ریِكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووانی عێراقی پشتیوانی له‌ دادگایی سه‌رجه‌م تاوانكاران ده‌كات

Sunday, 05/12/2010, 12:00

1349 بینراوە


به‌ هۆی پشت گوێ خستنی دادگایی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ , چاودێری كوردۆساید داوای له‌ ڕێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئێراقی كرد پشتیوانی له‌ داواكاری چاودێری كوردۆساید بكه‌ن له‌ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تاوانكاران به‌ بێ جیاوازی به‌ تایبه‌تی دادگایی كردنی 258 تۆمه‌تباری كورد كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه‌ بڕیاری ده‌ستگیر كردن و دادگایی كردنیان ده‌رچووه‌ , ڕێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان پشتیوانی له‌ داواكاری چاودێری كوردۆساید كرد بۆ دادگایی سه‌رجه‌م تاوانكاران بێجیاوازی .
لێره‌وه‌ داواكارین له‌ هه‌مووان با پێكه‌وه‌ داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان بكه‌ن و پشتیوانی له‌ خواست و داواكاری چاودێری كوردۆساید بكه‌ن .



چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە