‌خس یان دوو عه‌شره‌ت نییه‌ تا به‌نان خواردن‌و سه‌ردانێك چاره‌سه‌ر ببێت، كێشه‌كه‌ كێشه‌ی‌ تێروانینی جیاجیایه‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ی‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌چاره‌ی گونجاوه‌ زۆر ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ موجامه‌له‌و یه‌كتر بینینه‌ ئه‌وه‌ پێویست ناكات) بۆ بینی باسه‌که‌
http://www.hawlati.co/babetekan/9643

که‌چی ئیستا نه‌وشیروان قسه‌که‌ی خۆی بیر چۆته‌وه‌و هه‌موو سه‌ره‌ کاتژمێرێک وه‌ک جیهازه‌کانی شاێی کۆن له‌په‌یوه‌نیان به‌بێ موجه‌فیره‌ ، ئه‌مه‌ داڕمانی ئه‌خلاقی سیاسی یه‌ ئه‌مه‌ کات کوشتن و به‌کۆیله‌کردنی خه‌ڵکه‌ ، ئه‌مه‌ بردنه‌ به‌ر ده‌می قه‌سابه‌ ، من لام سه‌یر نه‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشیوه‌ ده‌م زانی که‌ دروست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر فێڵێک نه‌بێت پاشیڕۆژ وه‌ک فێڵێک و که‌ڵه‌کێک به‌کاری ده‌هێنن، ئاخر له‌گه‌رمه‌ی ڕۆژه‌کانی ڕاپه‌ڕیندا ، دیداری نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیارو هێرۆ ، بۆخۆی کۆمه‌ڵێ گرێ کوێره‌ی بۆ کردینه‌وه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر ده ‌مان ووت هیچ نی یه‌ به‌ یاسای کردنی ڕووداوه‌کانه ئه‌و ده‌م هاوکاره‌کانم له‌کوردستانپۆست زۆر بابه‌تی جدیان له‌سه‌ر ئه‌و گومانه‌ نوسی بۆ نمونه‌ ئازاد فایه‌ق محه‌مد له‌ژێر ناونیشانی ، بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌چوه‌ به‌رده‌رکی سه‌را ؟ ووتارێکی نوسی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da44a700‌

ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت قسه‌ی نێوان سه‌رانی کورد به‌ئۆپۆسیسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هیچ نی یه‌ جگه‌ له‌ کات کوشتن و خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ ، هیوادارم گه‌له‌که‌م به‌وریاێوه‌ له‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ بگه‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌کی شیاوی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و ڕیشی خۆیان نه‌ده‌نه‌ ده‌ست ئه‌م که‌سانه‌ی ئیتر ده‌بێ له‌ڕووی یاسایه‌وه‌ خانه‌نشین بن ،و گه‌نجه‌کانیشیان بدرێنه‌ داگا ، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تێکی ئازاد بێته‌ مه‌یدانه‌وه‌ ، ئیستاش ده‌ڵێم که‌ زه‌نگی هه‌موو ته‌له‌فۆنه‌کانی سه‌ره‌ به‌تاڵه‌کانی کورد به‌ هه‌ڵوێستی پیاوێکی نه‌خوێنه‌واری نیشتمان په‌روه‌ر ناگۆڕمه‌وه‌ که‌ڕۆژانه‌ دێت به‌چرپه‌ پێم ده‌ڵێ که‌ی له‌ده‌ست ئه‌م ترسنۆک و زاڵمانه‌ ڕزگارمان ده‌بێت ؟